به‌شی هه‌شته‌م
بواری دارایی و کارگێڕی
بواری دارایی واته بواری پاره. واته ئه‌وه‌ی
په‌یوه‌ندی به داهات و چۆنیه‌تی خه‌رجکردنیه‌وه هه‌یه. هه‌رچی هۆکاری پێشکه‌وتنه‌کانی
جیهان هه‌یه لە رێگاى پاره‌وه‌یه. زۆرینه‌ی کێشه‌کانی دنیاش که ئه‌بنه هۆی
شه‌ڕو وێرانکاری و کوژرانی مرۆڤه‌کان و تا ئه‌گاته داگیرکردنی وڵاتانیش هه‌ر له‌سه‌ر
پاره‌یه‌و په‌یوه‌ندی به‌و بواره‌وه هه‌یه.
پاره هه‌تا زۆر بێت باشتره و
کاری زۆر باشیشی پێ ئەکرێت. به‌ڵام مه‌رج نییه زۆری پاره هه‌موو کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکات. ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه ئه‌وه‌یه
پلانت هه‌بێت بۆ چۆنیه‌تی خه‌رجکردنی . چۆنى
بەدەستى دێنێت ، چۆنى خەرج دەکەى ، بۆچى خەرجى دەکەى
. کاتێک دینارێکت خەرج کرد، دەبى بزانیت چەندت ماوە . ئەگەر بەم شێوەیە پلان دانەنیی
بۆ خەرجکردنى پارە، دەبی چاوەروانى ئیفلاسبونى
خۆت بکەى . پیشینان وتویانە ئەو پارەیەى بە عەرەقى ناو چەوان پەیدا دەکرێت قەدرى زۆرە
، ئەوەشى بە خۆرایی دەست دەکەوێت ، قەدرى نییەو زوو لە دەست دەچێت. زۆربەى ئەو دەولەمەندانەى
دەمرن و پارەى زۆر بو نەوەکانیان بە جێدێلن و ئەوانیش عەرەقیان بە پەیدا کردنیەوە نەکردوە،
دواى ماوەیەکى کورت نامێنێت. کەواتە گرنگترین شت لە بوارى پارەدا کە دەبێ گرنگى پێ
بدرێت ، پلان دانانە بو ئیدارەکردنى. سامان
و داهاتى بزوتنەوەى گۆران بەم شێوەیە بوە:
لە سەرەتاوە بەرێز کاک نەوشیروان 10 ملیۆن دولارى
لە بەرێز مامجەلال وەرگرت. ئەو پارەیەش بەزۆرى لە دامەزراندنى سایت و رادیۆ و چاپخانەو
دروستکردنى بیناى تەلەفزیۆن و دامەزراندى تەلەفزیۆنەکەو دروستکردنى هەندێ بیناو دابینکردنى
موچەو مەسروفات بۆ ستافى بەریۆەبردنى ئەم دام و دەزگایانە خەرج دەکراو شتێکى ئەوتۆى
لێ نەمایەوە .
کاتێک گۆڕان به‌شداری هه‌ڵبژاردنی
کرد له 25/7/2009 بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ مانگانه بڕی 600 ملیۆن دینار وه‌کو بودجەى
حیزب بەپێی کورسییەکانى پەرلەمان هاوکاری له حکومه‌ت وه‌رئه‌گیرا. به‌ڵام زۆرینه‌ی
ئه‌م پاره‌یه بۆ بواری ئیعلام و به‌ڕیۆه‌بردنی ته‌له‌فزیۆنه‌که خه‌رج ئه‌کراو زۆری
لێ زیاد نه‌بو. به‌ڵام که بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
گه‌شه‌ی کرد‌و مه‌کۆی شار‌و شارۆچکه‌کان دامه‌زرێنران، گۆڕان گەورەتر بوو، خه‌رجییه‌کایش
زۆر زیادی کرد. گۆڕان پێویستی به پاره‌ی زۆر هه‌بوو بۆ به‌ڕێوه بردنی کاروباره‌کانی.
