ئۆباڵی ئەم نەهامەتییە لە شانی خۆمانە

زه‌به‌نگ به‌هادین
  2022-06-10   

دەوڵەتداری بە مانای پاراستنی گەل و خاک و نیشتیمان، رێکخستنی کاروباری رۆژانەو راگرتنی هاوسەنگی ئیقلیمی لە پەیوەندیەکاندا، دەوڵەتداری پلان و ستراتیژە، تەکتیک و تەکنیکە بۆ بەرەوپێشچونی وڵات و بنیاتنانی ژێرخانی ئابوری، لەسەر و ئەمانەشەوە پاراستنی سەروەری نیشتیمان و تاکەکانی .

لەم هەرێمە دو پارچەیەدا تورکیا لە هەر کوێ بیەوێت پەلامار دەدات، کێی بوێت بەرۆژی روناک دەیکوژێت یان دەیڕفێنێت، ئێران موشەکباران دەکات، تیرۆر دەکات بەئاشکرا بەیانی دەکات بێ ئەوەی بوێری ئەوە هەبێت ناویشی بهێنن، ئەمە دەوڵەتدارییە یان بەرەڵایی، دەسەڵاتداران لە هەرێمی کوردستان هێندەی سەرقاڵی بازرگانی و تاڵانی و روتانەوەی نیشتیمان و خەڵکن زەڕەیەک خەریکی دەوڵەتداری نین، پلانسازی شارەکان بێ بەرنامە شێوێنراوە، تەنها مەبەست لێی پارە پەیداکردنە، کێشە ئەوەیە سیاسەتی نێودەوڵەتی لە دوای شەڕی ئۆکرانیا گۆڕانی زۆری بەسەردا هاتوە، ئەمان لە بری خۆئامادەکردن و دانانی رێگە چارە بۆ ئەو گۆڕانە، برەویان داوە بە خۆ دەڵەمەندکردن و ماشینەوەی زیاتر .

ئەم جۆرە لە دەوڵەتداری بێباکی و بێ خەمییە لە داهاتوی وڵاتەکە لەبەرئەوەی کاری ئەم دەسەڵاتە بۆ داهاتوی نیشتیمان و نەوەکانی داهاتوی نییە، رەنگە خۆیان باش بزانن شانیان دەوڵەتی راستەقینە هەڵناگرێ، گەلیش تەواو بێ ئومێد بوە تەواو تەسلیمی خواست و ویستەکانی دەسەڵاتە، بگرە لە زۆر لایەن بوە بە بەشداری دەسەڵات لە گەندەڵی و ماشینەوە، بەم ریتمە دەسەڵات بەردەوام بێت شکستێکی گەورە دێتە بەردەم هەرێمی کوردستان، ئەوەی باجی ئەو شکستەش دەدات گەل و خاکە، دەنا دەسەڵاتداران ئەوەندەیان کۆکردۆتەوە بەئاسانی دەڕۆن و ژیانێکی شاهانەیان لە دەرەوەی وڵات بۆ خۆیان مسۆگەر کردوە، ئەوەی ئێستا بەسەرمان دێت و ئەوەی داهاتو ئێخەمان دەگرێت ئۆباڵی لە ئەستۆی خۆمانەو دەبێ وەک زەهر بینۆشین تا ئاوا بێ ئومێد و بێدەنگ بین.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×