به‌شی شه‌شه‌م
ئاستی په‌یوه‌ندی و به یه‌که‌وه گونجان و چۆنیه‌تی
کارکردن له گرده‌که
کاتێک بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دروستبوو بە لەسەرخۆیی
هه‌ندێ به‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی دانرا بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کارنامه‌ی بزوتنه‌وه‌که
و پێشوازی له گۆڕانخواز و وه‌ڵامدانه‌وه‌یان. سه‌ره‌تا سایته ئه‌لکترۆنیه‌که و
رۆژنامه‌که و رادیۆکه روڵی به‌رچاویان بینی له کۆکردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان له ده‌وری
گۆڕان. به دامه‌زراندنی که‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنه‌که‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر گۆڕان گه‌شه‌ی
کرد.
جه‌ماوه‌ری گۆڕان رۆژ له‌دوای
رۆژ زیاتر ئه‌بوو. پێش ئه‌وه‌ی گۆڕان به‌شداری هه‌ڵبژاردن بکات و تا دوای ئه‌وه‌ی
بۆ یه‌که‌م جاریش به‌شداری په‌رله‌مانیشمان کرد، هه‌موان به دڵ و به گیان و بێ
ره‌چاوکردنی هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی شه‌خسی شه‌و و رۆژ کاریان بۆ گۆڕان ئه‌کرد.
له هه‌موی گرنگتر خۆشه‌ویستیه‌کی له راده‌به‌ده‌ر
له‌نێوان گۆڕانخوازاندا هه‌بو که شایانی باسکردنه. هه‌ر ئه‌و خۆشه‌ویستیی و به
ته‌نگاوه‌هاتنی یه‌کتریه بو، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی برده ئاستێکی زۆر باڵا. به‌ڵام
دوای ئه‌وه‌ی گۆڕان گه‌یشته ئاستێکی به‌رزو به‌رده‌وام گردی زه‌رگه‌ته جمه‌ی
ئه‌هات له گۆڕانخوازان، دیارده‌ی بێمنه‌تی به‌ده‌رکه‌وت و ئه‌و گه‌رموگوڕیه‌ی له‌سه‌ره‌تادا
هه‌بوو بۆ پێشوازیکردن و به‌پیره‌وه‌چونی هاوڵاتیان روی له کزی کرد. دوای ئه‌وه‌ی
گۆڕان به‌شداری حکومه‌ت و په‌رله‌مانیشی کرد. به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی سه‌ریهه‌ڵداو
جۆرێک له بوغزاندن و کێبڕکێ له‌ناو خودی براده‌رانی گرده‌که سه‌ریهه‌ڵدا و دواجار
ئه‌نجامێکی باشی لێنه‌که‌وته‌وه.
کاتێک ئاستی جه‌ماوه‌ری گۆڕان
رۆژ له‌دوای رۆژ به‌ره‌و باڵاتر هه‌نگاوی ئه‌نا. کاک نه‌وشیروان هه‌ناسه‌یه‌کی ئاسوده‌یی
هه‌ڵکێشا دوای شکستی هه‌ڵبژاردنی مه‌ڵبه‌نده‌کانی ناو یه‌کێتی. بەڵام ئەگەر بەوردى
سەرنج بدەى بە تێپەربونى رۆژگار هه‌ستت ئه‌کرد
به‌بێمنه‌تی ئه‌ڕوانێته هاوڕێ کۆنه‌کانی شاخی وه‌کو جاران گه‌رموگوڕ نییه له‌گه‌ڵیان
و په‌ڕاوێزیان ئه‌خات و حسابیان بۆ ناکات.
زۆر جار که‌سانێک له روانگه‌ی
دڵسۆزیانه‌وه ده‌چونه لای کاک نه‌وشیروان و پێیان ئه‌وت بۆچی دڵی ئه‌و براده‌رانه
ناده‌یته‌وه‌و ئاشتیان ناکه‌یته‌وه. توڕه ده‌بوو دەیوت با جیاببنه‌وه‌و حیزب دروست
بکه‌ن، رێک ئه‌و قسه‌یه‌ی ما‌م جه‌لال به خۆی وتبو، ئه‌میش به ئه‌وانی ئه‌وته‌وه.
