ئایا خوای گه‌وره‌ ئافره‌ت ته‌نیا به‌ توخمددانێك ده‌زانێت؟

شێخ ئاری هەرسین
  2019-04-27   








ئاینه‌ ئاسمانیه‌كان بۆ خاتری خۆشبه‌ختی ئینسان نێردراون. نه‌ك بۆ سوكایه‌تی كردن به‌ ئینسان و كه‌رامه‌تی. هه‌ر ئایین و ئاینزایه‌ك بێ حورمه‌تی به‌ رامبه‌ر به‌ ئینسان بكات، وه‌ك ئه‌وه‌ی بێ حورمه‌تی به‌رامبه‌ر به‌ خودی خودا كردبێت وایه‌، ئه‌ویش چونكه‌ ئینسان ده‌ستكردی خودایه‌.

به‌ پێی هه‌واڵێك كه‌ ئه‌مڕۆ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، ئه‌نجومه‌نی ڕۆحانی باڵای یه زیدیه‌كان ڕایانگه‌یاندوه‌ كه‌ ئه‌و منداڵانه‌ وه‌رناگرنه‌وه‌ كه‌ به‌ هۆی ده‌ستدرێژیه‌وه‌ له‌دایك بوون.
لێره‌دا به‌ پێویستی ده‌زانین كه‌ كورته‌یه‌ك له‌ سه‌ر ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی براده‌رانی ئه‌نجومه‌نی ڕۆحانی باڵای یه‌زیدیه‌كان قسه‌ بكه‌ین.

ڕه‌گه‌زی پاك و یه‌ك گروپی بێگه‌رد و یه‌ك خوێن و یه‌ك (دی. ئێن. ئه‌ی) له‌ سه‌ر گۆی زه‌وی نه‌ماوه‌. بۆیه‌ هه‌ر گروپێك خۆی به‌ پاك و یه‌كتا بزانێت، ئه‌وا فێڵ له‌ خۆی و له‌ كۆمه‌ڵگای ئینسانیش ده‌كات. بۆیه‌ ئه‌گه‌ر هۆكاری وه‌رنه‌گرتنه‌وه‌ی ئه‌م منداڵانه‌، به‌ مه‌به‌ستی به‌ (ڕه‌سه‌نی و پاكی) تۆوی یه‌زیدیه‌كان بێت، ئه‌وا ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ زۆر به‌ هه‌ڵه‌داچوه‌، چونكه‌  ئینگلیز، كورد، فارس، عه‌ره‌ب، تورك، فه‌ره‌نسی، ئیسپانی و یه‌زیدی پاك هه‌ر تۆویشیان نه‌ماوه‌. هه‌موان تێكه‌ڵ به‌ یه‌كتر بوون و، ژن و ژنخوازی سنوری میلله‌تانی بڕیوه‌… ته‌نانه‌ت له‌ سه‌رده‌می شه‌ڕیشدا.

ئه‌گه‌ر له‌ جێیه‌كی ئه‌م دونیایه‌ ئینسانێكی له‌ ڕه‌گه‌زی مێ ده‌ستدرێژی بكرێته‌سه‌ر و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ده‌ستدرێژیه‌ دووگیان ببێت، گوناهی ئه‌و ئینسانه‌ مێیینه‌یه‌ و منداڵه‌كه‌ی چیه‌؟… ئیتر ئه‌و منداڵه‌ بۆچی زۆڵه‌ و له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا قوبوڵكراو نیه‌؟… ئه‌گه‌ر پێناسه‌ ته‌نز ئامێزه‌كه‌ی سیمۆنێ دێ بوڤوا (فێمێنیستی فه‌ڕانسی و هاوڕێی نزیكی ژان پۆل سارته‌ر، ١٩٠٨- ١٩٨٦) بۆ ئینسانی مێیینه‌ ڕاست بێت كه‌واته‌ (ئافره‌ت) جگه‌ له‌ توخمدانێك هیچیتر نیه‌!… ئه‌ی باشه‌ ئینسانی مێیینه‌ چی بكات كه‌ خوای گه‌وره‌ (ڕه‌حمی) له‌ جه‌سته‌یدا دروستركردوه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ دووگیان ده‌بێت؟…

خه‌تابار كێیه‌؟!… مه‌نتیقی ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی ڕۆحانی باڵای یه‌زیدیه‌كان له‌ كوێی ویژدانی ئینسان و خواپارستیدایه‌؟

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سەرۆکی میت نەخشەڕێگای ئەنقەرە بۆ چارەسەری پرسی کورد ئاشکرا دەکات و پەکەکەش داوای هەنگاوی کرداری دەکات
یەکێتی و نەوەی نوێ لە دادگای فیدراڵیی سکاڵایان لە دانیشتنی پەرلەمان تۆمارکرد
مه‌سرور بارزانی: له‌گه‌ڵ تۆم باراك هاوڕابوین كه‌ ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم به‌ یه‌كگرتویی بمێنێته‌وه‌
کۆڕەک تیلیکۆم لە دادگای فیدراڵی دۆڕاندی و دەستەی گەیاندنی عێراق بردیەوە
فوئاد حوسێن وردەکاریی سەردانە نهێنییەکەی عەلی زەیدی بۆ تاران و هەوڵەکانی ڕاگرتنی جەنگ ئاشکرا دەکات
نێچیرڤان بارزانی لەسەر داوای ئەردۆغان دەچێتە تورکیا
لە وێستگەکانی ئاوەوە بۆ ساردکەرەوەی فرۆشگاکان؛ نهێنییەکانی گرووپی سایبەری "شەهید کاوە" و پەیوەندییان بە سوپای پاسدارانەوە ئاشکرا دەکرێت
ئیکۆ عێراق وردەکاریی زیانە داراییەکانی کێڵگەی کۆرمۆر و لێکەوتەکانی لەسەر کەرتی کارەبا بڵاودەکاتەوە
حوسییەکان بۆ شەرع: لە بری شەڕی یەمەن، وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل بدەنەوە
1. لێکەوتەکانی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر؛ کەمبوونەوەی کارەبا و گرانبوونی بازاڕ ژیانی رۆژانەی لە سلێمانی قورس کردووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×