زیاد له سه‌رچاوه‌ی ئه‌و پارانه‌ی که پێشوتر
باسم کرد. هه‌رچی داهاتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو کۆمه‌ک و هاوکاری هاوڵاتیان بوو.
سه‌رده‌مانێک پاره بە لێشاو له هه‌موو لایه‌که‌وه ئه‌هات بۆ گرده‌که. خه‌ڵک ئه‌وه‌نده
دڵسۆز بوو ده‌غیله‌ی مناڵه‌کانی ئه‌شکاندو ئه‌یکرده دیاری بۆ بزوتنه‌وه ی گۆڕان.
هه‌موو ئه‌و بینایانه‌ی که بۆ گۆڕان کڕاون یان
دروستکراون. به کۆمه‌ک و هاوکاری گۆڕانخوازان و که‌سانی به ئه‌مه‌ک و دڵسۆزی ئه‌م
نیشتمانه هاتونە بەرهەم ، که ئێستا بونه موڵکی کوڕه‌کانی کاک نه‌وشیروان. به‌ڵام
ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی خه‌رج کردنی بکه‌ین به شێوه‌یه‌کی زۆر خراپ به‌ڕێوه‌براوه‌و
به‌و هۆیه‌وه گومانی زۆریش دروست بوه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی خه‌رجکردنی.
زۆرینه‌ی ئه‌و پارانه‌ی وه‌کو
هاوکاری بۆ گۆڕان هاتوه. سه‌رچاوه‌ی داهاته‌که واته خاوه‌نی پاره‌که ئاشکرانەکراوە . راسته ئه‌و کاته خه‌ڵک له سزادانی
پارتی و یه‌کێتی ئه‌ترسان و که پاره‌یان ئه‌هێنا ئه‌یان وت ناومان مه‌هێنن، له
حساباتدا نوسراوه ئه‌م بڕه‌پاره‌یه له لایه‌ن فڵانه کەسه‌وه گه‌یشتوه. به‌ڵام
خاوه‌نی پاره‌که نه‌نوسراوه. گوایه ناوی ئه‌وانه پارێزراوه‌و که‌سانێک هه‌ن ئه‌زانن.
منیش به باشی ئه‌زانم هه‌مومان ناوی ئه‌وانه نەزانین که پاره‌یان هێناوه له‌به‌ر
سه‌لامه‌تی خۆیان.
به‌ڵام کی ئه‌ڵێ ئه‌و که‌سه‌ی
که پاره‌که‌ی بۆ گرده‌که هێناوه. هه‌موی ته‌سلیم کردوه‌و هیچی بۆ خۆی لانه‌داوه؟
ئایا لیژنه‌یه‌کی متمانه پێکراو هه‌بوه به‌دواداچون بۆ ئه‌وه بکات؟ هه‌موو شتێک
له‌سه‌ر متمانه رایی کراوه‌و هه‌رگیز متمانەش له پاره‌دا نییه . خۆ هیچ نەبێت
دەبێ رێکخەرى گشتى بزانێت و ناوى هەموو ئەوانەى لابێت کە پارەیان بۆ گردەکە هێناوە
ئەگەر کار بگاتە سەر ئەوەى بە دواداچون بکرێت، بەلام من بروام نییە ئەویش بزانێت.
هه‌ڵه‌یه‌کی تر یان با رونتر بڵێین گۆمانێکی تر
له‌سه‌ر چۆنیه‌تی خه‌رجکردنی پاره ئه‌وه‌یه به‌دواداچون لێپرسینه‌وه نه‌کراوه
له چۆنیه‌تی خه‌رج کردنی. بۆ ئەوەى بزانرێـت چۆن و بۆکێ و بۆچی خه‌رج ده‌کرێـت.
