فاڵ ونوشتە و (جادوو) دوعاکردن و....ھتد، ئەو بابە تەیە خەڵکێکی زۆری سەرقاڵ کردووە ،ئەمv دیار دەیە ڕاستەو خۆ کاریی کردۆتە سەر ژیان و کەسایەتی وباری سایکۆلۆژیی ئەوتاکانەی نزیکی ئەم دیار دەیە دەکەونەوە.
ئەم بابەتە سەر چاوەیەکی مێژوویی دووری ھەیەو لە نێو زۆربەی نەتەوەکاندا بەتایبەتی لەڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و لە نێو ئەوانیشدا لەناو ئێمەی کورد دا باو بووە تابەئەمڕۆش،، لەدوای ئەو ھەموو پێشکەوتن و جیھانگریی ھێشتا ھەر ڕەواجی خۆی ھەیە و خەڵکی بەگشتی ، لەنێویشیاندا خەڵکی ڕۆشنبیرو تێگە یشتوو باوەڕ یان پێیە تیی ،، لەڕاستیدا ئەم بابەتە ڕەنگە پێویست بە زۆر لێکۆڵینەوەی زانستیی بکات و پێویستی بەکاری پۆڵێنکردن و توێژ ینەوەیە، ئەم دیار دەیە ئێمەباسی دەکەین ڕاو بۆچونی جیاوازی زۆر ھەیە لەسەر، چونکە ئەم کارە ھەندێکی بەنێوی سیحرو کاری شەیتانەوە پێناسە دەکرێت وەک جادوو (سیحر) ھەندێکی تریان بەناوی دین و بیرو باوەڕی ئاسمانییەوە وەک نوشتەو دوعا ، بەھەرحاڵ ھەریەکێک لە مانە ڕاستەوانە پەیوە ستە بەباری سایکۆ لۆژییەوە، ئەگەریەکێک فاڵ بگرێتەوە یاخود قاوە ،کاتێک مەسەلەیەکی ئایندەبۆ بۆدەستنیشان دەکات بێگومان ئەمەھەندێک جارکاری ھەڕەمەکی تێگەیاندنەو جاری واش ھەیە بەڕێکەوت ھەندێ لەوتەکان ڕاست دەرئەچن، ھەندێ جاریش فاڵچیەکان یان قاوە گرەوەکان ڕادەی ھۆشیان بەھێزەو ئێمە دەڵێین ھەستی شەشەمیان کاردەکات بەمەش ھەندێ لە ڕووداوە کانی ئایندە بەڕاستیی دەخەنە بەردەستی مشتەرییەکان، لە ھەردوو بارەکەدا دیسان لایەنی دەروونی ڕۆڵ دەبینێت لەسەر مشتەریی کەوای لێدەکات بیرو باوەڕی بەھێزبێت پێیان، گوێ لەئامۆژگاریەکانیان بگرێت و بکەوێتە ناو بازنەیەکی بێ چەماوەوە دەریایەک لە خەیاڵی بێسەرو بەرەوە، ئەم کارییگەریانە و ئەم بارودۆخە بەھەمان شێوە بۆ نوشتەو دوعاش ھەمان بەرنامەیە بەڵام دوعا بەھێزترە چونکە پەیوەستە بەدین و ئاینەوە و باوەڕھێنانە بەدەستی ئیلاھی بۆ چارەسەری کێشەکان ودۆزینەوەی چارەکان .
