گەنج بۆ کۆچ دەکان؟

زه‌به‌نگ به‌هادین
  2021-07-09   
لەگەڵ رزگاربوونی کوردوستان لە ژێر دەستی رژێمی بەعس جۆرێک ئازادی باڵی کێشا بەسەر هەرێمی کوردوستاندا، لەگەل ئەوەشدا زۆرێک لە گەنجان و خئزانەکان کۆچیان کرد بۆ دەرەوەی ووڵات، ئەو کات کۆچ لەترسی داهاتوی نادیاری کوردوستان بوو، ترس لە گەرانەوەی سەدام، لە هەمان کات خراپی دۆخی ئابووری، بە مانا کۆچێکی خۆرسک بوو پاڵنەر و هاندەری نەبوو، ئەوەی دەرۆشت بە دوای ئارامی ئازادی دەکەوت، پێش ئەو کاتەش کۆچ هەر هەبوو بەلام بەرێژەیەکی کەمتر.
لە دوای  سالی 2003 کەمێک دۆخی ئابووری کوردوستان باش بوو ئەمەش وای کرد کۆچی پێچەوانە دروست بوو کۆمەڵێک لەوانە دەگەرانەوە کوردوستان لە هەرێمدا جێگیر دەبوون، بەلام لە دوای هاتنی داعش و خراپ بوونی دۆخی ئابووری سەر لە نوێ کۆچی گەنجان دەستی پێکردەوە، تا ئێرە زۆرینەی پالنەرەکانی کۆچ خراپی ئابووری و ترس بوون، بەلام ئێستا کۆچی گەنجان لە ئەنجامی ویست و خواستی سیستمی نوێی جیهانییە کە کوردوستانیس بەدەر لەوە سیستمە نییە.
سیستمی نوێی جیهانی نیو لیبرالیزم کار بۆ ئەوە دەکات خێزان هەلبوەشێنێت، کار بۆ بە تاک گەرای کەسەکان دەکات، کار دەکات بۆ بە مادی بوونی مرۆڤ و داماڵینی لە شوناسی خۆی، لەبەر ئەوەی ئەو سیستمە سوود لە خێزان نابینێت ئەو سوود لە مادی بوونی مرۆڤەکان دەبینێت، کوردوستانیش بە هەمان شێوە دەیەوێت گەنج کۆچ بکات لەبەر چەند هۆکارێک، سەرەتا هەلوەشاندنەوەی خێزان، نەمانی گەنج بۆ ئەوەی بەرهەلستکاری نەمێنێت، بە مادی کردنی ئەوەی دی دەمێنێتەوە لە پێناو قازانج و بەرژەوەندی سیاتم و دەسەلاتەکە،  سیستمی کوردوستان گوێ بەوە نادات دەستی کاری لێبروا چونکە خۆی لە بنەرەتدا سیستمێکی وەبەرهێن نییە بەلکو سیستمیکی بەکار هێنە، دەبینین تاک و کۆمەلگا بوون بە بار بەسەر دەسەلاتەوە، دەسەلات بەو چاوە سەیری کۆمەلگای کوردی دەکات، بۆیە لای باشترە ئەم کۆ. ەلگایە هەلبوەشێتەوە و تاکەکانی کۆچ بکەن  تاکو ئەو بارەی کەم بکاتەوە، دەبینین ئەوەی دەسەلاتی سیاسی لێرە پەیرەوی دەکات بۆ بێزار کردنی گەنجە بۆ تێکشاندنی هەستی نەتەوایەتی و پەیوەست بونیەتی بە نیشتیمانەوە، بۆیە هاندەری سەرەکی کۆچی گەنجان لە بەرێمی کوردوستان سیستمی سیاسی و دەسەلاتە سیاسیەکەیەتی، گەنجیش بێ ئەوەی بیر لە ئەودیوی کۆچ بکاتەوە خۆی دەداتە دەست قەدەرێکی نادیار و وولات بۆ ئەمان جێدێڵێت تا چیان ئەوێت بیکەن تێدا با بیکەن کە ئەوەش خواست و ویستی ئەم دەسەلاتەیە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×