پەڕلەمان دامەزراوەیەكی یاسا دانانە لە دەوڵەتدا كە پێك دێت لە كۆمەڵێك خەڵك كە لە لایەن خەڵكەوە هەڵ دەبژێرێن یان دادەنرێن . كاری پەڕلەمان برێتیە لە دانانی یاسا و چاوەدێری حكومەت و لێپێچینەوە لە كاتی سەرپێچیداو نوێنەرایەتی بەرژەوەندی هاوڵاتیان دەكەن . پەڕلەمان گرینگی تایبەتی خۆی هەیە و ڕۆڵی گرنگ دەبینێت لە وڵاتانی دێموكراسیدا چونكە نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی خەڵك دەكات و دەسەڵاتی یاسا دانانی خۆی بەكار دێنێت لە پێناوی بەرژەوەندی گشتی وڵات و هاوڵاتیان .
حكومەت دامەزراوەیەكی جێ بەجێ كارییە كەهەڵدەستێ بەئیدارەدانی حكومەت وكارو باری وڵات كە پێك دێت لە كۆمەڵە بەرپرسێك كە ئەركیان جێ بەجێكردنی یاساكان و ئەو بڕیارانەی كە لە لایەن حكومەتەوە بڕیاریان لێ دەدرێت . كارێكی تری حكومەت ئەوەیە كە ئیدارەی داهاتەكان بكات و خزمەت گوزاری وەكو تەندروستی و پەروەردەوئاسایش وبەهێزكردن و دامەزراندی ژێرخانی ئابوری وڵات و بۆ هاوڵاتیان . حكومەت هەڵدەسێ بە جێ بەجێكردنی یاساكان و سایاسەتی گشتی وڵات . حكومەت بەرپرسە لەبەردەم پەڕلەمان یان لایەنی یاسادانان لە وڵاتانی دێموكراسیدا .
حكومەت لە سەرۆكی وڵات وەك مەلیك یان سەرۆك كۆمارو سەرۆكی حكومەت و وەزیرەكان پێك دێت . حكومەت هەڵدەستێت بە جێ بەجێكردنی یاساكان و سیاسەتی گشتی وڵات . حكومەت بەرپرسە لەبەر دەم پەڕلەمان یان لایەنی یاسادانان لە وڵاتانی دێموكراسیدا . ئەوەی لەسەرەوە ئاماژەم بۆ كردن پێناسەیەكی كورتی پەڕلەمان حكومەت و ئەركەكانیان بوو . ئێستا بە بەوۆدی سەرنج بدەین بۆ ئەوەی بزانین حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كوێی ئەو پێناسانەی سەرەوەدایە و ئایا پەڕلەمان و حكومەت وەكو پێویست ئەركەكانی خۆیان جێ بەجێ كردووە ، ئەگەر نەیانكردووە بۆچێ ؟. لە سالێ 1992 كە بۆ یەكەم جار هەڵبژاردن كراوە و حكومەت و پەڕلەمان و سەرۆكی هەرێم دیاریكراوەو دوای زیاتر لە 32 ساڵ حوكمڕانی ، هەرێمی كوردستان نەبوۆتە خاوەنی پەڕلەمانێك و حكومەتێكی بەهێز كە بتوانن ببنە نوێنەری ڕاستەقینەی گەل.
تا ئێستا نۆ كابینەی حكومەت پێك هێنراون و بەم هەڵبژاردنەی كۆتایی دەبێتە كابینەی دەیەم . كورد قسەیەكی جوانی هەیە كە دەلێت ناوی گەورەو شاری وێران . ئەمە ڕێك بۆ هەموو دام و دەزگاكانی هەرێمەكەی ئێمەش هەمان شتە . تا ئێستا نەك حكومەتێكی تۆكمەی خاوەن بڕیارمان نەبووە، بەڵكۆ تا ئەم كاتەی ئێستا دوو ئیدارەی بەڕێوەبردنمان هەیەو حكوت هەر ناوێكەو هیچیتر .
