لە دوای جەنگی دووھەمی جیھانی پاشەکشەی ئەوروپیەکان لە رۆژھەڵاتی ناوەراست دەستی تورکیا و ئێرانی واڵاکرد لە رێگەی دوو جۆر سیاسەتی جیاواز لە رۆژھەلاتی ناوەراست سیاسەتی پاونخوازی و داگیرکردنی شاراوە لە ناوچەکە پەیرەو بکەن ، ھەمیشە چاوەکان لەسەر ئێران بووە ، لە بەر ئەوەی ئێرانیەکان زۆر بە زەقی گروپ و ھاوپەیمانەکانین گەشە پێدەدا لە ناوچەکە و ھاوکاریان دەکردن ، لە پاڵ ئێراندا تورکیا بە شێوەیەکی شاراوە پەیوەندیەکان توند کرد لەگەل ئەو ناوچانەی ستراتیژین و پلان و بەرنامەی دادەرشت بۆ فراوانبونی سنوری بەرژەوەندی و داگیرکاریەکانی بە شێوەیەکی جیاواز.
ئەمرۆ تورکیا لە ئێران ترسناکتر و ژیرترە کە توانیوێتی کۆنترۆلی ناوچەکە بکات بێ ئەوەی ھەستی پێبکرێت و کەس دەست بێنێتە رێگەی ، جوڵەکانی تورکیا ستراتیژیەتێکی زۆری تێدایە ،بونیشی جێگای لێکۆڵینەوەیە ، لە ئێستادا تورکیا لە کەنداوی عەرەبی بونی ھەیە لە دەریای سور بونی ھەیە لە دەریای ناوەرستیش بونی ھەیە ، لە ھەمان کات توانیوێتی پەیوەندیەکی باش لەگەڵ روسیا دروست بکات لە ھەمان کات پێشی بڵێ نەخێر ، لەگەڵ ئەمریکاش بە ھەمان شێوە پەیوەندی باشە بەڵام دەشتوانێ پێی بڵێ نەخێر ، پەیوەندی تورکیا لەگەل ئیسرائیل ووریا وبەرنامە بۆ دارێژراوە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی لە ھەمان کات پەیوەندی لەگەل دەوڵاتانی عەرەبی زۆر باشە بە تایبەتە دەوڵەمەندەکانیان .
تورکیا لەسەر چەند ھێڵ بەرنامە و پلان دادەنێت لەو دۆخە سیاسی و ستراتیژیەی بنیاتی ناوە ، پەیوەندیەکی باشیشی ھەیە لەگەل ئەوروپا لە رێگەی جێبەجێکردنی داواکانی بازاری ئەوروپی ، تورکیا لەسەر دەرچەی ئەوە کار دەکات کە لە ئێستادا دەوڵەتێکی دەوڵەمەندە لە روی ئابوری بەرھەمھێنان و دەوڵەمەندە لە روی جوگرافیایەکی گرنگ و فراوان کە دەتوانێت ئەوروپا ببەستێتەوە بە رۆژھەڵاتی ناوەراست ، تورکیا گەورەترین سوود مەند بووە تا ئێستا لە شەر و دارمان و روخانی سەکردەکانی ناوچەکە بەجۆرێک توانیوێتی ببێتە بەشێک لە بەرێوەبەری بەرێوەبردنی ئەو وڵاتانە وەک سوریا و عێراق و لیبیا ، لە ھەمان کات پەیوەندیەکی توند و تۆڵێ ھەیە لەگەل وڵاتانی دەوڵەمەندی ناوچەکە وەک قەتەر کە ئەمەش پاڵپشتیەکی بەھێزە لە روی ئابوری بۆ تورکیا ،
لەگەل ئەوەشدا پەیوەندی نەپچراندوە لەگەل ھێج کام لە دەوڵەتەکانی ناوچەکە بگرە رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر پەیوەندی و بەرژەوەندیەکانی بەھێز دەکاتەوە لەگەل یار و نەیاریدا .
ئەمەریکا و ئەوروپا و ئیسرائیل لە ترسی فروانبونی دەسەڵاتی ئێران بە ھەمو شێوازێک کەوتنە لێدانی بنکە و بارەگا و ھاوپەیمانەکانی ئێران لە ناوچەکە بە شێوەیەک پاوانخوازی دەسەڵاتی ئێرانیان تەواو لاوازکرد لە رۆژھەڵاتی ناوەراست ، ئەمرۆ ئێران بێدەنگە و ترسی نەماوە بۆ ئیسرائیل و ئەمریکا لە پاش لێدانی حیزب اللە و حماس و حوسیەکانی یەمەن ، بەلام ئەمەریکی و ئیسرائیلیەکان لە پالیشیدا ئەوروپیەکانیش تەواو دەسەڵاتی فراوانی تورکیا دەبینین دەزانن لە داھاتو دەبێتە ترس بۆ ناوچەکە بە تایبەت لە پاش روخانی دەسەڵاتی و سوری و ھاتنە ناوەوەی فراوانی تورکیا بۆ سوریا و لە تەک ھاتنە ناوەوەی بۆ ھەرێمی کوردوستان کە بەشێکی فراوانی عێراقە ، تورکی شارێی بازرگانیی نەوت و غاز گوستنەوەیە لە وڵاتانی عەرەبی بۆ ئەوروپا لە ھەمان کات خاڵی پێکەوە بەستی رۆژھەلات و روسیا و چینە ، بۆیە فروانخوازی و دەسەڵاتی زۆری تورکیا ترسناکتر دەردەکەوێت لای ئەوروپا و رۆژئاواییەکان .
تورکیا باش لەم ترسەی ئەمەریکا و ئیسرائیل و تەنانەت روسیاش تێدەگات و ستراتیژێکی قوڵ و دور مەودای ھەیە بۆ پاراستینی خۆی لە ھەمان کات نایەوێت وەک ئێران پەرو باڵ بکرێت ، ئەو دەستپێشخەریەی تورکیا بۆ کوردەکانیش سەرچاوەکەی لەم ووریای و ستراتیژەوە دێت کە خاڵی لاواز نەھێلیت تا نەیارەکانی بتوانن سودی لێببینن و تورکیا بەش بەش بکەن و لاوازی بکەن ، تورکەکان باش دەزانن جیھان لەم فروانخوازیەی تورکیا ناگەرێن بە تایبەتی ئیسرائیل چەندێک ھاوپەیمانیش بێت بەڵام نایەوێت دەسەڵاتی تورکیا بەم ئاراستە ترسناکە فروان بێت ببێتە ھۆی ترس بۆ ناوچەکە لە داھاتوو .
پاڵپشت بەو دۆخەی ئێستا ناوچەکەی تێدایە تورکیا ترسناکترینە لە ئێران ، ئەم راستییە لای زلھێزەکان دیارە کە دەیانەوێت کورد وەک کارتێکی فشار بەکار بێنن بۆ لاوازکردنی تورکیا ، ئەوەی دەمێنێتەوە ژیری و زیرەکی کورد و پەیوەندی باشی بە ھاوپەیمانیەکایەتی ئاخۆ دەتوانێ بە سودی تورکیا یان کورد ئەم گەمەیە دەباتەوە و ئاخۆ کورد بە ئاراستەی ئەمریکاو رۆژ ئاوا یان تورکیا ھەنگاو دەنێت بۆ بەدەستھێنانی مافەکانی خۆی .