قوماری بێ بەغدا مەکەن

زه‌به‌نگ به‌هادین
  2020-12-13   

وەفدی هەرێم پێیەکی لێرەیەو پێیەکی لە بەغدا بەهیوای رێکەوتنێک کە زۆر قورسە بەم دۆخەی ئێستای عێراق و کوردستانەوە، ئەو پەیوەستنامانەی هەرێم کردویەتی لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت قورسیەکی زۆری خستۆتە شانی رێکەوتنەکە، هەروەها ئەو نەوتەی کە پێشتر فرۆشراوەو دیار نییە پارەکەی چی لێکراوە لە پاڵ ئەمەشدا رێککەوتنی پەنجا ساڵەی هەرێم و تورکیا.

لە دوا وتاری سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە پلانی "بی" هەیە ئەویش ئەو کاتەی کە رێکنەکەون لەگەڵ بەغدا، موچە کەمدەکەنەوە بەڕادەیەک کە لە خواستی موچەخۆر نابێت، ئەویش بۆ ئەوەی بەو پارەیەی دەستیان دەکەوێت موچە بدەن، کەواتە ئەگەر رێکنەکەون و موچەش کەم بکەنەوە دەتوانن دۆخەکە ئارام بکەنەوە؟ ئایا کوردستان بێ بەغدا دەتوانێت گوزەرانی خۆی بکات و لەسەر پێ بوەستێت؟

بەدڵنیایی هەرێم بێ بەغدا ناتوانێت سەقامگیری بەرجەستە بکات لەکوردستانداو قەوارەی هەرێم دەکەوێتە بەر مەترسی راستەقینە،  ئەویش لەبەر چەند خاڵێک کە ئەمانەن:

یەکەم: کێشەی کوردستان بەتەنها موچە نییە بەڵکو هەرێم پێویستی بە سیولەیە بیخاتە بازاڕەوە لە رێگەی پڕۆژەکان و کەرتی وەبەرهێنان و کۆمپانیاکان بۆ دابینکردنی هەلی کار بۆ ئەوانەی موچەخۆر نین، ئەمەش ئەستەمە بەو داهاتە کەمەی کە بەشی موچە ناکات ئەو کەرتانەی دی بخاتە گەڕ.

دوەم: فڕۆکەخانەکان و دەروازە سنورییەکان لە دەستی حکومەتی فیدراڵە، بە واتا هەر کات بیانەوێ دایدەخەن و هەرێم دەخەنە ژێر گوشارێکی توندتر و ئەو سەرچاوەی داهاتەش دەبڕن لە هەرێم.

سێیەم: لە ئەگەری دابەزینی نرخی نەوت، هەرێم ناتوانێت قەرز بکات چونکە دەوڵەت نییە، پێچەوانەی عێراق کە دەستی کراوەتەوە بۆ قەرز کە هەر کات هەرێم رێککەوتن بکات بەشی دەبێت لەو قەرزە.

چوارەم: مادەی 140 لەم دۆخەی ئێستادا قورسە جێبەجێکردنی، دەبینی رۆژانە عەرەبی هاوردە دێتەوە ناوچە دابرێنراوەکان، لە ئەگەری رێکنەکەوتن دۆخی ئەو ناوچانە بەرەو خراپتر دەچێت کە ئەو کات بەغدا هیچ نەرمیەک بۆ کورد نانوێنێت لەو بابەتەدا.

پێنجەم: کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی گەڕانەوەیە بۆ بەغداو رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، لەئەگەری رێکنەکەوتن کورد بەتەواوی پشتیوانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە دەست دەدات، پاش ئەوەی نیوەی پشتگیری و هاوسۆزی  لە دەست دابو لە دوای ریفراندۆم.

هەر بۆیە باشترین هەڵبژاردە بۆ هەرێم رێککەوتنە لەگەڵ بەغداو قومار نەکات بە دورکەوتنەوە لە بەغداو رێکنەکەوتن، ئەو کات بە دڵنیایی قەوارەی هەرێم بەدەستی دەسەڵاتدارانی هەرێم لەناودەچێت.


وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×