لەکوێی سیاسەتدا دەخولێینەوە

زه‌به‌نگ به‌هادین
  2022-08-27   

سیاسسەت چەندێک زانستە دە هێندە ئەزموون و کارتیاکردنە، بچوکترین ژینگە تا گەورەترین پێویستی بەسیاسەت هەیە تا پەیوەندییەکان لەئاستمەندیەکی جێگیردا راگرێ بەبەرژەوەندی کۆمەڵگاو ژینگەکەی، لار بونی هەر بارێکی سیاسی کەوتنی باری ناوچەکە دەخاتە ئەستۆی سیاسەتمەدارەکانی، پرسیارێک بابەتەکە دەکاتەوە، ئایا رۆشنبیر سیاسییە یان سیاسی پێویستە رۆشنبیر بێت.

ئەکەر سیاسەت بە مانا راستەقینەکەی بەرێوەبردنی کۆمەلگا و وولات بێت کەواتە هەم رۆشنبیر سیاسیە هەم سیاسی دەبێت رۆشنبیر بێت، بەلام لێرەدا مەرجێک دێتە ناو ئەو کایە سیاسیەی رۆشنبیر و سیاسەت پێکەوە دەبەستێتەوە  ئەویش ئەزموونە، هەر کام ئەزمونی کەمتر بێت لاوازترە لە سیاسەتکردن.

چاوێک بە کوردوستان بخشێنین ئایا سەرکردە و دەسەلاتدارانی ئێمە سیاسین، دەتوانین بلێین بەڵی تا رادەیەک ئەزمونی سیاسیان هەیە و دەتوانن سیاسەت بکەن، نیگەرانییەکە لەوەدایە رۆشنبیر نین، سیاسەت بە بێ رۆشنبیری و هوشیاری دەبێت وەسیلەیەک بۆ بەرژەوەندی تاکە کەسی و حیزبی، هاوتەریب بەوە رۆشنبیران دەتوانن کار لەبیرو هزری کۆمەڵگا بکەن بەلام دوورن لە سیاسەتکردن، ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی جێگا دەست و کاریگەریان نەبێت لەسەر گۆرانکاریە سیاسیەکانی دەوڵەت، دەبینین لەکوردوستان هەردو حاڵەتەکەمان هەیە هەم سیاسیەکان رۆشنبیر نین هەم رۆشنبیرەکان سیاسی نین، ئەمە بۆتە هۆی دروستبوونی کەلێنێکی گەورەی هوشیاری سیاسی لە کوردوستان سەرەنجام، رۆشنبیران کەوتونەتە قۆزاخەیەکەوە کەس گوێیان بۆ ناگرێ چونکە هیچ کاریگەریان لەگۆرانکاریەکانی ناوچەکە نییە ، سیاسیەکانیش تەنها سەرقالی بەرژەوەندییەکانی خۆیانن و کۆمەلگایان بەرەو داروخان بردوە.

بەدڵنیای سیاسیەکان نایەنە ناو کایەی روشنبیری و هوشیاریەوە ئەوان لە ناو بەرژەوندی و سەرمایەدا نقوم بوون بۆیە هێچ ئومێدێک بەوان نییە وولات بخەنە سەر رێرەوی سروشتی و راستی سیاسی، ئەگەر رۆشنبیران بتوانن بەهوشیاریەکی تەواوە بچنە ناو بواری سیاسەت ئەو کات دەتوانرێت بریسکەیەکی روناکی بەدی بکرێت بۆ چاککردنی دۆخی ولات و راستکردنەوەی لارییە سیاسیەکان.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×