بێ بایەخكردنی پەڕلەمان و سوككردنی ئەندام پەرلەمانیەتی

ساڵح ژاژڵه‌یی
  2025-10-26   

پەڕلەمان دامەزراوەیەكی یاسا دانانە لە هەروڵاتێكی دێموكراسی و پەڕلەمانێدا . پەڕلەمان بریتییە لە كۆمەڵێك خەڵك كە نوێنەرایەتی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە دەكەن و لە ڕێگای دنگدانەوە هەڵدەبژێرێن . ئەركی پەڕلەمان بریتیە لە یاسادانان و گۆڕینی یاساكان بە پێی پێویستی و پەسندكردنی بودجەی ساڵانەوچاودێریكردنی حكومەت پرسینەوە لە حكومەت لە كاتی هەر كەمتەرخەمییەكدا  .  لە وڵاتە پێشكەوتو ودێموكراتەكاندا پەرلەمان گرینگی تایبەت بەخۆی هیەو خاوەن هەیبەتەو دەسەڵاتی لێپرسینەوەو پانگهێشتی سەرۆكی وڵات و حكومەتی هەیە بۆلێپرسینەوە ئەگەر پێویست بكات . لە وڵاتە پێشكەوتوەكاندا ئەندامانی پەڕلەمان كە سەربەحیزبەكانن زۆر چالاكانە كار دەكەن و بەدواداچون دەكەن و هەرچی كەم و كورتییەك ببینن خێرا ئاشكرای دەكەن ولێپرسینەوە دەكەن .

باسەكەی من لێرەدا پەڕلەكانی كوردستانە و كەمێكیش پەڕلەمانی عێراق. پەڕلەمانی كوردستان لە سالی 1992 دروست بووە . ئەم پەڕلەمانە لەسەربنەمای زۆرینەو كەمێنە یاساكانی داناوە. یەكێتی و پارتی بەردوام خاوەن پێگەو خاوەن دەسەڵات بون بەهۆی ئەوەی خاوەنی هێزبون ، بۆیە لەگەڵ ئەوەی لایەنی ئۆپۆزسیۆن بەشداری پەڕلەمامیش بوبن ، كاریگەرییەكی ئەوتۆیان نەبوە و گوێ بە بۆچون و پێشنیارەكانیان نەدراوە ئەگەر شتی باشیشیان پێشنیار كردبێت . لەزوربەی خولەكانیشدا بە تایبەتی خولەكانی كۆتایی ، پارتی بەردەوام زۆرینەی هەبوەو هەر یاسایەك یان پێشنیارێك  لەبەرژەوەندی پارتی نەبوبێت ، ئەگەر لەبەرژەوەندی گشتیشدابووویت ، ئەوان دژی وەستاو نەوە . بۆ نمونە تا ئێستا هەرێمی كوردستان نەیتوانێوە ببێتە خاوەنی دەستورێك بەخۆی ، بۆچی ؟. چونكە پارتی دەیەوێت دەستورێك هەبێت كە لەەبرژەوەندی ئەواندا بێت . واتە چۆن مرۆڤ كراسیك هەڵدەبژێرێت كە ڕیك بە بەری خۆی بكات ، دەستورەكەش ئاوا بە بەری پارتی بكات .   

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سەرۆكی دەزگای ئاسایشی عێراق: هێرشه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی سه‌ر كۆرمۆر جیاوازه‌ له‌وانه‌ی رابردو
تۆم باراك بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان: ناكۆكییه‌ بنه‌ماڵه‌ییه‌كانتان تێپه‌ڕینن
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: 50 ساڵه‌ كه‌س نه‌یتوانیوه‌ بێته‌ رێگه‌م و ده‌ستگیرم بكات
نێچیرڤان بارزانی و ئه‌حمه‌د شه‌رع تاوتوێی دۆخی كورد له‌ سوریا ده‌كه‌ن
سوپای پاسداران بە درۆن و تۆپخانە سنووری مەریوان بۆردوومان دەکات
خەزعەلی داوای پۆستی پارێزگاری کەرکوک بۆ شیعەکان دەکات
مەترسیی دابەزینی پشکی هەرێم بۆ ١١ ترلیۆن دینار لە ئارادایە؛ لیژنەی دارایی زانیاریی نوێ لەبارەی بودجە و مووچە دەخاتەڕوو
دەرکەوتنەوەی هێزەکانی (H.A.T) لە ڕۆژئاوای کوردستان
لە زیندانەوە تا بنکە سەربازییەکانی بەریتانیا؛ ئەمریکا پەردە لەسەر تۆڕێکی گوماناویی سەر بە سوپای پاسداران و کەتائیب حیزبوڵڵا لادەدات
ناکۆکی نوێی ئێران و ئەمریکا؛ ئێران داوای هەڵوێستی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×