له‌گه‌ڵ كازمی‌ چیتر ماوه‌ له‌ده‌ستی‌ بده‌ین؟

زه‌به‌نگ به‌هادین
  2020-05-07     1118
حكومه‌تی‌ عێراق له‌دوای‌ روخانی‌ رژێمی‌ به‌عس ساڵ له‌دوای‌ ساڵ به‌ره‌و نه‌هامه‌تی‌ زیاتر و وێران بوونی‌ زۆرتر ده‌رۆیشت , له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی‌ عێراق سه‌رچاوه‌ی‌ ئابووری‌ زۆری‌ هه‌یه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ بورای‌ نه‌وت به‌ڵ‌م ئه‌و هه‌موو ساَڵه‌ هیچ پێشكه‌وتنێك به‌ بونیادی‌ ژێره‌كی‌ و به‌ روخساری‌ ئابووری‌ عێراقه‌وه‌ به‌ دیار نه‌كه‌وت , جیاوازی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ و  دینی‌ و تائیفی‌ هه‌میشه‌ به‌ربه‌ست بووه‌ له‌ به‌ره‌و پێش چوونی‌ عێراق , هه‌موو ئه‌و حیزبانه‌ی‌ دروست بوون له‌ عێراقدا هه‌میشه‌ عێراقیان وه‌ك كێكێكی‌ گه‌وره‌ و لاكێكی‌ چه‌ور سه‌یر كردووه‌ هه‌ر لایه‌نێك هه‌وڵی‌ داوه‌ زۆرترین به‌ش بۆ خۆی‌ به‌رێت .

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ كورد پێش روخانی‌  (صدام حسین) كێانێكی‌ تا راده‌یك سه‌ربه‌خۆی‌ بۆ خۆی‌ دروستكردبوو بۆیه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ئاسانتر گه‌مه‌ی‌ به‌ هاوكێشه‌كانی‌ به‌غداد ده‌كرد , هه‌روه‌ها بوونی‌ كاریزمایه‌كی‌ وه‌ك ( جه‌ڵال تاڵ‌بانی‌ ) كه‌ په‌یوه‌ندی‌ یه‌كی‌ باشی‌ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ شیعه‌كان هه‌بوو بووبوه‌ هۆكارێك هه‌میشه‌ رێنیشانده‌ر و كۆكه‌ره‌وه‌ی‌ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی‌ عێراق بوو , له‌ دروستبوونی‌ یه‌كه‌م كابینه‌ی‌ وه‌زاری‌ دوای‌ روخانی‌ رژێمی‌ دیكتاتۆری‌ به‌عس كورد هه‌لی‌ زۆری‌ باشی‌ بۆ هه‌ڵكه‌وت تا بتوانێت سه‌رجه‌م خه‌ونه‌كانی‌ كوردوستانیان به‌دی‌ بهێنێت , به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ كه‌ نه‌یتوانی‌  پارێزگاری‌ له‌وه‌ش بكات كه‌ هه‌یه‌.

نه‌توانینی‌ كورد بۆ به‌دیهێنانی‌ ئه‌م خه‌ونانه‌ له‌به‌ر لاوازی‌ یان كه‌می‌ ده‌سه‌لاتی‌ كوردی‌ نه‌بووه‌ به‌لكو به‌ ته‌نها هۆكاره‌كه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتدارنی‌ كوردی‌ خۆیان بوون له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی‌ هێنده‌ی‌ هه‌وڵیان دا بۆ به‌ ده‌ستهێنانی‌ پاره‌و و ده‌سه‌ڵات نیو هێنده‌ هه‌وڵی‌ راسته‌قینه‌یان نه‌بوو بۆ دۆزی‌ ره‌وای‌ گه‌لی‌ كورد . 

له‌ دوای‌ كۆچی‌ دوای‌ تاڵه‌بانی‌ كه‌سێك دی‌ نه‌بوو بتوانێت ئه‌و كاریزامایه‌ی‌ ئه‌و پر بكاته‌وه‌ سه‌نگی‌ كورد بهێڵیێته‌وه‌ به‌ قورسی‌ ,له‌ هه‌مان كات تێگه‌یشتنی‌ سه‌ركرده‌ شیعیی‌ یه‌كان بۆ مه‌رامه‌كانی‌ كورد هێنده‌ی‌ دی‌ پاشه‌كشه‌ی‌ به‌ ته‌واجودی‌ سیاسه‌تی‌ كوردی‌ كرد له‌ باشوردا , شیعه‌ باش له‌وه‌ تێگه‌یشت كه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی‌ له‌ كوردوستانه‌وه‌ چوونه‌ به‌غداد هێنده‌ی‌ له‌ خه‌می‌ گیرفانیان و پله‌و پۆست بوون نیو هێنده‌ له‌ خه‌می‌ هه‌رێمی‌ كوردوستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی‌ نه‌بوون , كورد له‌ حكومه‌ته‌ سه‌ره‌تایی‌ كانی‌ به‌غداد پێگه‌یه‌كی‌ زۆر باشی‌ هه‌بوو وه‌ك سه‌رۆكی‌ عێراق و جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ جێگری‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ و چه‌نده‌ها وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ی‌ گرنگ ته‌نانه‌ت له‌ رووی‌ سه‌ربازیش كورد پته‌و تر رێكخراو تر بوو له‌ به‌غداد , به‌ڵام نه‌بوونی‌ ئیراده‌ی‌ راسته‌قینه‌ و به‌رژه‌وه‌ند په‌رستی‌ ئه‌و كه‌سانه‌و ئه‌و حیزبانه‌ی‌ له‌ به‌غداد بوون به‌ ناوی‌ كورده‌وه‌ نه‌یتوانی‌ هه‌نگاوێك كورد به‌رێته‌ پێشه‌وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌شبوو زۆریان له‌ ده‌ستدا .