زۆرجار که ره‌خنه له ته‌له‌فزیۆنه‌که ئه‌گیراو داوای گۆڕانکاری ئه‌کرا، دووباره
دەیوت ئه‌وه ته‌له‌فزیۆنی خۆمه‌و فه‌رموو بچن خۆتان ته‌له‌فزیۆن دانێن.
ئه‌مانه هه‌موو نیشانه‌ی له
خۆبایی بون و بوغرایی و بێمنه‌تی بوو چونکه قاچی گه‌یشتبو به بوار و مه‌ترسی له‌سه‌ر
نه‌مابو منه‌تیشی به‌که‌س نه‌مابوو. دیاره ئه‌وه‌ش ئه‌وپه‌ڕی بێ وه‌فاییه به‌رامبه‌ر
هاوڕێ و دۆسته‌کانی. ئه‌وانه‌ی له پێناوی بیر‌و باوەرو بەرژەوەندى گەلەکەیاندا ئەویان
بە سەرکردەى خۆیان قبول کرد، ده‌ستبه‌رداری هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان بون
و له‌سه‌ر ئه‌و توشی نانبڕین و سوکایه‌تی پێکردن بون و دوایی پشتى تێکردن . هه‌رچه‌نده
وه‌کو له به‌شه‌کانی پێشه‌وه باسی ئه‌وه‌م کرد که کاک نه‌وشیروان خۆی شێخ محمدی
سه‌رگه‌ڵویی راسپاردوه که په‌یوه‌ندی به کاک عوسمانی حاجی مەحموده‌وه بکه‌ن تا
پێکەوە گۆڕان دروست بکەین، که‌واته ئه‌وه‌ی له‌چی و ئه‌م په‌ڕاویز کردنه‌ی ئێستایان
له چی؟؟.
له کاتێکدا کاک نه‌وشیروان جۆرێک
له ساردی نیشان ئه‌دا به‌رامبه‌ر به تێکۆشه‌ره دێرینه‌کان. گرنگییه‌کی زیاد له
پێویستی به‌و که‌سانه ئه‌دا که پێشتر به‌شداری خه‌باتی سیاسی نه‌بون به‌ناوی
ئه‌وه‌ی ئه‌مانه گه‌نجن و چالاکترن و به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه‌وه نین و فێری
فرت و فێڵ نه‌بون. به‌ڵام له کۆتاییدا ئه‌م بۆچونه‌ی ته‌واو پێچه‌وانه بۆوه.
که‌واته هه‌ر لێره‌وه جۆرێک له دڕدۆنگی له‌نێوان
تێکۆشه‌ره دێرینه‌کان و به‌ناو گه‌نجه‌کان دروستبوو به ئاشکراش هه‌ستی پێ ئه‌کرا.
کاک نه‌وشیروان ئه‌م گه‌نجانه‌ی کرده واجیهه‌ی بزوتنه‌وه‌که و شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌که‌ی
خسته خزمه‌تیان . لە راستیدا ئەم گرینگى دانەى کاک نەوشیروان بە گەنجەکان کاریکى زۆر
باش بوو، زۆریش پیویست بوو . چونکە ئەوانە
خاوەنى وزەى زۆربون، ئەگەر بە مەبەست نەبوایە . هیچ گومانی تێدا نییه ئه‌م گرنگیدانه‌ی
کاک نه‌وشیروان به به‌رنامه بوه‌و هه‌ر له‌خۆیه‌وه ئه‌مه‌ی نه‌کردوه و دوو هۆکار
له‌پشتییه‌وه هه‌بوه:
1- پێی وابوه هێنانه پێشه‌وه‌ی
ئه‌م گه‌نجانه ده‌بنه پاڵپشتێکی زۆر گه‌وره بۆخۆیی و له رێگای ئه‌وانه‌وه ده‌توانێت
هه‌موو به‌رنامه‌کانی خۆی جێبه‌جێ بکات. به هۆکاری ئه‌وه‌ی ئه‌مانه پێشینه‌ی
سیاسیان نییه‌و هه‌رچی خۆی بیڵێت ئه‌مان
ئه‌ڵێن به‌سه‌رچاو. 2- به‌ڵام تێکۆشه‌ره دێرینه‌کان هه‌موو بۆچونه‌کانی ئه‌و قبوڵ
ناکه‌ن و ره‌خنه له بڕیاره‌کانی ئه‌گرن و ئه‌وکاته نابێته خاوه‌ن بڕیاری ره‌هاو
ئه‌وه‌ش به‌لای ئه‌وه‌وه قبوڵکراو نییه.
