ئەمریکا، ئێران‌و یەکێتی‌و پارتی کەلەپچە کرد لەعێراقدا، رۆژئاوای کوردستانیش دوا ھیوای کوردە

زه‌به‌نگ به‌هادین
  2025-02-03     267

لە دوای لێدانی حەماس و حیزب اللە لوبنانی ئەمریکا و ئیسرائیل بە چری نیشتونەتە سەر دەسەڵاتی ئێران لە دەرەوەی سنوری خۆیدا ، لە ھەر شوێنێک ئێران بونی ھەبوبێت لێیدراوە و لاواز کراوە ،لە فەلەستین و لوبنان وسوریا و یەمەن و تەنانەت لە عێراقیش ، ئەوەی ئێستا لە دەستی ئێران ماوە کەمێکی عێراقە لە رێگای میلیشاو کلکەکانیەوە .
ئێران سودد مەندی یەکەم بووە تا ئێستا لە نەوتی عێراق و بە تایبەت ھەرێمی کوردوستان ، ئەمریکیەکان ھەرەشەی ئالۆزکردنی دۆخەکەیان لە عێراق کرد ئەگەر پابەند نەبێت بە دەست بەستنەوەی ئێرانیەکان لە دوای ئەو وڵاتانە سەرەی عێراق دێت ، بۆیە سودانی رێککەوتنی لەگەل بەریتانیەکان کرد لە لایەک و وە یاسای بودجەی ھەموار کردەوە بۆ ناردنی نەوت و غازی ھەرێم لە رێگەی سۆمۆوە ، بەمشێوەیە ئەمریکا ئێران و یەکێتی و پارتی کەلەپچە کرد لە ھەر حاڵەتێکی سەرپێچی لەو بریارەی ی
ئەمریکا  سۆمۆ دەخرێتە لیستی رەشی ئەمریکا ئەمەش دەبێت زەرەرێکی گەورە بۆ عێراق و رەنگە ئابڵوقەی قورسیش بخاتە سەر عێراق ، بۆیە بە دڵنیای سودانی پابەندی رێککەوتنەکەی دەبێت لەگەل ئەمریکیەکان و سەرجەم داھاتی عێراق دەگەرێتەوە خەزێنەی ئەمریکی و لەوێوە دابەش دەکرێتەوە بەسەر عێراقدا .
پلانی ئەمریکا لە داھاتودا دابەشکردنی ئێران و تورکیایە ھەردولا باش ئەمە دەزانن ئێرانیەکان لە رێگەی بێدەنگ بونیان و  کشانەوەی میلیشا عێڕاقیەکانینان و تورکیاش لە رێگەی ئاشتی لەگەل ئۆچالان و دەستخستنە ناو سوریاوە دەیانەوێت رێگە لەم دابەشبونە بگرن یان لە زیانەکانی کەم بکەنەوە ، ھەرچی کوردی باشورە  لە ناو ھاوکێشەکاندا زەرەرمەندە لەبەر ئەوەی متمانەی ئەمریکیەکانی نەماوە ، ئەوەی جێگەی ئومێد بێت بۆ کورد لە داھاتودا کوردوستانی رۆژ ئاوایە کە بتوانێت لە ھاوکێشەی ئەمرآیکی جێگەی خۆی بکاتەوە و پاڵ نەداتە ھیچ کام لە تورکیا وئێران و سوریا .
خراپی دەسەڵاتی بەرێوەبردن و نەزانی سیاسی دەسەڵاتدارانی کورد بەم رۆژەی گەیاندن ، ئەمریکا لە داھاتو خۆی جڵەوی بەرێوەبردنی عیراق دەکات لەبەر ئەوەی رۆژھەڵاتی ناوەراست لای ئەمریکیەکان چەقی ململانێ و ئابوری نەوت و غازە ، بۆیە ئەمریکا لە سوریا ناکشێتەوە لە عێراقیش زیاتر پێی خۆی دەچەقێنێت ، ھەرچی حیزبەکانی کوردوستانە یان دەچنە پاڵ ئەمریکیەکان و واز لو تورکیاو ئێران دێنن یان دەکەونە بەر لێشاوی گۆرانکاری ناوچەکە ، ئەگەری دووەمیان بەھێزترە چونکە دوو حیزبی دەسەڵاتدار بە جۆرێک تۆخبونەتەوە لەگەل ئێران و تورکیا قورسە بتوانن قاچیان لە قوراوی ئەو دوانە بێینە دەرەوەە ، کورودستانی باشوریش زیاتر دەکەوێتە ژێر ھەیمەنەی عێراق و کوردوستانی رۆژ ئاواش پەیوەستە بە ژیری و ئازایەتی و جۆری پەیوەندیەکانی کورد لە ناوچەکە ئەگەر لەگەل ئەمریکیەکان بمێننەوە داھاتویان دەبێت و دەبنە دوا ھیوای گەلی کورد لە ناوچەکە .

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×