ئەم بارودۆخەی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕێك وەكو ئەو بارودۆخەوایە كە لە جەنگی جیهانی یەكەمدا ئیمپراتۆریەتی عوسمانی كۆتایی پێ هات و لەسەر لاشەكەی چەندین دەوڵەتی تازە دروست كران . بەڵام بە هۆی ئەوەی كورد خاوەنی سەركردەی سیاسی شارەزاو لێزان نەبون و بە هۆی ئەوەی ناكۆكیەكانی ناو كوردان خۆیانەوە كورد نەیتوانی ببێتە بە خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆو خاكەكەی بەسەر چوار دەوڵەتدا دابەشكرا .
دوای سەدەیەك زیاتر بەسەر ئەو ڕوداوەدا جارێكیتر هەلێكی زیڕین بۆ كورد هاتۆتە پێشەوە و ئەگەر كورد بتوانێت ناوماڵ خۆی ڕێك بخات و كێشە ناوخۆیەكان بخاتە لاوەو هەوڵەكانی یەك بخات و بارودۆخەكە لە بەرژەوەندی خۆیدا بقۆزێتەوە ئەگەر نەشتوانی هەموو كوردستانی گەورە یەك بخات ، لانی كەم بەدوور نازانرێت دەسكەوتی زۆر گەورە بۆ هەموو كوردی بەشەجیاكانی كوردستان بەدەست بهێنرێت یان دوو بەشی كوردستان بۆ نمونە هەرێمی كوردستان و ڕؤژئاوای كوردستان بكرێنە یەك دەوڵەت.
ئەوەتا بەچاوی خۆمان دەبینین كە ئەمەریكاو هاوپەیمانان زۆر هاوكاری كوردن بە تایبەتی ڕۆژئاوی كوردستان و هەرێمی كوردستان . ئەمەریكاو ئیسڕائیل دەستیان گرت بەسەر كۆی ڕۆ[D1] ژهەڵاتی ناوەڕاستدا و پێویستیان بە دۆستێكی هەمیشەیی هەیە كە تا ئێستا هیچ دۆستێك بۆ ئەوان لە كورد لە پێشتر نییە .
ئەوەتا ئیسڕائیل بە ئاشكرا بەرگری لە كورد دەكات و داواش دەكات دەوڵەتی كوردی دروست بكرێت . كەواتە ئەم هەلەی بۆ كورد هاتۆتە پێشەوە لەم كاتەدا زۆر پڕ بایەخترە لەو هەلەی دوای جەنگی جیهانی یەكەم بۆ كورد هاتە پێشەوەو نەمان توانی سودی لێ وەرگرین . ئێستا كە توركیا داوای ئاشتی دەكات لە گەڵ پەكەكەو ئامادەیە هەندێك مافی كورد بدات ، لەترسی گۆڕانكاریەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە لە ئایندەدا نەك بە هۆكاری ئەوەی بڕوای بە مافەكانی كورد هەبێت . هۆكاری سەرەكی بۆ ئەوە دگەڕێتەوە ئێمەی كورد لە ئێستادا دەبینە بەشێك لە ستراتیجی بەهێزبونی ئەمەریكاو ئیسڕائیل لە ناوچەكەدا . واتە بەرژەوەندی ئەوان لەوەدایە ئێمەی كوردیش بەهێزبین و ببینە پشتیوانی ئەوان . بەڵام لە یادمان نەچێت زۆر لایەنی دەرەكی و ناوخۆیی هەن كەدژی بەرژەوەندیەكانی كوردن . بۆ نمونە :
یەكەم : هەموو ئەو دەوڵەتانەی كوردیان بەسەردا دابەشكراوە ، وەكو ئێران و توركیاو عێراق و سوریا دژی مافەكانی كوردن .
دووەم : هەموو دۆستەكانی ئەو چوار دەوڵەتەی كوردیان بەسەردا بەشكراوەو هەموو دەوڵەتە عەرەبیەكان دژی ئەوەن كورد بە مافەكانی خۆی بگات .
سێیەم : بەرژەوەندی كۆمەڵێك دەوڵەتی سەرمایەداریش لەوەدایە كە نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەگۆڕێت لە ترسی ئەوەی بەرژەوەندیە ئابوریەكانیان نەكەوێتە بەر مەترسییەوە . كەواتە ئەو دەوڵەتانە حەزیان بە دروست بونی دەوڵەت كوردی نییە .
