دۆخی دارایی هەرێم کەی باش دەبێت؟

زه‌به‌نگ به‌هادین
  2020-08-04     675

حکومەتی هەرێم یان باشتر بڵێین پارتی دیموکراتی کوردستان هەلی رێکەوتنی لەگەڵ بەغداد کەمە، کۆمەڵێک ئاستەنگ لەبەردەم هەرێمە کە لە بەرژەوەندی پارتی دیموکرات نییە ئەو رێکەوتنە واژوو بکات، یەکەم گرێبەستی پەنجا ساڵەی نەوت لەگەڵ تورکیا، دووەم نهێنیەکانی دەروازە سنورییەکان بەتایبەت دەروازەی ئیبراهیم خەلیل، سێهەم هەندێک لەو بیرە نەوتانەی کە لەژێر دەستی کەسایەتییە سیاسیەکاندایە، لەسەروی هەمو ئەمانەشەوە دووری مەوداکانی نێوان پارتی دیموکرات‌و کازمی وە گرێکوێرەی بەرهەم سالح لە دەرونی پارتیدا  کە تا ئێستا ماوە.

پارتی لە ئێستادا لە دۆخێکی دارای و حوکمرانی زۆر خراپدایە بەڵام باش دەزانێت خەڵک هیچی پێناکرێت و نایکات بۆیە پەلەی نییە بۆ رێککەوتن لەگەڵ بەغداد ، کەواتە پارتی کەی ئامادە دەبێت بۆ رێککەوتن لەگەڵ بەغداد ؟

حکومەتی هەرێم چاوەرێی دروستبونی حکومەتی داهاتوی عێراق دەکات دەیەوێت رێککەوتنێک بکات دریژ خایان بێت ئەو رێککەوتنەش بە کازمی ناکرێت یان باشتر وایە بلێین کازمی خۆی لەکەدار ناکات بۆ رێککەوتنێکی دۆراوی کاتی کە پارتی دەیەوێت ، کەواتە دەبێت پارتئ دەستی دەستی بە کات و دانوستانەکان بکات تا هەڵبژاردنی داهاتوی عێراق کە بریارە لە ٦-٦-٢٠٢١ دا بکرێت ، بەڵام ئایا لەو بەروارە هەڵبژاردن دەکرێت ؟

کاتێک کازمی ئەو بەروارەی دانا بۆ هەڵبژاردن تەنها دوور خستنەوەی تۆپی ململانێ سیاسەکان بوو لە یاریگای خۆیدا وە تاقیکردنەوەیەکی سەختە بۆ هێزە سیاسیەکانی عێراق دەنا هەڵبژاردن لەوە بەروارە نزیکە لەمەحاڵەوە .

مەحاڵبونی هەڵبژاردن لەو بەروارەی کازمی دیایکرد دەگەرێتەوە بۆ چەند خاڵێک لەوانە نەبوونی یاسای هەڵبژاردن لەم کاتەدا کە گرنگترین فاکتەری هەڵبژاردنە وە تەواو بوونی ئەو یاسایە لەپەرلەمان لەو ماوە کەمە ئەستەمە ، خاڵیکی کە نەبوونی پارە بۆ بەرێوە بردنی هەڵبژاردن لەم دۆخە قورسە ئابوریەی عێراق تێیدایە ، کە رەنگە نزیکی یەک ملیار دۆلاری پێویست بێت، هەروەها دادگای باڵاش یەکێکە لە کێشەکان کە ئەنجامی هەڵبژاردن پەسەند دەکات بەهۆی نەبوونی نیسابی قانونی لە ئەندامەکانی وە پر کردنەوەی ئەو نیسابە کارێکی ئاسان نییە بەم دۆخە پر ململانێ سیاسیەی عێراق ، ئەمانەو جگە لەوەی کە دۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق گونجاو نییە بۆ هەڵبژاردن لەم کاتەدا بۆیە  بەرێوەچونی هەڵبژاردن لەو بەروارە ئەستەمە، رەنگە هەڵبژاردن لەعێراق بکەوێتە ساڵی ٢٠٢٢ ئەگەر بکریت ئەو کاتەش، کەواتە حکومەتی هەرێم چاوەرێی چی دەکات؟ حکومەتی هەرێم گرەو لەسەر لاواز  بوونی کازمی دەکات لە کاتێکدا کازمی شەری بەرەکانی شیعەی هەموی پێناکرێت بۆیە رەنگە لەگەڵ کورد نەرمی بنوێنێت تا هیچ نەبێت دەرگایەکی کەی ئاڵۆزی بو نەکرێتەوە ، ئەم گرەوەی پارتی وەک گرەوە لەسەر ئەسپی دۆراو، چونکە دەبێت پارتی یا حکومەتی هەریم ئەوە بزانێت ئەمریکا بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتی کازمییە وە بە هیچ شێوەیەک ناهێڵی کازمی بکەوێت بۆیە کازمی وا بە ئاسانی جڵەو شل ناکا بۆ پارتی، کەواتە ئەم ماتەڵ کردنەی پارتی بۆ رێککەوتن لەگەڵ بەغداد تەنها زەرەرمەند خەڵکی هەرێمی کوردوستانە کە ئەوەش لای هێزە سیاسیەکان وە بە تایبەت پارت گرنگی نییە بۆیە دوا کەوتنی مووچەو کەمبونەوی مووچەکە شتێکی حەتمییەو ئەم دۆخە تا ماوەیەکی زۆر بەردەوام دەبێت کە رە نگە بچێتە دوای ٢٠٢٢ .

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×