هەموو ئەو حكومەتانەی پێشترپێك هاتون لەسەر بنەمای محاسەسەو پشك پشكێنەی حیزبی و بنەماڵەیی و ڕازی كردنی ئەم و بووە ، بۆیە هەرگیز كەسانی شیاو لە شوێنی شیاوی خۆیان دانانرێن بۆ خزمەت كردنی خڵك و بەڕێوەبردنی كارو باری هەرێم و هەموان خەریكی بەدەست هێنانی بەرژەوەندی حیزبی شەخسی و بنەماڵەیی بون .
لە هەموو خرابترلەبەر ئەوەوی بڕیاردان هەمیشە لەسەر بنەمای زۆرینەو كەمینە بووە ، پارتی بەپلەی یەكەم خاوەن بڕیاربوەو دوای پارتی یەكێـیش ڕۆڵی هەبووە لە حكومەت و پەڕلەمان بەڵام هەرگیز شەریكی دەسەڵات نەبوەو تەنها هاوبەش بووە . وەكو لە سەرەوە ئاماژەم پێ كرد تا ئێستا ئێمە نەبوینە خاوەنی حكومەتێكی یەكگرتو بەڵكو دوو زونی جیاوازمان هیەو لە نێوان ئەو دوو زونەشدا جیاوازی زۆر هەیە لە شێوازی ئیداردان و ئەنجامدانی خزمەت گوزراری و ئەگەر سەرنجیش بدەی هەمیشە سەرانی ئەم دوو زونە دژی یەك لێدوان دەدەن . دڵنیام ئەم كابینەی داهاتوەش لە كابینەكانیتر نەك باشتر نابێت بەڵكو زۆر خرابتر دەبێت .
ئەگەر تا ئەو كاتەی هەرێمی كوردستان خۆی موچەی فەرمانبەران و پێداویستی خەڵكی دابین كردبێت بە هەموو كەمو كورتییەكانیەوە ، هەرێمی كوردستان و دام و دەزگاكانی تۆزێك گرنگیان هەبووە لە بەرامبەر عێراق و دۆستان و هاوپەیماناندا . بەڵام دوای ئەوەی فرۆشتنی نەوتی لێ قەدەغەكراو بە ناچاری گەڕایەوە بۆ بەغدا ، بایەخێكی ئەوتوی نەماوەو ئەگەرئەو بارودۆخەی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش نەبوایە كە بۆتە هۆكاری لاوازكردنی عێراق و وڵاتانیتر ، بەدوور نەدەزانرا كە هەرێمی كوردستان زۆربچوك نەكرێتەوە و وەزارەتەكانیش هەڵنەوەشرێنەوەو سەرۆكێكی ڕەمزی بۆ دانەنێن و لەسەر بنەمای پارێزگا مامەلە لەگەڵ هەرێم نەكەن . لە ئێستادا حكومەتی هەرێم تەنها وەكو ناوەو هیچیتر چونكە بۆ هەموو مانگێك چاوەڕوانی موچەی موچە خۆران لە بەغدا دەكات و موچەكەش لە كاتی خۆیدا نادرێت . كەواتە بون و نەبونی سەرۆكی هەرێم و پەڕلەمان و حكومەت لە چیدایە ؟.
سەرەتا بەباسی پەڕلەمان بكەم : لە دروستبونی پەڕلەمانەوە بە هۆی ئەوەی پارتی خاوەنی زۆرینە بووە بە هۆی ئەوەی هەمیشە 11 ئەندام پەرلەمانی كەمینەكان سەر بە پارتی بون ڕێگایان نەداوە یاساكان لە بەرژەوەندی خەڵكی هەرێم دەرچن و هەر یاسایەك لە خزمەتی بنەماڵەی بارزانید نەبوبێت ڕیگایان نەداوە تێپەڕێنرێت . بۆ نمونە دوای 32 ساڵ نەتوانراوە دەستورێك بۆ ئەم هەرێمە دانرێت یان یاسایەك بۆ سەرۆكایەتی هەرێم ، چونكە ئەوان پۆستی سەرۆكی هەرێم بە موڵكی هەتا هەتایەی خۆیانی دەزانن و ئەگەر یاساكە ڕێك وەكو كراس بۆ بەری ئەوان نەدروێت ، ئەوان ڕێگای پێ نادەن .