بۆیه هێواش هێواش جۆرێک له له
ناته‌بایی و گله‌یی له نێوان خۆیی و هه‌ندێک له تێکۆشه‌ره دێرینه‌کان دروست بوو.
له‌م نێوانه‌دا تێکۆشه‌ره دێرینه‌کانیش بون به دوو به‌شه‌وه. کاک عوسمانی حاجی
محمود و کاک قادری حاجی عه‌لی و کۆمه‌ڵێکی تر به‌ره‌ی ناڕازیبون و داوای به
سیستماتکردنی بزوتنه‌وه‌که‌یان ئه‌کرد له هه‌مو بواره‌کاندا.
به‌ڵام به‌شێکی تر له تێکۆشه‌ره
دێرینه‌کانی تر بەرژەوەندییان واى دەخواست کە کاره‌کان به هه‌ڕه‌مه‌کی و بێ به‌رنامه
به‌ڕێوه ببه‌ن و پشتیوانیان له کاک نه‌وشیروان ئه‌کردو ئه‌و چ بڕیارێکی بدایه ئه‌وان
پێی رازی ئه‌بون چونکە بەرژەوەندییە شەخسیەکانیان لەم رێگایەوە بەدەست دەهینا . ئه‌وانه‌ش
کاک عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، کاک مسته‌فای سه‌ید قادر، مامۆستا جه‌لال و مامۆستا جه‌مال
و حه‌مه توفیق و خه‌ڵکانیتر.
من جارێکیان به کاک مسته‌فای سه‌ید قادرم وت:
کاتی خۆی کاک نه‌وشیروان داوای چاکسازی و که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی ما‌م
جه‌لالی ئه‌کرد نه‌ک ده‌رکردنی. ئێستاش کاک عوسمانی حاجی محمود و کاک قادر‌و خه‌ڵکانی
تریش داوا ئه‌که‌ن کاک نه‌وشیروان ده‌سه‌ڵاتی ره‌های نه‌بێت و داوا ناکه‌ن کە بزوتنه‌وه‌که‌یان
بۆ جێبهێڵێت. وای به باشئه‌زانم پشتیوانی یه‌کتری بکه‌ن و یه‌ک ده‌نگ بن بۆئه‌وه‌ی
بڕیاردانی ده‌سته‌جه‌معی جێگه‌ی بڕیاردانی تاکه که‌س بگرێته‌وه. وه‌ڵامی ئه‌و
به‌ڕێزه بۆ من ئه‌وه‌بوو وتی: با ئه‌م فرسه‌ته به‌کاک نه‌وشیروان بده‌ین. واته
با تاکه سه‌رچاوه‌ی بڕیاردانبێت له‌ناو گۆڕاندا.
