پەیوەندیی کۆڵەکەی بەردەوامی ژیان

زه‌به‌نگ به‌هادین
  2024-06-01     198


گەردون لەسەر بنەمای بەردەوامی دروست بووە لەرێگەی پەیوەندی نێوان گازەکان لارەو فرکوینسی لەپاش ئەو سروشت  وە لە نێو ئەویشدا مرۆڤ بینەرو شیکەرەو بەدوادا چوی هەموو دیاردەکانە، ئەو خاڵەی هاوبەشە دروست بووندا پەیوەندییە، بەجۆرێک خۆی دەبینێتەوە لەنێوان هەموو پێکهاتەکانی گەردوندا  لە ئاوا هەوا و ئاگر و خۆل بۆ بچوکترین ئەتۆم و گەردیلە، هەرچی بەردەوامی گەردون و سروشت و مرۆڤە بەستراوەتەوە بە پەیوەندی نێوان پێکهاتە کیمیای و فیزیایەکانی و باێۆلۆژیەکانی نێوانیان، لەهەمانکات سروشتی ئالۆزی و ئاسایی و گرفتەکانی ئەم پەیوەندیانە بەندکراوە بە جۆر و کارلێک و کات و شوێنی پەیوەندییەکە لەگەڵ ئامانج و ئاکامی ئەو پەیوەندییە.

لێرەوە رون دەبێتەوە کە مرۆڤ بەشێکە بەستراوەتەوە بە سروشتەوە و بە هەمان شێوە ژیان و بەردەوامی بەستراوەتەوە بەو پەیوەندیانەوە لە نێوان ئەو هەموو پێکهاتەکان لەگەڵ پەیوەندی نێوان مرۆڤ و مرۆڤ ، بە نمونە زۆر بوونی گەرما زیاد لەپێویست دەبێتە لەناو چونی ژیان، کەم بوونی رێژەی ئۆکسجین گۆرانی دۆخی کیمیای یان فیزیای یان بەکترۆلۆجی ئاوو هەوا هەموو پەیوەستن بە مانەوە و بەردەوامی مرۆڤ، لێرەوە مرۆڤ تەواو تێکەڵی پەیوەندی دەبێت و دەخرێتە خانەی پێکەوە لکان بەبابەتی پەیوەندییەوە لەرێگەی سروشت و پێکهاتەکانی،  وە دەبێتە بنەچەی سەرەکی ئێستاو رابردوو داهاتوی ژیانی.

پەیوەندیەکانی مرۆڤ کۆ دەبێتەوە لە کایەکانی   سیاسی و ئاینی و کۆمەڵایەتی  هەروەها ئابوری.
هەموو پەیوەندییەک لە مرۆڤدا بەستراوەتەوە بەو دۆخانەی مرۆڤەکە پێیدا تێدەپەرێت  لە چوار چێوەیی کات و شوێندا، لەبەر ئەوەی کات و شوێن جێگیر نییەو بەردەام لە گۆراندایە لە ئەنجامدا هیچ پەیوەندییەک جێگیر نییە و بێ کۆتا نییە بەڵکو بەردەوام لەکەم و زۆر بووندا دەبێت لە هەڵکشان و داکشاندایە و هەمیشە لەدۆخی گۆراندایە، ئەمەش پەیوەستە  بەهەڵچون و داچونەکانی کە تاک پێیدا تێدەپەرێت لە نێو کات و شوێنە جیاوازەکان، بەشێک لە رێکخەری ئەم پەیوەندیانە لەئەنجامی ئەو پشت مێشکەیە  کە لە مرۆڤداچێنراوە لە ساتی لە دایک بونیەوە پشان کەوتنە ناو کاتی ئێستاوە یان شوێنی ئێستا، بەنمونە کەسێک لە کوردوستان هاورێی کەسێکی دییە ، ئەو کلتورو پاشخانە فکریەی ئەم تاکە هەیەتی جیاوازە لەگەل کەسێک لە ئەوروپا هەیەتی هەروەها  لە ئێستادا هەمان کەس لە سەدەی پێشو بیری جیاوازترە، بەمانای کات و شوێن بیرکردنەوەکان دەگۆرێن بەمەش پەیوەندیەکە گۆرانی بەسەردا دێت.

لەوەیە بپرسین پەیوەندی جێگیر هەیە بە مانای پەیوەندیەک لەسەر ریتمێکی جێگیر بمێنێتەوە ؟ بە دڵنیای نەخێر ، چونکە مرۆڤ لە هور کات و شوێنێکدا  بە دۆخێکدا دەروات گە جیاوازە لەوەی پێشوتری ، ئەوە بیرەی کاتی پەیوەندیەکە لەو شوێنە بریاری پێدەدات بەندە بە پەیوەندیەکانی تری لە هەمان کات بە فراوان بوون و گەشەی بیرکردنەوەی لەو شوێن و کاتە و ئەو کەسانەی کا کارلێکیان دەبێت لەسەری ، بە نمونە ئەم منەی ئێستا هەیە ئەوەی دوێنێ نییە لەبەر ئەوەی لە دوێنێوە تا ئێستا کۆمەڵێک کار و بینین و پەیوەندی دی کارلێکیان لەسەر من هەبووە بەمشێوازەش بیرکردنەوەی من گۆراوە و ئەنجامی جیاوازم لە پرسیارەکانی رابردوم دەستکەوتوە کە ئەمە وا دەکات  سەر لە نوێ ریفرێش بکەمەوە بۆ پەیوەندیەکانم و لەسەر بنەما نوێیەکانی بیرکردنەوەم پاڵپشت بە ئەرگۆمینتی تازە بە دەستهاتو لە رێگەیەکی لۆژیکیتر بنەما نوێکانی پەیوەندییەکانی دیم ئەو پەیوەندییە دارێژمەوە.

دەگەینە ئەو ئەنجامەی کە پەیوەندی نێوان دوو مرۆڤ جێگیر نییە بەڵکو پەیوەستە بەو دۆخانەی کە پێیدا تێدەپەرێت کە ئەویش بەستراوەتەوە بە ئەو بیرە جیاوازانەی کە دەستمان دەکەوێت وە ئەمیش جارێکی دەبەسترێتەوە بە پەیوەندییەکانی دیمانەوە لە روی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئاینی و ئابوریەوە.

ئایا دەتوانین لە هەر پەیوەندییەک تا کۆتا بەردەوام بین؟ وەڵامی ئەم پرسیارە پەیوەستە بە ویستی مرۆڤەکە بۆ مانەوەی ئەو پەیوەندییە کە دەبێت خۆی ئاراستەی دۆخەکان بکات بە روی مانەوە کە ئەویش مسۆگەر نییە رەنگە تاکێک بیەوێت ئەو پەیوەندییە بمێنێتەوە بەڵام ئەوی دی هەمان ئامانجی نەبێت یان توانای نەبێت یان ئاگاداری نەبێت ، بۆیە پەیوەندیەکان تەنها بۆ بەردەوام بوونە و رێژەی نەگۆر نین بەستراون بە کات و شوێن و پەیوەندییەکانی دییەوە بۆ مانەوە یان لە ناو چون ، هەر پەیوەندیەکیش بۆ مانەوە کاری هاوبەشی دەوێت کە لایەناکن بتوانن لە هەمان ئاستی دیدبینی و بیرکردنەوە نزیک بنەوە تا بتوانن بنەماکنی بەردەام بووم هاوبەش بکەن.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×