كەواتە ئەم پەڕلەمانە هەر لە بنەڕەتەوە بێ بەهایەو هیچ ڕۆڵێكی نییەو تەنها بۆ بە هەدەردانی پارەیەكی زۆری خەڵكە . سەرۆكی هەرێمیش بە هەمان شێوە بۆتە موڵكی پارتی و هەتا مەسعود بارزانی خۆی سەرۆكی هەرێم ڕێم بوو هەر خۆی خاوەن بڕیار بوو ، بەڵام دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم كە بە فشاری ئەمەریكا لاچوو ،ئێستا نێچیر بارزانی سەرۆكی هەرێمە ، بەڵام لە ڕاستیدا تەنها هەر ناوەو هیچ بڕیارێكی پێ نادرێت بەبێ مەسعود بارزانی مامی . كەواتە بە كردەیی هەر مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمە.
سەبارەت بە حكومەتیش زۆرینەی هەرەزۆری كابینەكان سەرۆكی حكومەت هەر لە پشكی پارتی بووە وسەرۆكی هەرێمیش هەر لە پشكی پارتی بووەو خۆ ئەگەر سەرۆكی پەڕلەمان یەكێتیش بوبێت ، هەر پارتی خاوەنی پەڕلەمان بووە چونكە دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان كە لە سەرۆك و جێگرو سكرتێر پێك دێت ودانانی كارنامەی ەپڕلەمان بە دەنگی ئەو سێ كەسە دەبێت ، بەردەوام پارتی لە پاڵ پۆستی جێگری سەرۆكی پەڕلەمان پۆستی سكرتێری پەڕلەمانیشی هەبووە كە یەكێك بووە سەر بە بەرەی توركمانی و بە 200 دەنگ بووە بە ئەندام پەڕلەمان . بۆیە دواجار هەموو بڕیارێكی ناو پەڕلەمان ئەگەر ڕەزامەندی یان بەرژەوەندی پارتی لەسەر نەبووویت ، تێنەپەڕێنراوە. پەرلەمانی هەرێمی كوردستان هیچ ڕۆڵێكی نییەوتەنها دەزگایەكە بۆلە دەستدانی پارەیەكی زۆر بە خۆرایی .
لە بری ئەوەی پەڕلەمان لێپرسینەوە لە حكومەت بكات وسەرۆكی پەڕلەمان بە بڕیاری پارتی هەر شار بەدەر دەكرێت .خۆ ئەگەر ڕۆژێك لە ڕۆژان خوانە خواستە سەرۆكی حكومەت بێزی بێت و بچێتە پەڕلەمان ، ئەوە پێش وەخت سەرۆكایەتی پەڕلەمان بڵاوی ئەكەنەوە كە میوانداری سەرۆكی حكومەت دەكەن نەك لێپرسینەوە .
حكومەتی هەرێم كە زۆرینەی كات لە لە یەكێتی و پارتی پێك[D1] هاتوە ، زوربەی وەزیرەكانی یەكێتی لە پشتی پەردەوە ، وەزیری سێبەریشیان بۆداناون ، واتە ناتوانن بە ویستی خۆیان بڕیار بدەن . كاتی خۆی كە یەكێتی سەرۆكی حكومەتی بە دەستەوە بوو ، وا ڕێكەوتبون كە وەزیرو جێگر وەزیر هەمان دەسەڵاتیان هەبێت كە ئەمە وێنەی نییە لە دنیادا .