سه‌ره‌نجام حكومه‌ته‌كه‌ی‌ كازمی‌ پێكهات , لاوازترین حیزب و نه‌ته‌وه‌ له‌م پێكهاته‌یه‌ كورده‌ به‌ جۆرێك ته‌نها یه‌ك وه‌زاره‌ت دراوه‌ به‌ كورد له‌ ئێستادا , ململانێی‌ حیزبی‌ و چاوچنۆكی‌ به‌رژوه‌ندی‌ كارێكی‌ وای‌ له‌ پێگه‌ی‌ كورد كرد كه‌ پاڵیوراوی‌ وه‌زارتی‌ داد ته‌نها دوو ده‌نگ بهێنێ كه‌ ئه‌مه‌ ئه‌وپه‌ری‌ سوكایه‌تی‌ كردنه‌ به‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ له‌ هه‌مانكات رازی‌ نه‌بوون به‌وه‌ی‌( فواد حسین‌) ببیته‌وه‌ به‌ وه‌زیری‌ دارای‌ جۆرێكی‌ تر ئیهانه‌ كردنه‌ به‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ , وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ كه‌ پارتی‌ كه‌سی‌ تیا نه‌ما بێت به‌ كه‌ڵك بێت ته‌نها ئه‌م پیاوه‌ نه‌بێت كه‌ كار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی‌ ناوی‌ وه‌زیری‌ جۆكه‌ری‌ لێبنێن له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراقی‌ , له‌ راستیدا ره‌گی‌ كێشه‌كه‌ی‌ هه‌ر ئه‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ململانێی‌ ناوخۆی‌ پارتی‌ .

ئێستا كورد له‌وپه‌ری‌ لاوازیدایه‌ له‌ ناو عێراقدا، سوونه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ داعش وێرانی‌ كردن و زۆر په‌رته‌وازه‌ بوون به‌ڵام زۆر باشتر له‌ كورد هه‌ستانه‌وه‌ سه‌رپێ‌و پێگه‌ی‌ خۆیان وه‌رگرته‌وه‌ له‌به‌غداد.

ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ به‌ درێژای‌ ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ به‌ جۆرێك حوكمرانی‌ كرد و به‌ جۆرێك سیاسه‌تی‌ كرد متمانه‌ی‌ نه‌ما , ئێستا ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ متمانه‌ی‌ لای‌ ئه‌مریكی‌ و ئێرانی‌ و توركه‌كان نی‌ یه‌ چونكه‌ باش كێشانه‌یان بۆ كردوون و ده‌زانن ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ چی‌ ده‌وێت , له‌ هه‌مان كات متمانه‌یان لای‌ عێراق نه‌ما چونكه‌ ساڵانی‌ پێشوو رویه‌كی‌ وایان نیشانی‌ به‌غداد نه‌یا كه‌ جارێكی‌ ماڵی‌ شیعیو ماڵی‌ سوونی‌  قاپیان بۆ له‌سه‌ر پشت بكه‌ن , له‌ نێو میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشیان متمانه‌یان نه‌ماوه‌ چونكه‌ چه‌نده‌ها ساله‌ ئه‌وه‌ی‌ بۆ گیرفانی‌ خۆان و بۆ مانه‌وه‌ی‌ خۆیان كردویانه‌ نیو هێنده‌یان بۆ میلله‌ته‌كه‌یان نه‌كردووه‌ , ئایا له‌ چێر سایه‌ی‌ ئه‌م حیزبانه‌دا داهاتووی‌ كوردوستانی‌ باشوور به‌ كوێ ده‌گات ؟ ئاخۆ له‌م كابینه‌یه‌ تازه‌یه‌ی‌ كازمی‌ كورد چی‌یتر له‌ ده‌ست ئه‌دات ؟  تا ئێستا زۆرمان له‌ ده‌ستدا له‌ كه‌ركوك له‌ ناوچه‌ی‌ جێناكۆك له‌ پاره‌ی‌ نه‌وت له‌ ده‌سه‌ڵات و پێگه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ ناو عیراق له‌ په‌یوه‌ندی‌ ده‌ره‌كی‌ و هاوكاری‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌ به‌ هۆی‌ ئه‌م حیزبانه‌وه‌ زۆری‌ ئه‌م شتانه‌مان له‌ ده‌ستدا , ترسه‌ گه‌وره‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ له‌ دوای‌ ئه‌مه‌ چیتر له‌ ده‌ست ئه‌ده‌ین ؟

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×