له‌و کاته‌وه هه‌ستم کرد کاک مسته‌فا
بۆخۆی کار ئه‌کات و ئه‌نجامه‌که‌شی ئێستا رون و ئاشکرایه بۆ هه‌موان. ئه‌گه‌ر سه‌رنج
بده‌ین په‌رتبونه‌که فراوانتربوو. تێکۆشه‌ره دێرینه‌کان بونە دوو به‌شه‌وه و جیلى
نوێش جۆرێک لە دابەشبونیان پێوە دیار بوو له‌نێوان ئه‌م دوو به‌ره‌یه‌دا. کاک نه‌وشیروانیش
بوو به‌سه‌یرکه‌ر. لێره‌وه زه‌مینه‌ی بۆڵه بۆڵ و گله‌یی و ته‌که‌تولات له‌ناو گۆڕاندا
چه‌که‌ره‌ی کرد و سه‌ری ده‌رهێنا. کاتێکیش قسه له‌سه‌ر دابه‌شکردنی پۆست و کاندیدکردن
بۆ په‌رله‌مان ئه‌کرا. هه‌ریه‌که‌و ده‌بوو به پشتیوانی لایه‌نێک له لایه‌نه ناکۆکەکان.
نێوانی کاک نه‌وشیروان و کاک قادر و کاک عوسمان
رو له خراپتر بوو. زۆرجاریش هه‌ندێک لێره‌وله‌وێ له روانگه‌ی دڵسۆزییانه‌وه ئه‌که‌وتنه
به‌ینیانه‌وه بۆ پێکهاتنەوەو پێکەوە بەردەوامبون. زۆرجار کاک نه‌وشیروان نه‌رمی نیشان
ئه‌داو ئه‌یوت بچن بابزانن ئه‌وان چی‌یان ئه‌وێت. کاتێک ئه‌و براده‌رانه پێشنیاره‌کانیان
ئه‌نارد بۆ کاک نه‌وشیروان. له وه‌ڵامدا ئه‌یوت. خۆمنیش هه‌ر ئه‌مه‌وێت ئه‌وه بکه‌م
که ئه‌وان داوای ئه‌که‌ن. که‌واته بپرسن بۆچی به‌قسه‌ی ئه‌وانی نه‌ئه‌کرد که
خۆشی هه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ویست؟ پێم وایه کاک نه‌وشیروان هه‌میشه ترسی له‌وه هه‌بوو
ئه‌مانه ببنه له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م به‌رژه‌وه‌ندی کوڕه‌کانیداو دواجار نه‌هێڵن میراتی
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ کوڕه‌کانی بێت.
بە بۆچونى خوم کاک نەوشیروان لە ئیدارەدانى بزوتنەوەى
گوران بە گشتى و مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆران‌دا سەرکەوتو نەبوو . وردبین نەبوو، بەرنامەى
نەبوو،کاک نەوشیروان لە هەمو شتیک‌دا زۆر دوور بین بوە و پیش روداوەکان کەوتوە، ’بەلام
بەداخەوە لە دروستبونى بزوتنەوەى گۆران‌دا دواى روداوەکان دەکەوت . کاک نەوشیروان هەلسوکەوتى لەگەل هەموو گۆرانخوازان وەکو یەک نەبوو
. نەیتوانى بیلایەنى خوى بسەلمینیت. نەیتوانى رۆلى باوکێکى میهرەبان ببینیت . لە راستیدا ئیدارەدانى حیزبێک یان هەر دام و دەزگایەک
پێویستى بە دامەزراندنى موئەسەسات هەیە . پێویستى بە عەقلى کەسانى زور هەیە . بەرێوەبردنى
حیزبێکى تازەى وەکو گوران هەرگیز بە هەرەمەکى بەرێوە ناچیت و ناکرێت ئایندەى ئەم حیزبە بدرێتە دەستى قەزاو قەدەر
.
بەرێوەبردنى حیزبێکى سیاسى تازەى
وەکو گوران پێویستى بە بە بریار و عەقلى دەستە
جەمعى هەیە . یەکێک لە سیفەتە نەرێنیەکانى کاک نەوشیروان ئەوەبوو بە میزاج هەلسوکەوتى
ئەکرد. ئەوەش خرابترین سیفەتى سەرکردەیە . کەسێك کە بە میزاج کار بکات زوو تورە دەبێت
. کە تورەش بوو هەلەى کوشندە دەکات .