چوارەم : ئەو دەوڵەتانەی كوردیان بەسەردا دابەشكراوە بەگشتی و وڵاتانی عەرەبی بەگشتی هەوڵی زۆر ئەدەن لە ڕێگای دروستكردنی حیزبی ئیسلامی لەناو كوردا بۆ ئەوەی وا لە هاوڵاتی كورد بكەن كە بیر لەسەر بەخۆیی نەكاتەوە بە بەهانەی ئەوەی كە ئەو وڵاتانەی كوردیان بەسەردا دابەشكراوە هەمویان موسوڵمانن و كوردیش میللەتێكی موسوڵمانەو پێویست بەوە ناكات دەوڵەتی خۆیان هەبێت و هەموان برای دینێنن .
بەڵام وەكو دەزانین ئەوەتەی كورد هەیە قوربانی دەستی ئیسلامەو هەر بەناوی ئیسلامەوەو بە ناوی ئایەتی قورئانیش ئەنفال و كیمیاباران و قەتڵ و عام دەكرێت . دروستكردنی ئۆردوگا لە عەفرین بۆ گێگیركردنی خەڵكی غەیری كورد لە لایەن توركیاوە هەموی بە پارەی قەتەر دروست كراون . بۆ ئەوەی كورد سود لەم هەلە زێڕینەی ئێستا وەرگرێت بە مافەكانی خۆی بگات دەبێ دووكاری زۆر بەپەلەو گرنگ ئەنجام بدات :
یەكەم : لە هەرێمی كوردستان دوو حیزبی سەرەكی وەكو یەكێتی و پارتی دەسەڵاتدارو حوكمڕانن . بەڵام زۆر بەداخەوە زۆر ناتەبان و بەردەوام ناكۆكن و یەكیان ڕوی لە شامەو ئەویتریان لە شیراز . ئەویان سەربە فڵان دەوڵەتی دوژمن بە كوردو ئەویتریان بەم دەوڵەتی دوژمن بە كوردە . ئەوەندەی خەریكی بەدەست هێنانی دەسكەوتی شەخسی و حیزبی و بنەماڵەیین ، نیوەی ئەوە بیر لە مافەكانی كورد ناكەنەوە .
بۆ ئەوەی ئەم هەلە مێژوییە لە دەست نەچێت داوا لە هەردو حیزبی دەسەڵاتدارو سەركردەكانیان دەكەم هەرچی زووە ناكۆكیەكانیان بخەنە لاوەوناو ماڵی كورد یەك بخەن و هەوڵی بتەوكردنی پەیوەندی بن لە گەڵ كورۆدانی ڕؤژئاواو ئەمەریكاو ئیسڕائیل و بیر لە مافەكانی كورد بكەنەوە . ئەگەر نێوانی یەكێتی و پارتی هەر وەكو ئێستا بمێنێتەوە نەك هیچ مافێك بدەست ناهێنین ، ئەوەشی هەمانە لەدەستی ئەدەین و زیانی گەورەش بە كوردانی بەشەكانی تری كوردستانیش دەگەیەنین .
دووەم : مەترسی حیزب و ڕیكخراوە ئیسلامیەكانی هەریمی كوردستان لەسەر ئایندەی كوردستان . بەبۆچونی خۆم حیزب و ڕێكخراوە ئیسلامیەكانی هەرێمی كوردستان زۆر مەترسیداترن لەووڵاتانەی كوردیان بەسەردا بەشكراوە . ئەگەر ئەو وڵاتانەی كوردیان بەسەردا دابەشكراوە نەتوانن ڕاستەوخۆ دەست بخەنە كاروباری ناوكوردانەوە بە هەر هۆكارێك بێت ، ئەوە دەتوانن لە ڕێگای وەكیلەكانیانەوە لەناوكوردان خۆیاندا ئەجیندای خۆیان جێ بەجێ بكەن و ناكۆكی دروست بكەن .
كەواتە لەم ڕۆژەدا حیزب و ڕێكخراوە ئیسلامیەكان كە بەناوی ئیسلامەوەو بۆ مەرامی وڵاتانی تر كار دەكەن مەترسی ئێجگار گەورەن و ئەگەر یەكێتی و پارتی لە خەمی هەرێمی كوردستانن دەبێ تا زوە كێشەكانی نێوانیان كۆتایی پێ بهێنن و چیتر ڕێگا نەدەن ئەمانە بەناوی ئیسلامەوەو بە پارەی وڵاتان ڕیزەكانی ناوگەلی كورد تێك بدەن و مێشكی گەنجانی كورد بشۆنەوەو بیانكەن بە نەیاری میللەتی خۆیان .لە ڕاستیدا ئەم حیزب و ڕێكخراوە ئیسلامیانەی لە هەرێمی كوردستان دروست بون هەر لە ئەنجامی ناكۆكیەكانی یەكێتی و پارتییەوە دروست بون و گەشەیان كرد .
