نەورۆزجەژنی نەتەوەیی وپێناسەی مێژوو

دێرین جەمال
  2024-03-20     300

ھاوئاھەنگبون وپەیوەستبون بە نەتەوەو خاکێکەوە دەمانخاتە سەر ڕێچکەیەک بەدوای تێپەڕبوونی مێژووی کۆنداچەندین خاڵی وەچەرخان و یادەوەریی بەجێ  بمێنێت ، ھەندێک لەویادانە دەبێتە ڕوانگەیەک  بۆ بەخۆدا چونەوەو گۆڕانکاریی لە خود دا تا دەگاتە بیر کردنەوەو ڕۆچوون بەھەموو لقوپەلەکاندا وگەیشتن بەڕەگ و بەو خاکەی کەدەقە مێژووییە کەو ڕوداوەکەی بە شێوەیەکی  واقیعی  تیادا چەسپاوە.

لێرەدا یادێک ھەیە ، یادێکە ھەریەکەمان بەشێوازێک و بەجۆرە ھەڵسە نگاندنێک بیری لێدە کەینەوە و یادی دەکەینەوە، ئەویش یادوجەژنی نەورۆزە،، 
نەورۆز یادێکە سەر وەریی و ئازادیی مرۆڤەکانی تیایە و دەربازبوونە لە کۆتی دیلایەتی و  ژێر دەستەیی مرۆڤەکان و ھەڵھاتنی خۆرێکی تازەیە لە ڕۆژێکی نوێدا ،شکانەوەی  دڕکی جەورو ستەمی دەسەڵاتە خوێنمژەکان و ڕەوانەوە وگەشە کردنەوەی  خونچەی ئومێدی سەرکەوتنە .
ھەشمانە وابیر دەکاتەوە  کەدەبێت نەورۆز یادێک بێت بۆ دەسپێکرد نەوەی سروشت وبڕانەوەی سەختی سەرمای زستان و بوژانەوەی سروشتی جوانی  بەھار ..
ڕەنگە ھەبێت تەنیا وەک یادێکی ڕۆتین بیری لێبکاتە وە و ھەر زوو بیگوزەر ێنێت و ھێندە بەلایەوەگرنگ نەبێت کەئەمە چیەو نەورۆز کامە خاڵی  وەچەرخانە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا،.
بەھەر حاڵ  مێژوو زۆرە ڕوداو زۆرە زوش تێدەپەڕن  .ھەندێکیان  بە خێرایی دەڕۆن، لەبەرئەوەی ناکرێت چاوەکانی  سەرنج و تێڕوانین  بەکزی یان  بەھێواشی  سەیری  واقیعەکانی  بکەن   چونکە ھەموو کەسێک تا دەگاتە  ھەموو کۆمەڵگایەک  بە مێژووەکەیدا  دەناسرێتەوە خۆی دەناسێت واتا ئەگەرمێژووت نەبوو خاوەنی  ھیچ  نیت و کائینێکی  بێ  ناو ناو نیشانیت،  بە پێچەوانەوە ئەگە رمێژووت  ھەبوو خاوەنی  خۆیت و خاوەنی ناسنامەو جێگەی  شانازیت  بۆ خۆت و ھەر کەسێکی دیکە ، بە مێژوودا لە دایکبوونی  نەتەوەکەت و سەروەر یەکانت دەنا سرێیتەوە .

نەورۆز ئەو جەژنە یە زۆر لە ئەدیبان وشاعیران  وەکم سمبۆڵێکی جوان  و ڕازاوە و شا جوانێکی دەگمەن لەسەریان نوو سیوە  ما کیاژی  جوانیەکانیان  کردووە ، لێکۆڵینەوەیان لە سەر کردووە،  بەڵام  باشتر وایە بچینەوە بۆ مێژوویەکی زۆر کۆن  و دوور: کاتێک  کەزەوی دروسبووە پێش ئەوەی مرۆڤەکان و کائینەکانی دیکە لە سەرزەوی نیشتەجێبن  ماوەی  دروستبونی زەوی و ئاسمان  شەش  ڕۆژو شەوی خایاندووە، 
لە  پەڕ توکەکەی  ئاینی زەردەشتدا  "ئاڤێستا" ئەوە ھاتووە خوداکەی  زەردەشت  "ئاھورامەزدا" لە شەش خولدا ئاسمان و خۆرو ئاوو زەوی و زیندەوەر و مرۆڤی  دروستکردووە، قۆناغی مرۆڤ  ئاشنابوونی  بووە بەو سروشتە تازەیە و ڕۆژێکی تازە بۆژیان، 
بەم،  بۆ نەیەوە مرۆڤ  ھەموساڵێک  لە یادی  ڕۆژی  دابەزینی بۆ ناو گەمەی  ژیان جەژنێکی قەشەنگی گێڕاوە بەپێی ساڵنامەکەی  زەردەشت  ھەر خولێک  لە شەش  خولی  پڕۆسەی  خەلق بە چەند ڕۆژێک  تەواو بووە کۆی  ڕۆژەکانی  "۳٦۰"  ڕۆژ تەواو دەکات ، ئەم  ژمارەیەش  تەمەنی ساڵ  پێکدێنێت ، زەردەشتییەکان  ئەم  ژمارەیان  دابە شکردووە بە سەر دوانزەمانگدا کە ھەرمانگەی  "۳۰" ڕۆژی  بەر دەکەوێت  ،بەم شێوە یە دەوری ساڵیان  لە دوانزە مانگی "۳۰" ڕۆژیدا پێکھێنا ، ڕۆژی   زیادەشیان  داوەتە سەر تا تەمەنی  ساڵ  ببێتە "۳٦٥" ڕۆژ بەم  پێنج  ڕۆژە زیادەیان  وتووە پێنجە میی "ھێژک" بەعەرەبی پێی  دەوترێت  "خمسە مسرقە" واتە پێنجەمی  دزرا و ناوی ھەر مانگێک  بەناوی  یەکێک  "ئەمشاسپێدان"  وفریشتەپچوک و یەزدانەکا نەوە دیاری کراوە .

