کوردو عەلەشیش

زه‌به‌نگ به‌هادین
  2021-05-14   

کورد لە بابەتی عەلە شیشەکە دەچێت ،دەبینین  تورکیا پشتگیری فەلەستین دەکات لەگەل ئەوەی تورک دوژمنی کوردە، کەچی کورد دەلێ ئێمە لەگەل فەلەستینین  هەر ئەو فەلەستینەی دەیوت با عەفرین بکەوێ، رۆژێک کورد پیاوی ئێرانە رۆژێک پیاوی تورکیایە رۆژێک دار دەستی ئەمریکی ڕۆژێ پیاوی عێراقی رۆژ نا رۆژێکیش کڵاوی چینن لە ئێوارانیش نەوەی ئیسرائیلن وەختی بەربانگیش لە سعودیە سەردانێکی ئەردەنیش تا لای ئینگلیز رۆژ دەکەنەوە ، جا سونە دەڵی ئەمانە جنۆکەن شیعەش دەلێن نەوەی سەلاحەدینن ئەمانە دژ بە حەسەن و حسێنن.

جا ئەمە بێ بەرنامەی و بێ سیاسەتی و بێ هەلوێستی و نەزانی ئەوانەی رابەری ئەم گەلە بوون هەر لە کۆن تا ئێستا،  لە لایکی دیش تەمەڵی وکەمبیری و بئ ئەزموونی تاکەکانی کورد لە هەر چوار پارچە، هەر لە دێر زەمان تا ئێستا هەموو وا بووین بە گایەل و  گاوانەوە  تا گەیاندنینی بە عەلەشیشەکە، ئەمەی خوارەوەش بابەتی عەلەشیشەکە یە. 


ئەم گیانەوەرە لە ئەمریکا پێی دەڵێن مریشکی تورکی ، لە تورکیا پێی دەڵێن مریشکی هیندی، لە هیندستان پێی دەڵێن مریشکی پیرۆڤی، بە عەرەبی پێی دەڵێن کەڵەشێری ڕۆمی، لە ڕۆما پێی دەڵێن مریشکی فەرەنسی ، لە فەرەنسا پێی دەڵێن مریشکی کوبی، لە کوبا پێی دەڵێن مریشکی ئوسترالی، لە ئوسترالیا پێی دەڵێن مریشکی مەغریبی.

نازانین هۆکار چیە هەموو جیهان خۆی لێ بێ بەری کردووە و کەس خۆی لێ ناکات بە ساحێب، بەهەرحاڵ لای ئێمەش تا ئێستا یەکلای نە بوویتەوە عەلەلیشە یان عەلەشیشە یان قەلە  ئەمیش وەک کوردی بەسەر هاتووە کەس نازانێ لە ئەولادي إسماعیلە یان لە  نەوەی اسحاقه. 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×