ئەگەر حیزبێكی ئیسلامی لەسنووری یەكێتی پاڵەپەستۆیان بخرایەتە سەر دەچونە سنووری پارتی و پشتیوانی دەكران و بە پێچەوانەشەوە ئەگەر لایەنێك یان كەسێك لە سنووری پارتی پاڵەپەستۆی بخرایەتە سەر ڕایان دەكردە سنووری یەكێتی و هاوكاریان دەكردن . لە ئەنجامدا گەشەیان كرد و لەسەر خوێنی هەزاران شەهێدی یەكێتی و پارتی و بێ عەرەق و ماندوبون بونە بەشداری حكومەت و پەڕلەمان و بونە خاوەنی وەزیرو گزیرو ئەندام پەڕلەمان و بەڕێوەبەری گشتی و ئێستاش بە ئاشكرا سوكایەتی بە یەكێتی و پارتی ئەكەن و ئەڵێن ئەمانە عیلمانی كافرن . ئاخر سەرانی یەكێتی و پارتی شەرم و ئابڕوچون نییە بۆ ئێوە كە بەدەستی خۆتان ئەگرتان لە ماڵی خۆتان بەرداوەو شەرمەزار نابن لەبەر دەم كەس و كاری شەهیدان و ئەی بیر لە خۆتان ناكەنەوە ئێوە شۆڕشتان بۆچی كرد و كێ خوێنی ڕشت و كێ كردی و كێ خواردی .
ئەگەر ناكۆكیەكانی ئێوە نەبێت ،چۆن ئەمانە دەبنە دەم ڕاستی خەڵك ، یان چۆن دەبێ ڕێگا بدرێت ئەمانە مێشكی خەڵك بشۆنەوە بە پارەی دوژمنانی كوردو ئێستا بێن لەبەرامبەر ئێوەدا كە هەر یەكەتان خاوەنی دەیان هەزار شەهیدن بوەستنەوەو ڕەخنەتان لێ بگرن و سوكایەتی و پێ بكەن . ئەگەر ئەمانە دەستی بێگانە نەبن چۆن بۆ ئەو هەموو قەتڵ و عامەی داعش لە كوردی ئێزدییان كردو خەڵكی عەفرین وكۆبانیان قەتڵ و عام كرد ئەم حیزب و ڕێكخراوە ئیسلامیە بەكرێگیراوانە نەهاتنە دەنگ و نقەیان لێوە نەهات ، بەلام داوا دەكەن ڕێگایان پێ بدرێت خۆپیاشاندان بۆ خەڵكی غەزە بكرێت؟.
دەبێ هەمومان لە ڕوانگەی مرۆڤایەتییەوە دژی كۆمەڵ كوژی خەڵكی غەزەبین و بە تاوانی بناسێنین و ئەوانە مرۆڤن و نابی ئاوایان لێ بكرێت و بە كوشتنی ئەوانە دڵخۆش نەبین ، بەڵام ئەوەی بەسەر ئەوان هاتوە ئێمە هۆكار نین و عەرەب و حیزبە بەناو ئیسلامیە بازرگانەكانی خۆیان هۆكارن . ئەو حیزبانەی وەكو نۆكەرو بە وەكالەتی وڵاتانیتر ئەو كارەساتیان بەسەر میللەتی خۆیاندا هێناوە .
