چیلکەی لێ مەدەن با بۆگەنی خۆشتان تێکەڵی نەبێت

زه‌به‌نگ به‌هادین
  2021-01-05   

کورد چەند پەندێکی هەیە هەمیشە بەسەر خۆیدا باش چەسپیوە کاتێک دەڵێن هەزار خۆزگەم بە کفن دزی پێشوو یان دەڵێن ساڵ بە ساڵ خۆزگەم بە پار، لە پاش نۆزدە سال حوکمرانی ئامۆزا برای گەورە دەبێتە سەرۆک و لغاوی دەسەلاتێک دەگرێتە دەست بە کۆمەڵێک بەڵێنی قەبەو گەوورەوە، سەرۆکی تازە چیکرد لە دوای ساڵێک لە حوکمرانی، ئەو ساڵێکی بە هێمنی بۆ بەرێنەکرا، قەیرانەکان گەورەتر و توندوتیژیەکان زۆرتر و گرتن و رفاندنیش هەر بەردەوامە، هەرچی لۆمەش هەیە دەخرێتەوە ملی بەغداد بۆ شاردنەوەی شکست و دۆرانەکان. 
کێشەکە ئەوەیە بۆ پینەو پەرۆ کردن ئەوانەی کەوتونەتە بەهانە هێنانەوە بۆ حکومەت کۆمەلێک دەم وچاون ئەوندەی کە روخساری حیزب  وحکومەت ناشرین دەکەن، کەسانێک زۆریان نوقمن لە خیانەت و کۆیلەی و بێفکری سیاسی بۆیە دەبینین لە بری تیمار کردن هێندەی کە جەستەی حوکمرانی بریندار دەکەن و رقی خەڵکیش زیاتر دەکەن، ئاخۆ کەسێک نەبێت بەمانە بڵێ چیلکەی لێ مەدەن با بۆنێ خۆشتان تێکەڵێ ئەو بۆنە ناخۆشە نەبێت و هێندەی کە ژەهر مەکەن بە گوێ و قورگی خەلکدا. 
ئەگەر بە ووردی سەیر بکەن بەغدادێک لەو دوورەوە متمانەی پێتان نەماوە دەبێت گەلی خۆتان چ متمانەیەکی پێتان هەبێت تا ئەمەندە ئەرێسن لەم میدیایانەی بە پارەی میللەت دەیبەن بەرێوە، گەر بەمشێوەیە بەردەوام بن دلنێاتان دەکەم تەنها یەک ئامانج دێتە دی ئەویش گواستنەوەی دۆخەکەیە بۆ   ئالۆزتر و قورستر هەڵبەت بەردەوامیتان ئەوە دەگەیەنێت ئێوە ئەوەتان دەوێت تا شکستی زیاتر کۆ بکەنەوە هەڵیواسن بە ملی میللەتدا.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×