شەڕی بە وەكالەت و لێكەوتەكانی

ساڵح ژاژڵه‌یی
  2026-03-06   

لە دوای ڕوخانی ڕژێمی شای ئێران و دروست بونی جمهوری ئیسلامی ئیڕان ، حكومەتی تازەی ئێران بە ڕابەرایەتی ئیمام خومەینی بەردەوام هەوڵیان داوە لە ڕێگای هیلالی شیعییەوە شۆڕشی ئسلامی هەناردەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكەن  و لەو بارەیەشەوە تا ڕادەیەكی زۆر سەركەوت و بوون. ئەگەر لە ئێستادا سەرنج بدەین دەبینین كە ولاتانی  عێراق و یەمەن و سوریاو لوبنان و فەلەستینیەكان بەتەواوی كەوتونە ژێر هەژمونی ئێرانەوە و ئەوەش بۆ دوو هۆكار دەگڕێتەوە . یەكەم هەموو ئەو وڵاتانە ژمارەیەكی زۆر شیعەیان تێدایە كە پابەندن بە بڕیارەكانی ئێرانەوە . دووەم : ئێران زیرەكانە هاتوە خۆی كردۆتە خاوەنی كێشەی فەلەستین و دژی ئیسڕائیل وەستاوەتەوە .

دواجار ئێران توانی بەرەیەكی بەهێزدروست بكات دژی ئیسڕائیل كە لە هەما كاتدا دژایەتی ئەمەریكاشە . چەند هۆكارێكی زۆر گرنگ بونە جێگەی مەترسی بۆسەر دواڕۆژی دەوڵەتی ئیسڕائیل كە وای لێكردن چاوەڕوانی هەڵیك بكەن بۆ ئەوەی  پێش وەخت دەستی خۆیان بوەشێنن . یەكێك لەو هۆكارانە هەوڵەكانی بەردەوامی ئێران بوو بۆ ئەوەی دەستیان بگات بە چەكی ئەتۆمی و موشەكی دوور مەودا كە ئەوانەش دەبنە مەترسی گەورەو ڕاستەو خۆ بۆسەر دەوڵەتی ئیسڕائیل . هۆكارێكیتر ئەوەبوكە كە ئێران سوریاو یەمەن و حیزبولڵاو حەماسی پڕ چەك كردبوو كە چاوەڕوانی هەڵێكیان دەكرد دەست لە ئیسڕائیل بوەشێنن . ئەو هۆكارەی كە ئێستاشی پێوەبێت ئیسڕائیل نیگەران دەكات ئەوەیە كە پانتایی دەوڵەتی ئیسرائیل زۆر بچوكەو چەن بەهێز بێت بەرگەی هێرشی بەردەوامی دژەكانی ناگرێت .

كەواتە ئیسڕائیل مەترسی نەمانی لەسەر دەبێ ئەگەر فریای خۆی نەكەوێت و دەستی خۆی نەوەشێنێت . ئیسڕائیل كۆمەڵێك هەل و مەرجی بۆ هاتە پێشەوە كە بە قازانجی خۆی شكایەوە . یەكەم : بونی دۆناڵد ترامپ بەسەرۆك كۆماری ئەمەریكاودوستی زۆر نزیكی ئیسڕائیل و سەرۆك وەزیرەكەی بنیامین ناتانیاهو ، وەك هاوپەیمانێكی زۆربەهێز بۆئیسڕائیل . دووەم : كۆتایی هاتنی  دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سوریا كە گەورەترین بنكەی سەربازی و ئێران بوو. دواجار  هاتنی ئەحمەد شەرع بۆسەر دەسەڵات وەكو بوكە شوشە لە دەستی ئەمەریكادا ، كە چیتر ئێران نەیتوانی  چەك و تەقەمەنی لە ڕێگای سوریاوە بۆ حیزبوڵاو حەماس بنێریت و پردی پەیوەندی نێوانیان ڕۆخێنرا. سێیەم : ئەو هەڵە گەورەیەەی كەحەماس لە ڕۆژی 7 ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2023 ئەنجامی داو كۆمەڵێك خەڵكی بێ چەكی لە بۆیەنیەكی ئایینیدا بەبارمتە گرت فرسەتێكی مێژویی بۆ ئیسڕائیل هاتە پێشەوەو بەهانەی بۆ دروست بوو كەپەلاماری غەزە بدات و لە ئەنجامدا بە دەیان هەزار فەلەستینی كوشت و برینداار كردوو دارو پردوی هەموو غەزەی بەسەر یەكەوە نەهێشت و هەمو خەڵكەكەی دەربەردەركرد . لبەر ئەوەی حەماس دەست پێشخەۆی هەڵگیرسانی شەڕەكە بون  ة بۆیە ئەمەریكاش بە ئاشكراو ڕاستەو خۆ هاتە ناو شەڕەكەو گەورەترین پشتیونی لە ئیسڕائیل كرد . لەلایەكی تریشەوە چونكی حماس دەست پێشخەربون لە هێرش بۆ سەرئیسڕائیل ، وڵاتانانی جیهالنیش و نەتەوە یەكگرتوەكانیش وەكو پێویست نەیان دەتوانی بەرگری لە خەڵكی غەزە بكەن .