ده‌بوایه سه‌ری هه‌موو مانگێک حساباتی خیتامى ورد بکرایە. ئه‌و کات به ئاسانی
که‌موکورتییه‌کان ده‌رئه‌که‌وت.
به‌ڵام تۆ بێی دوای دوو ساڵ حسابات بکه‌یت و لەو
ماوەیەشدا هیچ لێپرسینەوەو بەدواداچونێک نەکرابێ، به هه‌زاران ئاڵم و ساتم ئه‌کرێت
و هه‌ر دیاریش نابێت که‌م و کورتی لەکوێدایە. بۆ نمونه موه‌لیده‌یه‌کی کاره‌با ده‌کڕن
و بڕی 50 وه‌ره‌قه زیاد ئه‌نوسن و که‌س نییه به‌دواداچون بکات. دواى 6 مانگ ئەگەر بە دواداچونیش بکەیت، دەلێ ئەو کاتە نرخ ئاوابوو . لیژنەى موشتەرەیات
هەیەو ئیمزا لەسەر کرینى کەل و پەلەکان دەکەن. بەڵام ئایا تەنها ئەوە بەسە ؟. لیژنەکە
کێن و کێ دایناون ؟.
بەلام روژێک لە رۆژان کەسێک چوو
بە دواداچون بکات وەسلى کرینى دوو کۆمپیوتەر یان یەک تاقم قەنەفە لەگەل خۆى بەرێت
بۆ ئەو شوینەى کە لێیان کریوەو دواجاریش بچن لە شوێنێکى تر نرخى ئەوانە بپرسن ؟. هەر
هیچ نەبێت بۆ تاقیکردنەوەى ئەوکەسانەى کەئەم بەرپرسیارێتییەیان پێسێردراوە بەتایبەت
بۆ هێزێک کە بانگەشەى دژایەتیکردنى گەندەڵى دەکات، بەدلنیایى ئەوە نەکرا و لەبرى ئەوە
فیلى واکراوە کە بۆ گێرانەوە ناشێت. دەبێ ئەوە بزانین کە لیژنەى کرینى کەلوپەل بۆ گردەکە
لە ماوەى 10 سالدا، خەرجییەکانى ملیار دینارى تێپەراندوە. ئایا کەسێک هەبوە لە گردەکەو سەردانى دوان یان سیان لەوانە بکات کە کۆمەکیان بۆ گردەکە هێناوە ، بۆ ئەوەى بزانن
ئایا ئەو برە پارەیەى کە ئەمانە ناردویانە بو گردەکە ، وەکو خۆى گەیشتوە؟ بەدڵنیایى
ئەوەش نەکرا.
چەن پارە لەو گردە خەرجکراوە ، هیچ کەسێک بە دواداچونى
بۆ نەکردوەو کەوتوتە سەر ویژدانى ئەوانەى پارەکەیان خەرجکردوە. ئەوەش دەزانین ویژدان
لە بوارى پارەدا زۆر کەمە. قسەو باسى ئێستا هەموى لەسەر گەندەڵى و تاڵانى بەرپرسە حیزبیەکانە.
قابیلە گۆڕانخوازانى گردەکە لەئاوى حەیات پاکتربن و لە ئەستێرەیەکى ترەوە هاتبن و هیچ
گومانیان لەسەر نەبێت.
ئه‌م نمونه‌یه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو که‌سێک
گومانی هه‌بێت له چۆنیه‌تی خه‌رجکردنی پاره‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان: که‌سێک به‌رپرسی
کاره‌با بوه لە گردى زەرگەتە . ئەو کەسە فەرمانبەرى فەرمانگەى کارەبا بوەو موچەى خۆشى هەبوو، لە گردەکەش موچەى هەبوو. ئەم
زاتە مونەسیقى نێوان گردەکەو دائیرەى کارەبا بوو. مانگانە پارەى کارەباى لە گردەکە
وەرگرتوە گوایە تەسلیم بە دائیرەى کارەباى دەکات. دواى ماوەیەکى زۆر فەرمانبەرێکى دائیرەى
کارەبا دەچێتە گردەکەو پێیان دەڵێت: بۆچى ئێوە پارەى کارەبا نادەن ؟. ئەوانیش دەڵێن
چۆن پارەمان نەمانداوە ؟. ئێمە مانگانە لە کاتى خۆیدا پارەمان داوە .