ئەم حیزبە ئیسلامی و گروپە ئیسلامیانەی لای خۆشمان بە وەكالەتی وڵاتانیتر كار دەكەن بۆ وێران كردنی ناوماڵی كورد ، شتنەوی مێشكی گەنجانی كورد . من ئەوە بە خراپ نازانم كۆمەك بۆ دانیشتوانی لێقەوماوی غەزە كۆ بكەنەوە ، بەڵام ئەی كوردانی ڕۆژ ئاواش توشی هەمان كارەسات نەبون و ئەوانەی بۆ غەزە فرمێسكی خوێنین بەناوی ئیسلامەوە دەڕێژن ، بۆچی بۆ براكوردەكانی خۆشیان فرمێسك ناڕێژن . كەواتە ئەمانە بەكرێگیراو خائینن و دوژمنی كوردن و دەبێ هەرچی زووە دەستیان كورت بكرێتەوە . خۆ ئەوە شاراوە نییە كە عیرفان عەبدول عەزیز لە لێدوانێكیدا دەڵێت : لە سایەی خواوە لە ئەفغانستان دەوڵەتی ئیسلامی لەسەر بنەمای شەرع دامەزرا . ئەوە بەشار ئەسەدیش ڕۆیشت و بەم زوانە شنەبای ئەوێش دەگاتە ئێرە ، واتە ئەی دەسەڵات دارانی یەكێتی و پارتی ئێوەش دەڕۆن . خوشكەكەشی دەڵێت :
ئێمە دەمێكە لەگەڵ ئەحمەد شەرع یەكتری دەناسین . دەبوو لێشی بپرسن چۆن و لە كوێ یەكتریان ناسیوە . جەنابی سەلاحدین بەهادین دەچێتە توركیا بۆ لای خەلیفەی موسوڵمانان و ئەو كەسەی قەسابەخانەی بۆ كوردانی ڕۆژ ئاوا داناوەو لە بری بەرگریكردن لە كوردانی ڕۆژ ئاوا ، دەڵێت : دەبێ ئەوانیش وەكو پەكەكە چەك دانێن . باشە ئەگەر ئەمە كۆیلایەتی و خیانەت نەبێ ، ئەی پێم ناڵێن خیانەت چییەو ڕەنگی چۆنە ؟ .
لە تەلەفزیۆنەكەی كۆمەڵی ئیسلامیشەوە هێرش دەكرێتە سەر ئیلهام ئەحمەد گوایە وتویەتی ئیسڕائیل وڵاتێكی كاریگەرە لە ناوچەكەو دەبێ حسابی بۆ بكرێت . گوایە ئەوە تاوانی كردووە . ئیسڕائیل وڵاتێكی گەورەو بەهێزو كاریگەرو دۆستی كوردەو دەست خۆشی لێ ئەكەین كە خەریكە هەرچی حیزبی ئیسلامی ئیڕهابی هەیە لەناویان دەبات و دەیان تڕێنێت بە ئێوەشەوە .
ئەگەر ئێمە خاوەنی حكومەتێكی نیشتمانی ڕاستەقینە بوینایە دەبوو ئەم سێ سەرۆكی حیزبە ئیسلامیانە بدرێنە دادگاو لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ بكرایا پێم ناڵێن ئێوە چ كارەن و بە چ سیفەتێك ئەم قسانە دەكەن و پێمان بڵین پیاوی كێن و بۆ كێ كاردەكەن ؟. بەڵام لە نەبونی حكومەتێكی خەمخۆری نیشتمانێدا مەیدان دەبێتە شوێنی دارو دەستەكانی دوژمنانی كورد .
هەموو كاری ئەم حكومەتەو سەرانی یەكێتی و پارتی لەم كاتە هەستیارەدا بۆتە ئەوەی خەریكی ڕێك خستنی لیستی موچە بن . موچە هات ، موچە نەهات ، هەفتەی داهاتو دێت ، تەیف سامی سەفەری كردووە ، بەخوا كەمێك كێشەی تەكنێكی هەیە . هەموو ئەمە لە پێناوی داخڵ كردنی ناوی تازە لە لیستی موچەداو شاردنەوەی پارە ، بێ ئاگا لەوەی چی لەناو ماڵی خۆیاندا دەگوزەرێ و بارودۆخی ناوچەكە لە چ ئاستێكدایەو دەبێ كورد چی بكات . لە ئەنجامی گۆڕانكاریەكانی ئەم دوایە :جەنابی مەلا عەلی قەرەداخی بەناوی هەموو ئیسلامی دنیاوە هاتوە فەتوای غەزای داوە بۆ سەر ئیسڕائیل .
سەیركەن هەرچی دەوڵەتانی ئیسلامی هەن خەریكی ماستاو كردنن بۆ ئیسڕائیل و ئەم كۆیلە بە كرێگیراوە كوردە هاتوە لە بری ئەوان داوای غەزا دەكات . لەو ماوەیەدا زۆر باسی سەلاحەدینی ئەیوبی دەكراو زۆر كەس شانازی پێوە دەكات ، بەلام ئەویش وەكو ئەم مەلا عەلییە كۆیلە بووەو بۆ ئیسلام كاری كردوەو تا ئێستاش ئیسلام خێری بۆ كورد نەبوە .
