مرۆڤ پێش ئەوەی مادە بێت بونەوەرێکی سۆسێلۆژییە

زه‌به‌نگ به‌هادین
  2023-01-18     654

یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی شکستی حیزبی شیوعی بنەماکانی کارکردنی بو بە تەنها لەسەر ماتریاڵی مرۆڤ، ئەوەی ورد و درشت بو لەسەر مادە و سەرمایە کارل مارکس لە نوسینەکانیدا رونی کردەوە، ئەوەی گرنگی پێنەدا لایەنی سۆسێلۆژی مرۆڤ بو پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و ناوەرۆکە مەعنەویەکەی مرۆڤ، ئەمەش بوە خاڵی بەهێزی دەستی سەرمایەداری کە بتوانێ جەنگەکە بباتەوە لە پرۆلیتارەکان و شیوعیەکان، مارکس باس لە یەکسانی و دادپەروەری دەکات لە نوسینەکانیدا ئەوەی بیرچو کە مرۆڤ بونەوەریکی کۆمەڵایەتی یە پێش ئەوەی مادی بێت، راستە پێویستیە مادییەکان بەردەوامی بە ژیانی مرۆڤ دەدەن بەلام ئەوەی وا دەکات مرۆڤ دەست بە ژیانەوە بگرێت لایەنی مەعنەوی و سۆسێۆلۆژی مرۆڤەکەیە .

مرۆڤ بە تەنها هیچ نییە ئەگەر دەوری پر بێت لە پارە و سەیارە و دەسەڵات و مادەکانی ژیان، رەنگە هەر خۆی کۆتای بەو ژیانە بێنێت لە کاتێکدا مرۆڤ لەگەل کۆمەلدا و لە ناو سۆز و گرنگی پێدانی بەرامبەرەکەی ئاسودەیە و ئامادەیە بە هەمو شێوەیەک بەرگەی ژیان بگرێت،

مارکس کە دەیوت کرێکارانی جیهان یەکگرن ئەوەی لە یاد کرد کە باوکێک لە پێناوی بژێوی مناڵەکەی ئامادەیە کرێکارە هاورێکەی بفرۆشێت و یەک نەگرێ لەگەلیدا ئەمە لایەنی مەعنەوی مرۆڤەکەیە کە سۆزداری باوکایەتی لە یەکسانی چتنایەتی لا گرنگترە، بیری چو سەربازێک لە پێناو یەکسانی شەر دەکات بەڵام کە کار گەیشتە سەر ئازاردانی خۆشەویستەکەی ئەوا بە ئاسانی خۆی و نیشتیمانیش دەدات بە دەستەوە .

زۆرمان ئەمرۆ خانو سەیارە پارە تەکنەلۆژیا کەمالیاتی ماڵ و دەرەوەی ماڵمان هەیە کەچی بەختەور نین چونکە کاتمان نییە بۆ یەک گرنگیمان نییە بۆ یەک، بیرەوەریەکمان نییە لەگەل یەکدا هیندەی خەریکی پەیداکردنی دو پولی زیاترین بۆ سەیارەکی بەرزتر و ماڵیک بریقەدار تر هێندە خەممان نییە دانیشین گوێ بۆ یەک بگرین خەمەکانی یەک بسرینەوە، پێکەوە پێبکەنین و پێکەوە بگرین، وامان لێهاتوە خوی ماتریالمان وەرگرتور بێزار دەبین لە یەک وەک چۆن بێزار دەبین لە مۆبایلەکەمان یان لە ئۆتۆمبیلەکەمان، هەمیشە بە داوی نوێ و بآستری روکاری دەگەرێین بونی مرۆڤایەتیمان لە ناوماندا لە یادکرد بوینەتە ئامێر، ناهەقیشمان نییە هێندەی هەڵپەمانە بۆ پارە و کەمالیاتەکان بابەتە روکەشیەکان هێندە هەلپەمان نییە نانێک پێکەوە بخوین، گوێ لە یەک بگرین، هاوکاری یەک بکەین، سەرەنجام دەبینین وەک کەوتنی حیزبی شیوعی، هەمو پەیوەندییە کۆمەلایەتیەکان دەکەویت و شکست دەهێنیت خۆ ئەگەر بە روالەتیش نەکەوێ لە ناوەوە کالبۆتەوە و نەماوە، لە دوا نەفەسدا تێدەگەین دەنگێکی بەسۆز بڵێ بیرتەکەم یان بڵی خۆشمەوێی یان بڵێ پێویستمان پێتە لەگەلمان بی ژیان دەکاتەوە بە بەری مرۆڤدا، نەک کاتژمێرێکی مارکە و سەیارەیەکی بەرز، پیاسەیەکی ناو باخی گشتی بەختەوەری دەداتێ پیکەوە نەک کافتریا و ئاهەنگەکانی شەوانی بارەکان هەر یەک بەجیا لەگەڵ دەنگی ناپەسەند و بەرزی گۆرانییە بێ ماناکاندا، پارە خۆشە باشە بەلام لەو گرنگتر ژیانکردنە، دەی تۆ هەمو کات بۆ پەیداکردنی پارە بەسەر ببەی ئەی کەی سەرفی دەکەی، مارکس لە دوا رۆژەکانی تەمەنی تێگەیشت دانیشتنێک لەگەل هاورێکەی یەکسانی راستەقینە بو لە نیوان مادە و رۆحی مرۆڤدا .

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×