ئەویش دەڵێت ئێوە برى 157 ملیون
دینار قەرزدارن. دواى ئەوەى ئەوە ئاشکرا دەبێت
کابرا بانگ دەکەن و کەمێکى ئەو پارەیەى داوەتەوەو زۆرەکەشى خوارد‌و ئێستا وەک بەرزەکى
بانان دەسورێتەوەو ئەو سوارو خەلکیش پیادە. کارەسات ئەوە نییە ئەو پیاوە پارەکەى بردوە، کارەسات ئەوەیە بەشى ژمێریارى ئەوەندە
بێ ئاگابێت فێلى ئاواى لێبکریت. ئەى نابێت بەرپرسى دارایی کە پارەى تەسلیم بەو کەسە یان هەر کەسێکى تر بکات، داواى
پسولەى لێبکاتەوە؟. کاتێک دامەزراوەت نەبێت
، لێپرسینەوەش نابێت ، کاتێک لێپرسینەوەش نەبێت ، فێڵى ئاوات لێدەکریت.
کارمەندێکى تەلەفزیۆنەکە برى 17 ملیۆن دینارى وەکو
سلفە وەرگرتوە بۆ ئەوەى شوقەى پێ بکرێت (تەبعەن ئەمە بۆ هەموو کەس نەبووە بۆ کۆمەڵێ
خەڵکى دیاریکراو نەبێت) بەو مەرجەى مانگانە 500 هەزار بداتەوە . لە هەمان کاتدا ئەم کارمەندە مانگانە لە تەلەفزیۆنەکە برى 500 هەزاریشى وەرگرتوە بو کرێی خان‌و. دواى سەیر
دەکەن مانگانە 500 هەزار دینارەکە ناداتەوە وەکو پێشتر لە سەرى رێککەوتون. سەرەراى ئەوەش مانگانە 500 هەزار وەکو کرێی خان‌و
بەردەوام وەردەگرێت .
دواى زەمانێکى دوور ئەمە ئاشکرا
دەبێت چونکە وەکو لە سەرەتاوە ئاماژەم پێ‌کرد کەس بە دواداچونى نەکردوە. گرنگ ئەوەیە
خەلک پارە بێنێت و ئەمانیش خەرجى بکەن. دوایی کابرا چەند ملیونێک دەداتەوەو کەس لە
باقیەکەى ناپرسێتەوە، تەلەفزیۆنەکە هەر لە سەرەتاى دروستبونیەوە زۆرترین گەندەلى تێدا
کراوە، لەکاتێکدا شەو و ڕۆژ باسى گەندەڵى دەکرد بەڵام دوایى دەرکەوت خۆى بوئرەیەکى
گەورەى گەندەڵى بوو. هەر بەم نمونانەى کە لە
سەرەوە باسمکردن ، دەردەکەوێت کاک مستەفاى
سەید قادر وەک بەرپرسى دارایى ئاگاى لە چۆنیەتى
خەرجگردنى پارە نەبوە .
له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کان کۆمه‌ڵێک
خه‌ڵک له گرده‌که خه‌نی بون به‌وه‌ی پاره‌ی زۆریان ده‌خرایه به‌رده‌ست و که‌سیش
حساب و کیتابی له‌گه‌ڵ نه‌کردون. یان چۆنیه‌تی پێداویستی هه‌ڵبژاردن یان کڕینی
که‌لوپه‌ل و پێداویستی باره‌گاکان. گومانی تێدا نییه پاره‌یه‌کی زۆر به هه‌ده‌ر
دراوه، هەمووشى پارەى خەڵکبوو.