ئێستا سەیركەن چوار مانگ زیاترە هەڵبژاردن كراوەو حكومەت پێك نەهاتوە و چەندین مانگی پێشتریش حكومەت ببو بە حكومەتی كار بە ڕێكەر . حكومەتی كار بە ڕێكەر دەسەڵاتی هیچ بڕیارێكی نییە جگە لە ڕاهی كردنی كاری ڕۆژانەی خەڵك . ئەوە ماوەی 3 مانگە پەڕلەمانتاران خولی دەیەم موچە وەردەگرن و تا ئێستا پێك هێنانی حكومەت هەر لە ئارادا نییە . واتە پەڕلەمان هیچ كارێكی نییەو ئەندام پەڕلەمانان موچەی بەلاش وەردەگرن و حكومەتیش كاری خۆی دەكات و بڕیاریش دەدات و پەڕلەمانیش ناتوانێت پرسینەوە بكات .
كەواتە پرسیار ئەمەیە چ پێویستییەك هەیە بۆ بونی سەرۆكایەتی هەرێم و پەڕلەمان و حكومەت وئەو هەموو وەزارەتە بێ ئیشانەو خەرج كردنی ئەو هەموو پارە زۆرە بە خۆڕایی . تۆ وەزارەتی داراییت هەبێ بەڵام جوت بنەماڵە پارەی داهاتی ناوخۆو گومرگ بۆ خۆیان بەرن و وەزیری دارایی بۆی نەبێت بڵی ئەو پارەیە بۆكوێ دەبەن؟. تۆ وەزیر پێشمەرگەت هەبێ و ماوەی 32 ساڵ زیاتربێت نەتوانرابێت هێزێكی پێشمەرگەی یەك گرتوی نیشتمانی پێك بهێنرێت و تا ئێستا هێزی حەفتای یەكێتی و هەشتەی پارتی و دەیان هێزی چەكداری تر بە ناوی جۆراو جۆرەوە هەن و سەربە ەزارەتی پێشمەرگەش نین . كەواتە دەبێ وەزارەتی پێشمەرگە چ گرنكگییەكی هەبێت .
كەواتە بەم شێوەی ئێستا هەبونی و پەڕلەمان و حكومەت زیادەیەو تەنها بونە ئەركێكی قورس بەسەر بودجەی خەڵكەوەودەتوانرێت سەرۆكێكێ ڕەمزی هەبێت و لە جێگەی ئەو وەزارەتانە بەڕێوەبەرایەتی گشتی لەسەرئاستی هەموو پارێزگاكان هەبن و زۆر باش دەتوانن كارو بارەكان بەڕێوەبەرن و خەرجی ئەو هەموو بەناو وەزیرو جێگر وەزیرو بەڕێوەبری گشتی و ڕاوێژكارانە كەم بكەنەوەو بۆ خزمەت گوزاری بەگاریان بهێنن .
چەندین مانگە نە پەڕلەمان و نەحكومەت هەیەو كاروباریش وەكوخۆی دەڕوات و ئەگەر سەنرجبدەی ڕۆژەكانی پشو زیاترن لە ڕۆژەكانی دەوام كردن . ئەو هەموو زانكۆو پەیمانگایە هەن و ساڵانە بە دەیان هەزار بڕوانامە وەردەگرن و یەك كەسیش نە لە لایەن حكومەتەوە كاری پی دەدرێ و نە لەكەرتی تایبەتیش كاری دەست دەكەوێت . كەواتە بون و نەبونی حكومەت جیاوازی چییە ؟.
دوای 32 ساڵ زیاترلە حوكمڕانی ئەم هەرێمە بە عەقڵیەتی دواكەوتوی دیوەخانەوە بەڕێوە دەچێت و تا ئاواش بێت ماڵ وێرانی زیاتر بەدوای خۆیدا دێنێت چونكە تا : پەڕلەمان شاگردی حكومەت بێت و حكومەت شاگردی بنەماڵەبێت و بنەماڵەش غولامی بێگانەبێت ، ڕۆژمان لە ئێستا ڕەشتر دەبێت .