وڵات دۆشین

زه‌به‌نگ به‌هادین
  2022-02-11   

ئەوەی دەیکەن لە کوروستان دۆشینە، تاڵان کردنە، لە نەوت دەردێت و دەفرۆشێت بێ ئەوەی سود لە پارەی وەربگیرێت بۆ پرۆژەی ستراتیژی و بەرهەمهێنانی بەسود، خاک و خۆڵەکەی دەردێت پاشان دەکرێتە چیمەنتۆ و خشت بەرەو خوار دەنێرێت پارەکەی دەدرێتە باڵەخانەو بەرزدەکرێتەوە لە ناو ئەو شەقامە تەسک و کۆنانەی شاردا، کارگە کۆنەکانی رژێم هەموی تاڵانکرا و لە شوێنەکانیان شوقەمان بۆ دەکەن، زەوی کشتوکاڵی دەکرێتە پێشانگاو یەکەی نیشتەجێبون، جا نیوەی زیاتری یەکەی نیشتەجێبونەکانیش بۆ برا عەرەبەکانمانە، ئەوەی لێرە دەکرێت تەنانەت سەرماداریەش نییە، چونکە بەرهەمی نییە بەڵکو تەنها فینانسگەراییەکی بێ بەرنامەو پلانە، خۆمان غازمان نییە بەشی خەڵکەکەمان بکا وا بەرەو تورکیای دراوسێی دەنێرین، خۆمان نەوتمان نییە دەیفرۆشینە وڵاتانی رۆژئاوا، کارەباکەی خۆمان بەرگە ناگرێ بەڵام دەیفرۆشینە بەغدا، هەر کامیان راست دەبێتەوە دەڵێت کوردستان دەبێتە دوبەی یا دەستە خوشکی فەرەنسا یان دەبێتە  کەنەدا، بەڵام چۆن؟ منیش دەڵێم دەبێت تەنها لە روخسار و رواڵەتدا دەبێت لە باڵەخانەو شەقامی روناک تەنها روکەش جوان دەکەین ئێمە، زۆر جار وەک سەیارەیەکی لامبورگینی دێتە پێشچاوم روکارەکەی جوان بەڵام ئەم لامبورگینییەی ئێمە مەکینەی ماتۆری ئێرانی لەسەرەو کوشنەکانی بە حەسیرەکانی سەماوە دروست کراوە، سوکانەکەی نایلۆنە کۆنەی تورکیایە.

دەسەڵات خۆی دەزانێ ئەم میللەتە عاشق بە روخسارو رواڵەتە بۆیە روخسارەکەی بۆ مکیاژ دەکات و بە هەمو هێزی ئەم وڵاتە دەدۆشێت، لە ئێستادا نەوت بەرزە بەڵام بەم هەمو فراوان بونەو بەم زێدەبونی ژمارەی عەرەبە لە کوردوستان یەک داڕوخانی ئابوری یان دابەزینی نرخی نەوت ئەمجارە کوردستان وێران دەبێت، هەڵبەت بۆ خەڵکەکەی نەک دەسەڵات و حیزبەکانی، چونکە ئەوان بیریان تیژە کە نەوت نەمێنێ غاز دەفرۆشن، ئەویش نەمێنێ خاک دەفرۆشن، سودی نییە رێنمونی کردنیان بۆ وەبەرهێنانی راستەقینە و بەرهەمهێنان لە کوردستان، چونکە نایکەن، بیکەن لادەبرێن کاری ئەوان ساغکردنەوەی بازاری سەرمایەدارییە، بۆیە لە چاکسازی و دەوڵاتداری گەڕێن.

ئەمڕۆ خراپتر بو لە دوێنێ سبەینێ لەمڕۆ خراپتر دەبێت، ئەوە داهاتوی کوردستانە، بەمشێوازە حوکمڕانییە بێ پلان و بەرنامە و ئابورییە، دەبێت چاوەڕێی نەهامەتی بکەین بۆ نەوەکانمان نەک خۆشگوزەرانی.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×