بۆ ئێستا خیانەت ناکرێتە پێوەر بۆ سەرکرادیەتی
زهبهنگ بههادین
2021-07-30   671
بە گەرانەوە بۆ مێژویەکی نزیک مرۆڤ دەتوانێت خوێندنەوە بکات بۆ بەشێک لە ئێستا بۆ ئەوەی بریار و لێکۆلینەوەکانی لەسەر بونیاد بنێت ، ئەمە بیردۆزی هێنانە کایەی مێژووە بۆ بەشداریکردنی لەگەل ئێستادا، ئەم بیردۆزە تا چەند سالێک پێش ئێستا کاری پێدەکرا و جێگەی خۆی دەکردەوە لە بریارەکانی تاک و کۆمەڵگادا، بەلام ئەمرۆ دەبینین هەرچی ئەو مێژوو خوێندنەوەیە کارلێکی نییە بەسەر بریارەکانی ئێستای تاک و کۆمەلگا.
دیارتیرین نمونەی خوێندنەوەی مێژووی نزیک و نا کارکردنی لە پرۆسەی سەرکردایەتی کردنی ئەو ئاکام و ئەنجامانەن کە پارتەکانی کوردوستان پێیگەیشتوون، هەر یەک لە 31 ئاب و 16 ئۆکتۆبەر دوونمونەی زۆر دیارن بۆ ئەم بابەتە، دەبینین خیانەت بەرجەستە کراوە و روون و دیارە، لەگەل ئەوەشدا ئەوانەی کارەکەیان ئەنجام داوە بەرەو پێشتر چوون و ئەوەی کردویانە لە بیر کران ئەمە بۆچی?
بۆ وەلامی ئەم. پرسیارە دەبێت بگەرێنەوە بۆ تێۆری نوێی مێژوو، لە ژێر ناوی تێوری کۆتای مێژوو
تیۆری (کۆتایی مێژوو) بۆ بە نەمری نیشاندانی دەسەڵاتی سەرمایەداری نیولیبراڵ کە پێویستی بە نەهێشتنی بە جیهانی بوون هەیە. لە ڕوانگەی فەلسەفییەوە لایەنگرانی بە جیهانی بوونی سەرمایەداری، ئیمپراتۆری سەرمایە، سەربەخۆ لە (زەمەن)، واتا لە دەرەوەی مێژوو، (فەزا) نوێیەکانی داگیر کردووە و زەمەنی خستووەتە دۆخی هەڵپەساردنەوە، بە مانا سەرمەیەداری لێرەدا دەیەوێت مێژوو بسرێتەوە بۆ ئەوەی مانەوەی کۆتای خۆی بسەپێنێت و ببێتە کۆتا میراتگری زەوی، ئەم تێۆرە چۆن کار دەکات لە کوردوستانی باشوور، یاخود لە هەرێمی کوردوستانی عێراق?
ئەو دەسەلاتە سیاسیەی لێرە کار دەکات و بونیادی راستەقینەی هەیە لە ئێستادا خۆی بە سەرمایەدار نیشان دەدات، هەرچەندە بە پێناسە سەرمایەداریەکانی ناتوانن بچنە ژێر چەتری سەرمایەداری بەلکو زۆرتر سەروەر مەندن، بەلام نمایشی سەرمایەداری دەکەن بۆیە دەبینین ئەو پارتانەی دەسەلاتیان بە دەستەوەیە کار بە تێۆری کۆتای مێژوو دەکەن لە پێناو میراتگری کۆتای دەسەلات بۆ خۆیان و نەوەکانیان، لە ئەنجامدا دەبینین هەرچی مێژوویەکی ناشرین بونی هەبوبێت سراوەتەوە بەلکو پارتەکان کار دەکەن بۆ سرینەوەی هەموو مێژووی خۆیان لە پێناو مانەوەی داهاتوو، ئەم کارە خواستی تاک یان کۆمەڵگا نییە بگرە تاک کە مێژوو بسرێتەوە، بەڵکو ئەوە خواستی سەرمایەداری نیو لیبرالیزمە کە سێبەری بەسەر دەسەلاتی ئێستادا والا کردوە، ئەو دەسەلاتەش ئەوەیە کە ئابووری و میدیا و ئاسایش لە دەستی خۆیدایە بۆیە بەرەنگاری بوونی ئەم کۆتایی پێهێنانەی مێژووە لە لایەن تاک یان کۆمەلگا سوودی نابێت، لە ئەنجام دەبینین سەرکردایەتی دەگەرێتەوە بۆ کەسانێک کە بچنە ژێر بالی کاپیتالزمە و نیو لیبرالیزم گەرچی مێژووی کەسەکە هەرچیەکیش بێت، لێرەوە تێۆری کۆتای مێژوو ئەوەمان پێدەلێت کە چیتر خیانەت پێوانە نابێت بۆ سەرکردایەتی.