من لێرەدا نامەوێت زۆر بچمە وردەكاری شەڕەكەوەو پێشم وایە لای زۆرینەی خەڵك هەموو قۆناغەكانی شەڕەكە ئاشكرایە . ئەوەی مەبەستی سەرەكی منە لەم نوسینە كورتەدا ئەوەیە ئاماژە بە شەڕی بەوەكالەت بكەم و باسی ئەنجام و لێكەوتەكانی بكەین .  ئەو سیاسەتەی ئێران گرتییە بەر بۆ ئەوەی هەژمونی خۆی بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بسەپێنێت لە ڕێگای دەوڵەتانی ناوچەكەوە لە ڕێگای بیروبەوەڕی شیعەگەریەتی و ڕاكێشانی سەرنجی دەوڵەتە عەرەبیەكان كە گوایە ئێران لەگەڵ دروستكردنی دەوڵەتی فەلەستینییەو دژی ئیسڕائیلە، جگە لە وڵاتی میسرو ئەردەن ، وڵاتانی :عێراق و یەمەن و سوریاو لوبنان كە تا ئێستاش كەوتۆتە ژێر هەژمونی حیزبوڵاوە كە سەر ببە ئێرانن و ڕێكخراوی حەماس كۆی ئەمانە بون هاوكارو پشتیوانی ئێرانو بەفەرمانی ئێران هەڵس و كەوتیان دەكرد .

شەڕی بەوەكالەت چییة ؟.

شةڕی بەوەكالەت : بەمانای شەڕی نێوان دوو دەوڵەت یان دوو لایەن  بە هۆی بەكارهێنانی لایەنی سێیەم . واتە ئەم دوو لایەنە شەڕدەكەن لە پێناوی بەدەستهێنانی بەرژوەندی خۆیان بەڵام ڕاستەو خۆخۆیان شەڕەكە ناكەن و لایەنێكیترشەرەكەیان بۆدەكات  لە ڕێگای پێدانی چەك و تەقەمەنی و پێداویستی شەڕو پێدانی پارەو شتیتر . كەواتە ماوەیەكی زۆر ئێران  شەری ئەمەریكاو ئیسڕائیلی كرد بەڵام خۆی ڕاستەو خۆ بەشداری شەڕەكەی نەكرد  بەڵام یەمەنیەكان و سیەكانو حیزبوڵاو حەماس شریان بۆئەمەریكا دەكرد و لەبەرامبەر ئەوەدا ئێران چەكی پێ ئەدان ، پارەی پێ ئەدان ، داكۆكی لە مافەكانی فەلەستینیەكان دەكرد .

لە كاتێكدا ئێران دژایەتی ئەمەریكاو ئیسرأئیلی دەكردو تەحەدای دكردن ، دواجار هەموو ئەو دەوڵەت و حیزب  و لایەنانەی بە وەكالەت شەڕیان بۆ دەكردن نابوت بون و لە ناوچون و ئێستا خۆی لەبەردەم مەترسی لەناوچوندایەو ئەوەتا بەچاوی خۆمان دەبینین  وڵاتی ئێران كە كیشوەرێكە خەرێكە هەموی گڕدەگرێت و دەسوتی و ڕابەرو زۆرینەی بەرپرسەكانیشی لەناو چون . قسەیەك هەیە كە دەڵێت : لە سیاسەتدا دۆستایەتی هەمیشەی بونی نییە ، بەڵكو بەرژوەندی بونی هەیە .

كەواتە دەبێ هەموو كەسێك یان حیزبێكی سیسای یان حكومەتێك باش بەرامبەرەكەی خۆی بناسێت و

    

 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سەرۆكی دەزگای ئاسایشی عێراق: هێرشه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی سه‌ر كۆرمۆر جیاوازه‌ له‌وانه‌ی رابردو
تۆم باراك بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان: ناكۆكییه‌ بنه‌ماڵه‌ییه‌كانتان تێپه‌ڕینن
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: 50 ساڵه‌ كه‌س نه‌یتوانیوه‌ بێته‌ رێگه‌م و ده‌ستگیرم بكات
نێچیرڤان بارزانی و ئه‌حمه‌د شه‌رع تاوتوێی دۆخی كورد له‌ سوریا ده‌كه‌ن
سوپای پاسداران بە درۆن و تۆپخانە سنووری مەریوان بۆردوومان دەکات
خەزعەلی داوای پۆستی پارێزگاری کەرکوک بۆ شیعەکان دەکات
مەترسیی دابەزینی پشکی هەرێم بۆ ١١ ترلیۆن دینار لە ئارادایە؛ لیژنەی دارایی زانیاریی نوێ لەبارەی بودجە و مووچە دەخاتەڕوو
دەرکەوتنەوەی هێزەکانی (H.A.T) لە ڕۆژئاوای کوردستان
لە زیندانەوە تا بنکە سەربازییەکانی بەریتانیا؛ ئەمریکا پەردە لەسەر تۆڕێکی گوماناویی سەر بە سوپای پاسداران و کەتائیب حیزبوڵڵا لادەدات
ناکۆکی نوێی ئێران و ئەمریکا؛ ئێران داوای هەڵوێستی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×