٨ی مارس بەبیرھێنانەوەیە یان ئاوڕدانەوەیە

دێرین جەمال
  2024-03-07     368

لە سەرەتاکانی سەدەی  ڕابردوو، لەویلایەتە یەگرتووەکانی ئەمەریکا، لەویلایەتی شیگاگۆ کۆمەڵێک ژن ماندەگرن  لەمینی فاکتۆرێکدا ،پاش ئەم ڕووداوەمینی  فاکتۆرەکەدەسوتێت وبیست وپێنج ژن  دەبنەقووربانیی  ودەسووتێن.

ئەم  ڕوداوە  دەکەوێتە ھەشتی  مارسەوە .لەو ڕۆژەوە ئەم ڕووداوە  بۆتە دەسپێک  بۆبەئاگاھێنانەوەی ناڕەزایی ژنان بەرامبەر  بەو پێشێلکاریانەی  بەرامبەریان دەکرێت وھەروەھا بۆ بەئاگا ھێنانەوەی دەنگی ناڕەزایی  ژنان  بەرامبەر  ئەو پێشێلکاریی و زوڵمو زۆرەی  دەرحەق  بەمافەکانیان دەکرێت
بەھەرحاڵ  ئەم یادە یادی ئافرەتانی جیھانەو بۆتە ڕۆژی ژنان ، ئێمەی  کوردیش  وەکوھەر نەتەوەیەکی ترلەویادەدا ھاوسۆزین و ھاوبیرین  بەرامبەربە  مافەکانی ژنانی کورد لەچوار چێوەی نەتەوەیەکی زامدار بەکێشەکانی پێشو ئێستا ، ژنی کورد ھەردەم بێبەش نەبووە لەپێشێلکاری  و زەوتکردنی مافەکانی و بە ستنەوەی    لە  کونجی داخراوو تاریکی  دەست  کۆمەڵێک دابونەریتی دواکەوتوو،  بەنمونە وەک :ژن بەژن و گەورە بەپچوک وژن  لەخوێنادان   وشیربایی  و  ڕێگەنەدان  بەخوێندن  وتێکەڵ بەژیانی  شارستانی. 

ھەروەھا ژنانی  کوردستان شان  بەشانی  پیاو بەرەنگاریی  زوڵم و زۆری  ڕژێمە فاشیەکانی  پێشوو بۆتەوە  چەندینیان لێ  زیندانی  و  ئەشکەنجەو  لەسێدارەدراوە  ،ودایکی شەھیدو خوشک وخێزانی  پێشمەر گەبووە.
سەرەڕای  بوونی ئەم ھەموو ئاستەنگە  بەرامبەر بەژنی  کوردو ئەم   ھەموو  سانسۆرە زەقانە،  وەلێ ژنی کورد بوێرانەو ئازایانە توانیووییەتی   چەندین  مۆمی  گەشاوە  لەشەوە  دەیجورەکانی  نەھامەتی  ووڵاتدا  دابگیرسێنێت.
ئەمڕۆ کەلەپاش  ڕاپەڕین  وگەشانەوەی  ووڵات  بەھەوای ئازادیی وھەڵمژینی  سروەی  بەھاری  ڕزگاریی و لەپاش تێگەیشتنمان  لەدیموکراسی و چەمکەکانی  ژیانی مەدەنیەت  توانرا  چەندین   ڕێخراو و کۆمەڵە بەناوی  ژنان و ئافرەتانەوە بێتەکایەوە  تابتوانن  ڕۆڵی خۆیان  بگێڕن  بۆساڕێژ کردنەوەی  برینە کۆنەکانی  دەستی  دابو نەریتە  نەشیاوەکان و ھەڵدانەوەی  پەڕەیەکی  نوێ  لەفەرھەنگی شارستانیەتی  نوێ و ژیانی  تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو،