لەناو سەرکردەکانى کوردا
بە گشتى کەلتوریکى زور سەقەت هەیەو هەموان وەکویەک پەیرەوى دەکەن . سەرکردەکان ئەوەندە
خویان لە بەرزیدا دەبینن خوار خویانەوە وەکو مێرولە و مێگەلە ئاژەلێک دەبینن و هەرگیز خویان لەو ئاستەدا نابینن کە پرس
و رایان پێ بکەن .
دواجار دەبنە خاوەنى هەموو بریارێک
و کەسیش نا‌توانیت قسە لە قسەى ئەواندا بکات، هەرچى بیکەى سودى نییەو دواجار قسە هەر قسەى خۆیان دەبیت و کارەسات بەسەر میللەتدا
دێنن و کەسیش ناتوانێت پرسینەوەیان لەکگەل بکات . لە راستیدا بەرهەمهێنانى کەلتورى
خو بەزلزانین . بەلام لە بیرتان نەچێت بەشێک لە تاوانى بەرهەم هێنانى ئەم کەلتورە،
هوکارەکەى ئێمە خومانین .
کەس بە دیکتاتور لە دایک نابێت، ئەوە من و توین
یان لە روانگەى نەشارەزایی و نەزانیینەوە، یان لە روانگەى دلسوزیمانەوە بەدەستى خومان
دیکتاتور دروست دەکەین . ئەوە ئێمەین بەبێ بیرکردنەوە دەبینە دەروێش . ئەوە ئێمەین
خومان بچوک دەکەینەوەو کەسانى تر دەکەین بە پالەوان . ئەوە ئێمەین دەبینە بت پەرست و ئەوان لە برى ئێمە بیر بکەنەوەو لە برى
ئێمە بریار بدەن دواجار دەمانگەوجێنن . دەمانکەن
بە پەیژەو پێمان‌دا سەردەکەون و مەرامەکانى خویان دەهێننە دى .
باشترین نمونە ریفراندومەکەى بەریز
مەسعود بارزانى بوو، نیوەى خاکى کوردستانى لە دەستداو کەسیش نەیتوانى لە گول کالترى
پێ بلێت و قسە هەر قسەى خوى بوو . ئێستاش هەر خاوەن بریارە .
وەکو کاک نەوشیروان خوى هیچ بەرنامەیەکى
نەبوو بو بە دامەزراوەکردنى بزوتنەوەکە، رێگاشى
نەدا کەسانى تر بەو کارە هەستن . وەکو هەموان دەزانن کیشەى کاک عوسمان و کاک قادر لە گەل کاک نەوشیروان لەم خالەوە دەستى پیکرد. هەرچەندە
من بوچونى خوم دەر بریوە لەسەر هۆکارى ئەوە، بەلام دەکرى ئێوەش بپرسن بۆچى کاک نەوشیروان
دژى بە دامەزراوەکردنى بزوتنەوەى گوران بوو؟؟.
کاک نەوشیروانیش هەر زوو کەوتە دژایەتى کاک عوسمان
و کاک قادر، لە کاتیکدا خوى داواى لەم بەرێزانە کردبوو هاوکارى بکەن، بەلام دوایی کار
گەیشتە ئەوەى لاى ئەم ئەو دەیگوت ئەى پیم نەگوتن عوسمان بیتە ناو بزوتنەوەى گۆران لیمان
تیک دەدات ؟؟. بابە ویژدانەوە پرسیار بکەین کاک عوسمان چى تیک داوە ؟؟؟. بەراستى
کاک عوسمانن هیچى لە شەخسى کاک نەوشیروان و
بزوتنەوەى گوران تێک نەداوە . ،بەلام ئەو مالى خوى تێکداوە بو توو بزوتنەوەى گوران، ئەو دەستبەردارى بەرژەوەندییەکانى خوى بوە ، بەسەدان
کەس بە هوى ئەوەوە بەرژەوەندیان لە دەست داوەو سوکایەتیان پێکراوەو ئیستا کاک عوسمان
خوى بە قەرزدارى ئەوان دەزانیت و نا‌توانیت هیچیان بو بکات . کاک قادر خوى بەدوور گرت
لەوەى خوى کاندید بکات بو رێکخەرى گشتى چونکە دلنیابو ریگەیان پى نە ئەدا ببیتە ریخەرى گشتى و کیشەى گەورەش دروست دەبوو. کاکە حەمەش رێگاى نەدا کاک عوسمان خوى بو سکرتیرى ژوورەکان هەلبژیریت و دواجار هەر دەستیشى
لە خانەى راپەراندن کێشایەوه .
