پارتی ئیشی خۆی کرد
زهبهنگ بههادین
2020-12-04   851
لە ئێستادا شەقام جوڵاوە دژی بێ مووچەی و دزی قاچاخچێتی، لە لایەک میللەت هەمووی یەک دەنگە داواکارن دەسەلات کۆتای بە گەندەڵی و راورووت بهێنێت، لە لاکەی دی حیزبە بەشدارەکانی حکومەت بوون بە دوو بەشەوە، بەشێکیان پشتیوانی خۆپیشاندەرانن بەشێکیشیان دژی خۆپیشاندانن، سەرەتای بەش بوونی حیزبەکان لە ناو پارتی دیموکراتی کوردوستان هەستی پێکرا لە ناو خودی پارتیدا پاش وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران لە لایەن مەسرور بارزانییەوە کە هەست بە دوو بەرەکی کرا لەگەل ئامۆزاکەی نیچیریفان بارزانی، بەڵام بەهۆی مانەوەی مسعود بارزانی لە ترۆپکی دەسەڵاتی پارتی توانرا ئەم کێشەیە خەفە بکرێت و کز بکرێتەوە ، پارتی زیرەکانە هەستا بە گواستنەوەی ئەم بەش بوونە بۆ ناو حیزبەکانی تری هاوبەشی دەسەڵات لە یەکێتی نیشتیمان کوردوستان وبزوتنەوەی گۆران، کۆنگرە بۆ یەکێتی نیشتیمانی خاڵێکی وەرچەرخان بوو تا ناو ماڵی یەکێتی یەکبگرێتەوە و خۆیان رێکبخەنەوە، بەلام پارتی توانی ماڵی تاڵەبانی لە خۆی نزیک بخاتەوە و بیانکاتە رکابەری ماڵی شێخ جەنگی، ئێستا هەست بە دوو رای دەکرێت لە ناو یەکێتی نیشتیمانی کوردوستان بە نمونە لە کۆبونەوەی وەفدەکانی پارتی لەگەل یەکێتی و لە دانیشتنی کۆبونەوەی سەرۆکایەتییەکانی حیزبەکان کاتێک قوباد تالەبانی و رێواز فایەق بەشداریان کرد ئەو جیابونەوەیەی بنەمالەی تالەبانی و شێخ جەنگی زیاتر دەرکەوت.
تا ئەمرۆ کە هێزەکانی سەر بە حکومەت کەوتنە بلاوە پێکردنی خۆپیشاندەران و گرتنیان کە لە ژێر فەرمانی حکومەت و پارێزگاری سلێمانی کار دەکەن حکومەتیش بە واتای بنەماڵەی تاڵەبانی ، هەر لەو کاتەدا هاوسەرۆکی یەکێتی کە لە بنەماڵەی شێخ جەنگییە پشتیوانی خۆپیشاندەران دەکات، ئەم دوو هەلوێستە جیاوازە قولببونەوە و دووبەشبوونی یەکێتی یە بۆ جارێکیتر، پارتی کە لە هەمان کاتدا کەوتە دوو بەشکردنی بزوتنەوەی گۆران کە دەبینین بزوتنەوەی گۆرانیش لە ئێستادا بووە بە دوو بەشەوە فراکسێۆنی گۆران کە ماوەیەکە تەواو دابراون لە گردەکە وە لە دوا کۆبونەوەی پەرلەمان و بەیانەمەکانی گۆران دژ بە هەلوێستی فراکسێونەکەیان لە پەرلەمانی کوردوستان تەواو هەست بەو دوو بەشبونە دەکرێت لە ناو گۆراندا لە ئێستاشدا بە شێکیان پشتیوانی خۆپیشاندان دەکەن ئەوی دی پشتیوانی دەسەڵاتن، شەقام ئێستا لە جلەوی کێدایە? ئەم خۆپیشاندانە نامەیەکی کراوەیە بۆ دەسەلات کە ئەوەی لە بەرەی گەل نەبێت ئارامی نابینێت لە حوکمرانیدا، لە هەمان کات نامەی دابەش بونی یەکێتی و گۆرانە، لە چەند رۆژی داهاتوو دەبێت هەردوو حیزب بە پەیوەندەییەکانیان بچنەوە و بریاری یەک لا کەرەوە بدەن یان هەردووکیان دە بن بە دوو پارچەوە یا دەبێت بگەرێنەوە بەرەی گەل و دەست بخەنەوە دەستی یەک ئەگەر بوون بە دوو پارچەوە ئەو کات ئەوەی گرەو دەباتەوە هەر پارتی دیموکراتی کوردوستانە ئەوەی زەرەریش دەکات سلێمانی و خەڵکەکەیەتی.