لەگەڵ ئەوەی بونی ئەم  ڕێخراوانە بۆخۆی  کارێکی پۆزە تیڤانەی  گەورەی  ھەیە لەبونی  بیرو ئایدیای  جیاوازو فرەڕەنگی  بیرو بۆچوو نەکان،
ھەروەھا   توانیویانە  بەشێوەیەکی  دیایکراو ئەگەر بشڵێین کەم کاریگەرییان   ھەبووە   لەسەر  گۆڕانکارییە  سیاسی و  کۆمڵایەتی و ڕۆشنبیر ییەکان ،  بەڵام  لەھەمان کاتدا چەند کەسانێک  بۆتە خاڵی  لاوازو  نێگەتیڤ  لەسەر ئەم  ڕێخراوانە و چەندپرسیارێکی  بۆخۆی  دروست کردووە. کەوەڵامەکەی  لای پسپۆران  وکارگێڕانی  بواری ژنانە ، ئەگەربپرسین : ھۆکاری  لەبیرچوونەوەی  دیاردەدزێوەکان دەگەڕێتەوە بۆچی  لەلایەن  ڕێخراوەکانەوە ؟ 
ئایە نەبوونی  ھۆشیاری  تەواوی  ئەم  ڕێخراوانەیە،  یان دەستێک  ھەیە لەپشت  ئەم  ڕێخراوانەوە کەدەبێت بەسیاسەتی  ئەوبجوڵێنەوە  خوادەیزانێت  سەربەخۆیی ڕێخراوبون  مەدەنیە تبونی  کۆمەڵگا چی بەسەردێت ،ئایە ئەو ھەموو  وەزیرو  ئەندام  پەرلەمان  وکاربەدەستە ژنانە  کەخۆی  لەخۆیدا  ئەمانە  جێگای  دڵخۆشکەرن لە ھەر  ڕووداوێکی  دزێودا دژ بەژنان  چییە ھەڵوێستیان؟
لەو شوێنەدا  کە بەرپرسن  ھەروەک  پیاوێک  دادەنیشن کاردەکەن  ،یان  بەژن  بوون و کارامەیی  خۆیان دەسەلمێنن ، یان  لەپێش  ھەر ڕووداوێکی  دزێودا خەڵک  بە شێوەیەکی  بەرجەستەیی  بۆوشیار  نا کرێتەوە تا ئەو کارەدزێوانە ڕوونەدات، کۆمەڵگەش  لە نەبوونی وشیاریدا وەک  ئەوە وایە خەوتبێت  ھاوارێک  نەبێت بەئاگایان  بھێنێتەوە.
ڕاگەیاندنی  حیزب  و ڕێخراو ئایە بەنیشاندانی  کارەدزێوەکان  دەرحەق  بەژنان  دەکرێت  دەیانەوێت  سفرەی  ڕاگەیاندنی  خۆیان  پڕبکەنەوە ئافەرینیان  بەربکەوێت  یان  دەیانەوێت  بوونی خۆیان  وبواری ڕاگەیاندنی  کوردیی  بەرەوپێش  بەرن،
دەپرسین :بۆچی  تائەمڕۆ دەزگای  ڕاپرسی تەواو نیە لەم کۆمەڵگەیە دا  تاوەکو لێکۆڵینوەی زانستییانەی ھاو چەرخ  بکات لەسەر  سایکۆلۆژیای  ھۆشیاریی ژنی  کورد ؟ ھەروەھا دەزگاحیزبەبیەکان  و ڕێکخراوە  مەدەنیە کانیان لێ ئاگادار ناکرێنەوە، تابەشێوەیەکی پراکتیکاڵی ھەوڵ  نادەن لایەنە نێگەتیڤەکان  چارەسەر بێت ،، لەم  ڕۆژەدا وێڕای  پیرۆزبایی گەرم  بۆھەمووژنای جیھان  بەگشتی  و ژنی کورد بەتایبەتی ھیواخوازین  دەنگی  ژنان  ھەردەنگێکی  بوێربێت ولەسەر داواکاریی  زیاتری  بەمەدەنییبوونی  کۆمڵگەو ئازادیی وخەسڵەتەکانی  دیموکراسییەت  ببێتە دروشموو  پراکتیزە بێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×