ئەمجارەش دەستێکی تەڕمان  پێدا بێنن

زه‌به‌نگ به‌هادین
  2022-06-21   

قسەکردن بۆ بەتاڵکردن، هەمو جار نزیک لە هەڵبژاردن دەسەڵاتەکان دەکاتە کۆترو دایکە بەسۆزەکەی میللەت، نەرم و هێمن و دڵفراوان، بەخشندەو بچوکی هەموان، نمایشێک دەکەن بە ئاسانی برینەکانی لە خاک و گەلدا دروستیان کردوە بە خۆڵی زمان لوسی و خزمەتکاری میللەت دەیشارنەوە .

کۆبونەوەی بلاسخارت لەگەڵ سەرجەم حزبەکانی کوردستان بۆ زەنگی ئاگادارکردنەوە بو، ئەگەر هەڵبژاردنی ئەمجارە بەو رێژە کەمە خەڵک بەشدار بێت کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پشت لە دەسەڵاتی کوردی دەکات، ئەم دەسەڵاتە یەک لە دوای یەکانەی هەرێمی کوردستان خۆیان باش دەزانن چ نەهامەتییەکیان بۆ ئەم خاک و گەلە دروستکردوە، پێویستیان بە کەس نییە بەرچاو رونیان بداتێ، هێندە وڵاتێکی گەورەیان بە دەستەوە نییە تا فریانەکەون نەهامەتییەکانی میللەتەکە نەبینن، دو پارێزگاو لەتێکە، دابەشکراوە بەسەر دو پارتی سەرەکی، هەردو لایان بەهۆی ماشینەوەی زەوی و خاکی ئەم دو پارێزگایە کۆڵان بە کۆلان و شەقام بە شەقامی هەموی شارەزان، هەمو ئەو کێشانەی ئەمڕۆ هەن خۆیان خولقێنەرین، نە سروشت بوە نە تاکەکانی گۆمەڵگا .

ئەو نمایشانەی دەکرێت لەگوێگرتنی دەسەڵات بۆ رۆژنامەنوسان و میدیاکاران جگە لە نمایشێکی کارتۆنی هیچی تر نییە، وەک دەرزی بەنج کۆمەڵێ پەیمانی درۆین و کۆمەڵێ ئۆفەری کاتی دەدەنە میللەتەکە تا کارەکەی خۆیان مەیسەر دەبێت، پاشان دەگەڕێنەوە سەر بەڕە کۆنەکەیان، سەردەمێک بە بەرنامەی تەنزئامێز، سەردەمێک بە ئۆپۆزسیۆنی درۆینی دەستکردی خۆیان و سەردەمێک بە دروشمی قەبە قەبە میللەتیان هەڵخەڵەتاندو توڕەیی مییللەتیان دامرکاندەوە، ئێستاش بەم دیموکراسییە درۆینەیەو بەم دڵە فراوانە دروستکراوە، تەنها ئەوەندەی هەڵبژرادن بەردەوام دەبێت، کێشەی میللەت ئەوەیە خۆشباوەڕو زو باوەڕە، با ئەمجارە دلفراوانی و سەرکردەکان لە گوێگرتن بۆ کوردێ کە بە فارسی قسان دەکاو لە نمایشی  گوێگرتن و وتنی راستییەکان لە بەرچاو رۆژنامە نوسان و میدیاکاران کاری خۆیانمان پێ بەرێدەکەن، وەک کورد وەتەنی دەڵێ ئەمجارەش دەستێکی تەڕمان بۆ پێدا دەهێنن.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×