ئەوداوایەی مەلا علی بۆ غەزا لە كاتێكدایە شازادەی سعودیە قەدەغەی هەموو ڕێپێوان و خۆپیشاندانێكی كردووە لە سعودیە كە بۆ غەزە بكرێت و بە ئاشكرا دەڵێت : من وڵاتی خۆم و خەڵكی خۆم خۆش دەوێت . واتە خۆم ناكەمە قوربانی بۆ كەس . بەڵام خەڵكی پێنجوێن ماتەمبنی ڕادەگەیەنن بۆ خڵكی غەزە ، لە كاتێكدا بەردەوام فڕۆكەكاتی توركیا ئەو ناوە موشەك باران دەكەن و یەك وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی بەرگری لە ئێمە ناكەن . لە هەمو ئەمانە خرابتر یەكێتی بێدەنگەو مێشی میوان نییە . ئەمە لە كاتێكدایە ئیسڕائیل داوای دروست بونی دەوڵەتی كوردی دەكات و خەڵكی پێنجوینینی زونی سەوزە یەكێتی دژی ئیسڕائیل دەوەستنەوەو بە فەرمانی مەلا علی كۆیلەو بەكرێگیراوی دوژمنانی كورد ؟
لەم چەند ڕۆژانەی دواییشدا یەكگرتوی ئیسلامی و كۆمەڵی داگەری كە بەشێكن لەو حیزب و ڕێكخراوە ئیسلامیانەی بە وەكالەت بۆ ئەجیندای وڵاتانیتر كار دەكەن داوا دەكەن بچن لە هەوڵیرنمایش بكەن و ماتەمینی بگێڕن و شین و شەپۆڕ بكەن بۆ دانیشتوانی غەزە . بەڵام لە لایەن بەرپرسانی پارتییەوە ڕێگایان پێ نەدرا . من لێرەوەو لە لایەن خۆمەوە لە ناخی دڵمەوە سوپاسی بەرپرسانی پارتی دەكەم كە ڕێگایان پێ نەدان كۆبونەوە بكەن .
هەر بەو بۆنەیەشەوە ڕەخنەی توند لە سەرانی یەكێتی دەگرم و كارێكی زۆر خراپیان كردووە كە ڕێگایان داوە خەڵكی پێنجوێن گرد بونەوە بكەن بۆ غەزە . خۆ ئەگەر بە عەقڵی خۆیان بڵین ئەمە ئازادیە ، ئەوە بیركردنەوەیەكی خراپە و ئەوەی دەكرێت تێكدانی ناو ماڵی كوردە بۆ دوژمنانی كورد و هیوادارم جارێكیتر ئەو هەڵەیە دوو بارە نەكەنەوەو ئەگەر فریای خۆیان نەكەون و جارێكی تر ئەوە دوو بارە ببێتەوە ، زیانی گەورە دەكەن .
ئەگەر بە وردی سەرنج بدەین لەم ڕۆژەدا هەموو ئەو حیزب و ئەو ڕێكخراوانەی بەناوی ئیسلامەوە دروست بون بونە گەورەترین مەترسی بۆ سەر ژیانی خەڵك چونكە ئەوانە ڕۆڵی ڕێكخراوی تیرۆریستی دەبینن و بۆ ئەجیندای دەرەكی كار دەكەن . زیانی ئەمانە دوو سەرەیە : لە لایەك زیان بە دوژمنان دەگەیەنن و لە لایەكی تریشەوە زیان بە خۆیان دەگەیەنن .
ئەمە چۆن ؟. دەوڵەتە زل هێزەكان ئەمانە دروست دەكەن و بەكاریان دێنن دژی میللەتانی خۆیان . دوایی كە گەشەیانكرد لێیان هەڵ دەگەرینەوە و بە قسەیان ناكەن ، دوای ئەوە ئەوانیش هەوڵی لەناو بردنیان ئەدەن و بەو هۆیەشەوە میللەتەكەی خۆشیان توشی لەناوبردن دەبن . نمونە : تالیبان ئەمەریكا دروستی كردن ، دوایی لە ئەمەریكا هەڵگەڕانەوە . دوایی ئەمەریكاش پەلاماری دان لە ئەنجامدا ئەفغانستان بۆ هەتا هەتایە وێران بوو .