ئه‌وانه‌ی به‌رپرسی خه‌رجکردنی پاره بون به
ئاره‌زوی خۆیان کێیان خۆش ویستبێ پاره‌یان بۆ خه‌رج کردوه‌و پیاوەتییان بەسەر ئاوى
حەمامەوە کردوە . به‌ڵام زۆر که‌سیش زۆر فه‌قیر و داماو بوه‌و که‌سیش لای لێنه‌کردۆته‌وه. بۆ چۆنیه‌تی خه‌رج کردنی پاره له گردی زه‌رگه‌ته
تا بڵێی گوماناوییه‌و ئه‌گه‌ر که‌سانی شاره‌زا به مه‌به‌ستی ده‌رخستنی راستییه‌کان
پێداچونه‌وه‌ی ورد بکه‌ن. زۆر راستی ده‌ر ئه‌که‌وێت.
کەسانێک هەبون بەرپرسى گەورەیان لە گەندەلى هەندى کەس ئاگادارکردۆتەوە. لە برى ئەوەى بە دواداچون
بکات و لێپرسینەوە بکات، وتویەتى شەڕم بۆ دروست مەکەن بچن بە فڵانە کە س بڵێن . خەلک
هەیە پێش ئەوەى بێتە گردەکە خاوەنى هیچ نەبوە
، ئێستا باشترین خان‌و و باشترین مۆدێلی
سه‌یاره‌ی هه‌یه بۆخۆیی و مناڵه‌کانی. که‌س نییه بپرسێت ئایا ئه‌مەت له ئاسمانه‌وه
بو باری؟ . خه‌ڵک هه‌یه دوو ملیۆن دینار
موچه‌که‌یه‌تی و 6 حیمایه‌ی هه‌یه و له گرده‌که‌ش یه‌ک ملیۆن دینار وه‌رئه‌گرێت
هیچیش بۆ گۆڕان ناکات، ئەمە لە کاتێکدایە جڤاتی گشتی پارە لە ئەندامەکانی وەرئەگرێت
بۆ خەرجی رۆژانە زۆرجاریش بۆ کرێی خان‌و.
ئه‌و کاته‌ی کاک مسته‌فا به‌رپرسی
ژووری دارایی بوو. کاک کوردۆ قاسمی ره‌حمه‌تی و کاک عومەرى سەید عەلى زۆر ته‌کلیفیان
له کاک ئاوات به‌هادین کرد که له بەشى کارگێرى و دارایی کاربکات. چونکه وه‌کو که‌سێکی ده‌ست پاک و دڵسۆز ناسرابوو.
قسەو باسى زۆریش لەسەر گەندەلى ناوگردەکە دەکرا . دواى دوو مانگ رازی بوو که ببێته
به‌رپرسی به‌شی کارکارگیڕی و دارایی.
ئه‌و کات رێباز حه‌ملانیش لەو بەشە ئیشی ئه‌کرد. کاک مسته‌فا دەستبەجێ فه‌رمانێکی بۆ رێباز ده‌رکردو کردی به جێگری
خۆیی و سه‌لاحیه‌تی خه‌رج کردنى 5 ملیۆن دیناریشی پێدا. ئه‌مه له کاتێکدا ئه‌و
ژووره به‌پێی یاسا جێگری نییه. کاک ئاوات به‌هادین ئه‌وه‌ی بۆی مایه‌وه حسابات
بوو له‌گه‌ڵ چایخانه‌که. هەموان دەزانن کاک
ئاوات کەسێکى ئەمین و دەست پاک بووە.د
بریارەکەى کاک مستەفا بۆ دانانى
رێباز وەکو جێگرى خۆی و پێدانى دەسەڵاتى خەرج کردنى 5 ملیون دینار وەکو کاردانەوە وابوو
بەرامبەر بە بڕیارى هێنانى کاک ئاوات بۆ ئەو شوێنە. بەڵام وادەردەکەویت کاک مستەفا
بە هێنانى کاک ئاوات خۆشحال نەبوبێت.
