ئایا خوای گه‌وره ئافره‌ت ته‌نیا به توخمددانێك ده‌زانێت؟
ئاری هەرسین
2019-04-27   1794
ئاینه ئاسمانیه‌كان بۆ خاتری خۆشبه‌ختی ئینسان نێردراون. نه‌ك بۆ سوكایه‌تی كردن به ئینسان و كه‌رامه‌تی. هه‌ر ئایین و ئاینزایه‌ك بێ حورمه‌تی به رامبه‌ر به ئینسان بكات، وه‌ك ئه‌وه‌ی بێ حورمه‌تی به‌رامبه‌ر به خودی خودا كردبێت وایه، ئه‌ویش چونكه ئینسان ده‌ستكردی خودایه.
به پێی هه‌واڵێك كه ئه‌مڕۆ بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌نجومه‌نی ڕۆحانی باڵای یه زیدیهكان ڕایانگه‌یاندوه كه ئه‌و منداڵانه وه‌رناگرنه‌وه كه به هۆی ده‌ستدرێژیه‌وه له‌دایك بوون.
لێره‌دا به پێویستی ده‌زانین كه كورته‌یه‌ك له سه‌ر ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی براده‌رانی ئه‌نجومه‌نی ڕۆحانی باڵای یه‌زیدیه‌كان قسه بكه‌ین.
ڕه‌گه‌زی پاك و یه‌ك گروپی بێگه‌رد و یه‌ك خوێن و یه‌ك (دی. ئێن. ئه‌ی) له سه‌ر گۆی زه‌وی نه‌ماوه. بۆیه هه‌ر گروپێك خۆی به پاك و یه‌كتا بزانێت، ئه‌وا فێڵ له خۆی و له كۆمه‌ڵگای ئینسانیش ده‌كات. بۆیه ئه‌گه‌ر هۆكاری وه‌رنه‌گرتنه‌وه‌ی ئه‌م منداڵانه، به مه‌به‌ستی به (ڕه‌سه‌نی و پاكی) تۆوی یه‌زیدیه‌كان بێت، ئه‌وا ئه‌م ئه‌نجومه‌نه زۆر به ههڵهداچوه، چونكه ئینگلیز، كورد، فارس، عه‌ره‌ب، تورك، فه‌ره‌نسی، ئیسپانی و یه‌زیدی پاك هه‌ر تۆویشیان نه‌ماوه. هه‌موان تێكه‌ڵ به یه‌كتر بوون و، ژن و ژنخوازی سنوری میلله‌تانی بڕیوه… ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌می شه‌ڕیشدا.
ئه‌گه‌ر له جێیه‌كی ئه‌م دونیایه ئینسانێكی له ڕه‌گه‌زی مێ ده‌ستدرێژی بكرێته‌سه‌ر و له ئه‌نجامی ئه‌و ده‌ستدرێژیه دووگیان ببێت، گوناهی ئه‌و ئینسانه مێیینه‌یه و منداڵه‌كه‌ی چیه؟… ئیتر ئه‌و منداڵه بۆچی زۆڵه و له كۆمه‌ڵگه‌دا قوبوڵكراو نیه؟… ئه‌گه‌ر پێناسه ته‌نز ئامێزه‌كه‌ی سیمۆنێ دێ بوڤوا (فێمێنیستی فهڕانسی و هاوڕێی نزیكی ژان پۆل سارته‌ر، ١٩٠٨- ١٩٨٦) بۆ ئینسانی مێیینه ڕاست بێت كه‌واته (ئافره‌ت) جگه له توخمدانێك هیچیتر نیه!… ئه‌ی باشه ئینسانی مێیینه چی بكات كه خوای گه‌وره (ڕه‌حمی) له جه‌سته‌یدا دروستركردوه و به‌و هۆیه‌وه دووگیان ده‌بێت؟…
خه‌تابار كێیه؟!… مه‌نتیقی ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی ڕۆحانی باڵای یه‌زیدیه‌كان له كوێی ویژدانی ئینسان و خواپارستیدایه؟