هەر لەو کاتى کێشمە کێشمەدا کە چاوەروانى دروستبونى کێشەى گەورە دەکرا، من داوام
لە کاک نەوزادى نورى بەگ کرد کە لەگەل کاک قادرى حاجى على قسە بکات بو ئەوەى خۆى بۆ
پوستى ریخکەرى گشتى کاندید نەکات، بۆ ئەوەى کیشەو گرفت دروست نەبێت . دیارە خەلکانى
تریش قسەیان لەگەل کاک قادر کردبوو . خوشبەختانە بە قسەى کردین . کاتێک ئەندامانى خانە بۆ جارى دوەم هەلبژێرانەوە
کاکە حەمەو کاک شورش حاجى و دکتۆر رەئوف عوسمان وەکو ئەندامانى خانە نەمانەوە . وەکو
دەریش دەکەوێت نێوانى کورەکانى کاک نەوشیروان و کاک عومەرى سەید عەلى باش نییەو پێشم
وایە کاک عومەرو مامۆستا جەلال و جەمالیش زۆریان نەماوە کە ئاوت کرێن و بەرنامەکە لە
سەرەتاوە بەو شێوەیە نەخشەى بو دانراوەو دواجاریش وەکو خوى دەبێت .
چۆن دەلێن هەندى قوماش کە خرایە ئاوەوە تێدەچى واتە
کورت دەبێتەوە بزوتنەوەى گورانیش تێچوە . بچوک
بونەوەى بزوتنەوەى گوران تەنها خەمى هەندێک گورانخوازە کە ئومێدى زۆریان لەسەر دوا
روژى بزوتنەوەکە هەلچنیبو. بەلام کورەکانى کاک نەوشیروان کە لە ئێستادا خاوەنى بزوتنەوەى
گۆرانن، بەلایانەوە گرنگ نییە بزوتنەوەکە چى لێدێت، ئەوان تەنها پێویستیان بە ناوى بزوتنەوەکەیە وەکو چەترێک بۆ شاردنەوەى کۆمپانیا بازرگانیەکەیان
.
ئازیزان : من هاتوم باسى 10 سالى خەباتى بزوتنەوەى
گوران دەکەم. چۆن دروستبوو، بۆچى دروست بو، چى بەدەست هێنا، بۆچى وەکو بەفر توایەوە،
هۆکارى دروستبون و نەمانى ئەم بزوتنەوەیە چیبو ، کارەکتەرە ئەساسیەکانى ئەم بزوتنەوەیەو
رۆلێان چۆن بوو دواجار باسى ئایندەى ئەم بزوتنەوەیە دەکەم . ئەمە بەشێکە لە مێژوى میللەتەکەم
و سەرکردەکانى و، زۆر بە ئەمانەتەوە باسى هەموو روداوەکان دەکەم چونکە ئەمە دەبێتە
بەشێک لە مێژوى میللەتەکەمان. ماوەتەوە ئەوەى تۆ ئەمەت بە دڵە یان بەدڵت نییە، پێت
خۆشە یان ناخۆش، ئازادى چۆن بیردەکەیتەوە و بە هەمان شێوەش منیش ئازادم چۆن بیر بکەمەوە.
حەز دەکم بزانن من ئەم نوسینەى خۆم زور بە گرنگتر‌و پێویستر دەزانم وەکو لە خەباتى پیشمەرگایەتیتم، بەو هیوایەى لەم رێگایەوە ئەوانە هۆشیار بکەمەوە کە سۆز‌و سیاسەت
بۆ چاکەى گشتى لێکجیاناکەنەوە.