له هه‌موی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
داوای کردوه پۆستی جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت بۆ کاروباری چاکسازی وه‌رگرێت. ئه‌و
پۆسته هه‌ر نه‌بوه‌و به نیازبون بۆیان داتاشن و پۆسته‌که‌ش بۆ مامۆستا جه‌لال بێت.
به‌ڕاستی زۆر سه‌یره خه‌ڵک نه‌توانێت دوای چه‌ندین ساڵ له ماڵه‌که‌ی خۆی چاکسازی
بکات، چۆن دە‌توانێت له ژێر سێبه‌ری پارتی و یه‌کێتی چاکسازی بکات.
ئەوان نەتوانن کاروبارى دارایى گردێک ڕێکبخەن کە هیچ بوارێک بۆ گومان و
گەندەخۆرى نەهێڵێتەوە، ئەوەندە بێسەروبەربن ئاگایان لە حساب و کیتاب نەبێ و شتێک نەبێت
بەناوى لێپرسینەوەوە، ئەتوانن لە حکومەتێکدا کە تا بینەقاقاى لەگەندەڵیدا نوقمبووە
چاکسازى بکەن؟ ڕەنگە وەڵامى ئەم پرسیارە هەر خۆیان بیزانن!.
وەک باسمکرد ئەو کاتەى کاک مستەفاى سەید قادر بەرپرسى
ژوورى دارایی بوە ، کاروبارەکان بە هەرەمەکى بەرێوەبراون، پرسینەوەو بەدواداچون نەکراوە.
کاک مستەفا بەناو بەرپرس بوەو هەموو کارەکان رێباز ئەنجامى داون. ئەو تەنها پارەى تەسلیمى
رێباز کردوەو هیچى تر . رێباز حەملان دەسەڵاتى خەرجکردنى پارەى هەبوەو نە کەس بەدواداچونى
بۆ کارەکانى کردوەو نە کەسیش پرسینەوەى لەگەل کردوە.
خۆزگە ئێستا بارودۆخیک بێتە ئاراوەو داوابکرێت کاتى
خۆى کێ هاوکارى گۆڕ‌انى کردوە با پسولەى ئەو پارەیەى کە داویەتى بە گۆڕان بیگێڕێتەوە
بۆ ئەوەى پارەکەى وەرگرێتەوە، ئەو کاتە دەرئەکەوێت
چى فەزاحەت و پارە خواردنێک ڕوویداوە.
تا ئەو کاتەى کاک ئاواتى شیخ جەناب
دەست بەکار بوبێت وەکو بەرپرسى ژورى دارایی ، کاک مستەفاى سەید قادر لە تەواوى کەم
و کورتییەکان بەرپرسیارە. بەڵام دواى ئەوەى کاک ئاواتى شیخ جەناب بو بە برپرسى ژوورى
دارایی و کارگێرى بارودۆخەکەى گۆڕى و باشتر کار‌و بارەکانى رێکخست و پرسینەوەو بەدواداچونیشى
دەست پێ‌کرد. بەڵام وەکو دەلین( بعد خراب البصرە) واتە دواى ئەوەى پارەى بزوتنەوەکە
زۆر کەمببوە خەریک بوو چۆڕەبڕ دەبوو، جاران خەلک خۆى پارەى دەهێنا. بەلام لە سەردەمى
ئەودا دەبوایە سوال بکرایەو دەست لەخەلک پان بکرایەوە. بەڵام بەهەر حال ئەوەى پێیکرا
کردى. قسەى هەق دەبێت بکرێت جا لەبەرژوەندى کێیەو بەزیانێکى کێیە گرنگ نییە.