گومان لەوەدانییە کەقوورئان و فەرموودە سەر چاوەی زانیاریەکانن ،بەڵام ئەمڕۆبەشێوەیەکی ناڕاستاو خۆ بەکار دەھێنرێن تاخەڵکانێکی زۆر بەپەرۆشەوە پەنا بەرنە بەر نووشتەو دوعا. ئەو کەسانەی ئەم کارانە دەکەن ھەریەک بەشێوازێک جێبە جێی دەکەن .ھەیانە تەنیاسەیری ناو لەپی دەست دەکات ،یان چەند دانەیەکی دەنکی تەزبیح دەژمێرێت یان سەیری ناوفنجانێکی قاوە دەکات ، یان کەسێک دەخەوێنێت یان چەند پەڕەیەک لەکتێبێک دەخوێنێتەوە ،یان سەیری ناو قورئان دەکات ،بۆڕونکردنەوەی کارەکانیان گوایە ھەریەک لەمانە دەتوانێت نھێنی ژیانی تێدا بەدی بکرێت و ڕاستیەکان بەکەسی بەرامبەر بڵێ لە پاشان چارەسەری بۆدابنێ ،ئەویش چەند پیتێک یان چەندژمارەیەک لەسەر پارچە کاغەزێک دەنووسێت وپێی دەڵێت بیسووتێنە یان بیکەرە ئاوە وە لەپاشان ئاوەکەی بدە بەو کەسەکەخۆت مەبەستتە ،جا بۆ ھەر کارێک بێت کێشە نییە ،یان چەند گژو گیایەکی دەداتێ بیسوو تێنێت ،گوایە خوستەکانی دەپێکێنێت وە بەچەندین شێوەی تریش ئەمەش لەبەرامبەر پارەیەکی زۆردا کە لە ڕاستیدا ئەمانە ھیچ کامیان واقعی نین و ھەمووی خورافیاتن ،ئەگەر ئەو کەسانەی ئەم کارە دەکەن بەناوی ئاینی ئیسلامەوە بیکەن ئەوەلەقوورئانی پیرۆزدا ئاماژە بۆ ئەوە دراوە جگە لە خودای مەزن ھیچ کەسێک ناتوانێت نھێنی ژیانی داھاتووی کەسێکی تر بزانێت .بەڵام ئەوەی مایەی نیگەرانییە ئەمڕۆ لە کۆمەڵگای ئێمەدا ئەم کارانە بە شێوەیەکی بەر چاو ڕوو لە زیادبوونە ، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ تەشەنەی زیاتر دەکات لە ناو کۆمەڵگەدا وەک ڤایرۆسێکی لێھا تووە بەجۆرێک ھەرکەسێک سەردانی ئەو جادووکەرانە بکات چەندکەسانێکی تریش بەو نەخۆشییە توش دەکات .زۆرجارھەندێ لە کێشە کۆمەڵایە تییەکان بەھۆی ئەم دیار دەیەوە سەر ھەڵدەدەن ،یان ئەگەر کەسێک گرفتێکی ھەبێت وباسی بکات بۆ دۆست و ھاوڕێیانی ،بێگومان ھەریەک لەلایەک ناونیشانی یەکێک لەو جادو گەرانەی پێدەڵێت کەوەک پزیشک ئاماژەی پێدە کەن ،.. بەڵام لە ڕاستیدا ڕەنگە کێشەکەی ئەوەندە ئاڵۆز نە بێت کە دەچێتە لای ئەقڵ دزان ئەوە ندەی تر کێشەکەی بۆ ئاڵۆز دەکەن و ناوی چەندکەسێکی پێدەڵێت کەھیچ لە نێوا نیاندا نییە و دواتر دەبێتە ناخۆشیانو جاری واش ھەیە دەبێتە ھۆی ڕوداوی جیابو نەوە یان زیاتر بێھیوای کەوا لە کەسە کەدەکات کۆتایی بەژیانی بێنێت .بەڵام ئەوەی جێگەی سەر سوڕمانە پیاوان بە ڕێژەیەکی زیاتر لە ئافرەتان پەنا بۆ ئەم کارە خورافیاتانە دەبەن لە نێویشیاندا گەورە پیاوانی دەسەڵات پەنای بۆدەبەن ، ھەروەھا گەنجانێکی زۆر وابەستە بوون وچارەسەری دژوارە چونکە کاریگەری تەواوی لە سەر سایکۆلۆژیای کەسەکە ھەیەو نێگەتیفانە کاردەکاتە سەر کەسایەتی مرۆڤەکان ، ئە کارە تەنھا زیانی بەمرۆڤەکان نەگەیاندووە بەڵکو ژیانی ئاژەڵانی خستۆتە مەترسیەوە زۆر بێبەزەیانەبەشەکانی جەستەیان دەبڕێت و بۆ ئەم کارە جادویانە بەکاردەھێنرێن ،، تاکە ڕێگاش بۆ کەمبوونەوەی ئەم کارە بێماناییە یاساییەکی توند دەربکرێت بۆ ئەوکەسانەی ھەڵدەستن بەکردنی ئەم کارانەو خاڵک فریو دەدەن ، لەدوای یاسا میدیا : دەتوانێت لەڕێی بانگێشتی زانایانی ئاینی وپسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکان پسپۆڕەکانی زانستی پارا سایکۆلۆژ ییە وەڕونکردنەوەبەخەڵک بدرێت دەربارەی ئەودیار دەیە تاکار بکەنەسەرھۆشیاری تاک ئەم کابوسو و خورافاتە لەخە یاڵی تاکدا دەربکەن.