لێرەدا پێو یستە بزانین  لە سەردەمی ئاڤێستادا واژەی "شەممە" کەواژەیەکی  بابلی  و کلدانیە سەر بەخێزانی سامیە تێکەڵ بە خێزانی  ھیندۆ ئێرانی نە ببوو، کە زوبانی ئاڤێستا لقێکی سەرەکی  ئەم  زوبانەیە . 
ھەر وا لە  ساڵنامەکەی  زەردەشتیدا سەرتای  ساڵ  بەھاتنی وەرزی  بەھار دەستپێدەکات ،  دەکەوێتە فەروەردینەوە  "فەروەردین"  یەکێکە لەحەوت  ئەمشا سپێدا نەکانی  " ھورامەزدا "
لە یەکەم  ڕۆژی  ئەم  مانگەوە تا ڕۆژی شەممەی جەژنێکی تێدە کەوێت  پێی  دەوترێت  جەژنی  نەورۆز کە ڕێکەوتی  دروستبوونی  خولی  مرۆڤ  دەکات،  لەم  کاتەدا سروش بە جوانی  خۆی  دەژیێتەوە زەحمەت و سەختی  زستان  بە سەر دەچێت، ھەر بۆیە لە ڕۆژگارە کۆنەکاندا جەژنی نەورۆز شێوازێکی  ئاینی  بە خۆیەوە گرتبوو لە ڕێزلێنان وپەرستن  بۆ خواوەند "ئاھورامەزدا" وەک کردنەوەی ئاگر لە سەر سەکۆ و شوێنە  بەرزەکاندا  چونکە ئاگر "ئاترا" بەھێماو جەوھەری ئاھورامەزدا سەیر دەکرا لە سەر زەوی، ھەر بۆ یە دەیبینین وشەی جەژن  لە "یەز - یەژن"  ھاتووە کەوشەیەکی ئاڤێستاییەو بە واتای  پەرستن  و ستایش دێت.

ھەر چەندە ئەم  باسە ئەوە ناگەیەنێت  جەژنی نەورۆز لە سەردەمی  ئاڤێستاوە  سەری ھەڵدابێت ، بەڵکو ئەگەر چاوێک بە میتۆلۆژی  ھۆزەکانی  کوردو ڕەگەزەکانی  دیکەی  نەژادی  ھندۆ ئەوروپیدا بگەڕێین  بۆ مان دەردەکەوێت  کە جەژنی نەورۆز جەژنێکی  کۆنی  ئەو ھۆزو ڕەگەزە ھیندۆ ئەوروپیا نەبووە. ھەر لە ناوچەکانی  زاگرۆس  و خاکی  مادو ئەفغانستان  و ھیندوستان  ژیاون.  لە ساڵی" ۳۳٥" پ-ز  فەیلە سوفی  یۆنانیی [دیوجین سینوبی] کە ناسراوە بە  "دیوجینی کەلبی" باسی جەژنێکی  سە یرو سەمەرە بۆ ئەسکەندەری  مەکدۆنی دەگێڕێتەوە کە لە خاکی  "مادیا " یان "ماد" ھەموو ساڵێک خەڵکی  ئەو خاکە جەژنێکی زۆر سەیرو سەمەرە دەگێڕن و چەند ڕۆژێ  دەخایەنێت  و پێیدەڵێن  جەژنی "ساکیا" .

بە ھەر حاڵ ئێمەی کوردیش نەورۆز بە گێڕانەوەی  چیرۆکێکی ئەفسانە یی باس دەکەین کە ڕۆژگارێک  دەردەخات لە جەورو ستەمو خوێن مژین و بەگژاچونەوەو سەر ھەڵدان  و رابونی ھێزی  ژێر دەستەیی  بەسەر ھێزی  سەر دەستەو ستەمدا،
ئێمەش  وەکو کورد وەک  نەتەوەیەک  حەقی  خۆمانە کە شانازی بە نەورۆزو ئەم  ڕۆژە پیرۆزە بکەین  و ئەدیبان و ڕوناکبیرانمان جێ  پەنجەی  خۆیان  خستۆتە سەر ئەم یادە ،، ئەوەتا پیرەمێردی  شاعیرو فەیلە سووف  "حاجی تۆفیق"  بەشێوازێکی زۆر سەرنجڕاکێش  خەڵکانی  لەسەر گردی  مامەیارە وە کۆ کردۆتەوە بەدەم  خواردن  و ئاھەنگە و  ئاگر کردنەوە ئەم مێژووەی دوپاتکردۆتەوە زیندوی کردۆتەوە ، کەلای ئێمەش کوردیش کردنەوەی  ئاگرو مەشخەڵ  وەک ڕەمزێکە بۆ ڕەواندنەوەی  سەختیی  سەرماو تەموومژی  زستان ھەر وەکو لەبیر چونەوەی ڕۆژە نەھامەتیەکانی  مرۆڤایەتی  وبڵێسەدانە بە مەشخەڵی  ئازاد بوون لە ڕۆژێکی  نوێدا کە خونچەکان و گەڵا دارەکان  گژ و گیاو ژیان دەبێت بگەشێتەوە مژدەی  ژیانێکی خۆش  لە سروشتێکی  بەھاری  ڕازاوەدا بھێنێت..

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×