بۆچی موەحیدین؟

زه‌به‌نگ به‌هادین
  2021-08-24   

لە سەدەی شەشی هیجری مەهدی بن تومرت بە دامەزرێنەری دەوڵەتی موەحدین هەژمار دەکرێت لە مێژودا کە سەرەتا لە مەغریب سەری هەڵدا، سەرەتا بە بانگخوازی چاکسازی دەستی پێکرد و بانگی خەڵکی کرد بۆ تەوحیدی پوخت، هەر بۆیە بە شوێنکەوتوانی وترا موەحیدین، ئەو دەوڵەتەشی پێکیهێنا ناوی لێنرا دەوڵەتی موەحیدین، لە سەر بنەمای فەرمان بە چاکەو دورکەوتنەوە لە خراپە دامەزرا، ئاڕاستەیەکی فیقهی لە ئاییندا وەرگرت کە تەنها پشت ببەستن بە قورئان و قسەی پێغەمبەر (د. خ) بێت، بەبێ گەڕانەوە بۆ هیچ سەرچاوەیەکی مەزهەبی یان شیکاری زانایانی ئایینی کە لەو سەردەمەدا مەزهەبی مالیکی باڵا دەست بو بۆ تەشریع و فیقهی قورئان لەو ناوچەیە.

بۆ کەسایەتییە ئایینییە دیارەکانی کوردستان کۆدەبنەوە و ناوی موەحیدون لە خۆیان دەنێن؟ ئیبن خەلدون دیدگایەکی هەیە لەسەر دروستبونی دەوڵەتی موەحیدون و دەڵێت: توڕە بون دەبێتە دروستبونی دەوڵەت لە ناو خودی خێڵەوە سەرە داوی ئەم دەوڵەتە دەست پێدەکات. بەهۆی کاریگەری خێڵ لە روی دارایی و سیاسی و کۆمەڵایەتی کارێکی زۆر دەکاتە سەر دەوڵەت هەر بۆیە پشت بەستن بە توڕەیی خێڵ ئەنجامی ئەرێنی دەبێت بۆ دروستکردنی ئەو دەوڵەتە.

دروستبونی گوتاری موەحیدون لە کوردستان ناتوانێت ئەو ئامانجە بپێکێ لە دروستکردنی دەوڵەتێکی ئیسلامی، لە بەر ئەوەی کاتێک توڕەیی خێڵ کاریگەری دەبێت کە خێڵ سەربەست بێت لە رەفتار و گوفتار و لە ژێر دەستی دەسەڵاتی سیاسی و حکومیدا نەبێت، مەرجی خێڵەکی لە بینینی خۆیدا بونی فیودالیزمە بە مانا عەشایەر تا بتوانرێت کۆنترۆڵی توڕەیی خێڵ بکرێت بۆ ئاڕاستەکردنی ئەو توڕەییەی بە سود و خواستی موەحیدونەکان بە مانا سەرۆکی عەشیرەتەکە یان خێڵەکە پەیماننامەی ئایینی هەبێت لەگەڵ موەحیدونەکان، ئەم چەمکە لە کوردستان نەک لاوازە بگرە نادیاریشە کاتێک سەرۆک خێڵەکان وەلا و هاوپەیمانیان بۆ حیزبە دەسەڵاتدارەکان بێت هیچ کات ناچنە ژێر رکێفی موەحیدەکان، ئەمەش لە شێوەی بەستنەوەی بەرژەوەندی سەرۆک خێڵەکان بە بەرژەوەندی حیزبە دەسەڵاتدارەکان، بەستنەوەی پەیمانی پارێزی و مانەوە.

ئەوەی موەحیدونەکان پشتی پێدەبەستن ئەو کەسانەن کە لە دەوری خۆیان کۆبونەتەوە، کە زۆرینەیان لە ناو کرۆکی مەدەنیەتی شاردا گەورە بون و گەشە دەکەن، ئەمانە ئاسان ناکەونە بەرەی شۆڕش و دروستکردنی دەوڵەتەوە لەبەرئەوەی چەندەها جار توڕەییان تاقیکرایەوە، هێندەی بڕنەکرد لە چوارچێوری بەرژەوەندی کەسانێک توایەوە توڕەییەکە، خوێندنەوەی هزری تاکی کورد سەرچاوەی سەرەکی بەردەوام نەبونی موەحیدونە، ئێستا سەدەی شەش نییە تەنها ئیسلام و نا ئیسلام بونی هەبێت، هەر خۆی بەشێک لە کۆمەڵگای کوردی ئیسلامەو بەشێکی چەپ و بەشێکی دی نیو لیبراڵەکانن، بەشێکی دی کەسانی ئاسایین، بە مانا ئەگەر موەحیدون ئیسلامەکانیش کۆبکەنەوە تەنها بەشێکیان لایە لە کاتێکدا دو بەشەکەی دی ناچێتە ژێر چەتریان.

موەحیدون لە کوردستان لە چوارچێوەی ناوێک دەمێنێتەوە لە بەر ئەوەی شوێن و کات زۆر جیاوازە لەگەڵ موەحیدون لە سەدەی شەشداو تەنها نمایشێکی کاتی دەبێت و سەرەنجام هەریەکەیان دەچێتەوە سەر بەرەکەی خۆی، بۆ تێگەیشتن لە کارلێکی ئایین لە کوردستان پێویستی بە مەلا عەبدولکەریمی مودەرسێکی دی دەبێت کە بە هۆشیاریەک و زانستێکی کوردی خوێندنەوە بۆ ئایین بکاتەوە، نەک گێڕانەوەی سەدەی بیست و یەک بۆ سەدەی شەش.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×