ڕێكخراوی حەماس ئەمەریكاو ئیسڕائیل دروستیانكرد بۆ ئەوەی ڕێكخراوی فەتح بێ هێز ببێت . دوایی كە بەهێز بون و پەیوەندیان بە ئێرانەوە كرد و كەمێك بونە مەترسی بۆسەر ئیسڕائیل .، ئیسڕائیل ئەم تەڵەی بۆ نانەوە بۆ ئەوەی بەهانەیان بەدەستەوە بێت وئاوا غەزە وێران بكەن .
پرسیار ئەمەیە : غەزەو لوبنان و یەمەن و سوریا بە هۆی ئیسلامیەكانەوە وێران نەبوو ؟. ئەی ئەوە عێراقیش و ئێرانیش خەریك نییە توشی هەمان چارە نوس ببنن . باشە ئەو حیزب و ڕێكخراوە ئیسلامیانە بە وەكالەتی دەوڵاتانی ترو بەدەستی خۆیان وڵاتی خۆیان وێران نەكردوە ، كەواتە كاری تیڕۆڕ لەوە خرابتر دەبی چیتر هەبێت ؟.
لە كۆتاییدا ڕودەكەمە سەركردەكانی یەكێتی و پارتی و پێیان دەڵێم : پێش ئەوەی كار لە كار بترازێت و هەموو شتێك لە دەست بچێت وئەم حیزب و ڕێكخراوە ئیسلامیانەی هەرێمی كوردستان ببنە هۆكاری كارەسات بۆ خەڵكی كورد ، جێی خۆیەتی سنووریان بۆ دانرێت و دەستیان كورت كرێتەوەوڕیگایان پێ نەدرێت بە ئارەزوی خۆیان ئەسپی خۆیان لەو مەیدانەدا تاو بدەن كە بە خوێنی هەزاران لاوی كوردی دڵسۆزی ئەم نیشتمانە بەدەست هاتوە . ئەگەر لەمەولا هەر حیزب و لایەنێكی ئیسلامی بەكرێگیراوی وڵاتان داوای خۆپیشاندان و ماتەمینی بۆ خەڵكی غەزە كرد پێان بڵێن بەسەر چاو وەرن ماتەمینی بگێرن .
بەڵام پێیان بڵێن عەلی قەرەداخی پێشەواتان داوی غەزای كردووە ، ئەوەش بەواتای ئەوە دێت بچن بۆ غەزە بۆ شەڕلە گەڵ ئیسڕائیل نەك بێن لە هەوڵێر یان سڵیمانی یان هەر شارێكی تری هەرێمی كوردستان خۆتان فش بكەنەوە و بە درۆ بۆیان بگرین . دوایی پێیان بڵێن : دوای خۆپیشاندانەكە ئەو پاسمان بۆ ئامادەكردون و هەتا سەر سنووری ئەردەن ئەتان بەین و بچن بۆ غەزا و بمرن و لە بەهەشت بە حۆریەكان شاد ببنەوە . دڵنیابن كەس نایەت بۆ گێڕانی ماتەمینی .
دوای ئەوە هەر كەسێك باسی غەزەی كردو بە درۆ بۆی گریان تەنانەت موڕاقەبەی ئەوانەی ناو فەیسبوكییش بكەن كە ئەمانە مێشكیان شتونەوەو، بڕیار بدەن بە چەقۆیەكی كول زمانیان ببڕن . بەڵام ئەگەر ئەوە بكەن دڵنیابن جارێكی تر كەس ناوێرێت باسی غەزاو غەزە بكات . جێی خۆشیەتی حیزبە ئیسلامیە بازرگانە بەكرێگیراوەكانی هرێمی كوردستان ئاگادار بكرێنەوە چیتر لە تەلەفزیۆنەكانیانەوە نان و پیاز بە غەزەوە نەخۆن و مێشكی خەڵك چەواشە نەكەن بۆ بەرژەوەندی خۆیان .
ئەوەی بەسەر غەزەدا هاتوە ئێمە لێی بەرپرسیار نین وئێمە ئیسڕائیل بە دۆستی ستراتیجی خۆمان دەزانین لەسەر بنەمای دوژمنی دژمنەكەم دۆستمەو هیچ لەوە شەرم نەكەین و چیتر كوڕی خۆمان نەكەینە قوربانی كچی خەڵك . ئەگەر ئێوەی یەكێتی و پارتی ناكۆكیەكانتان چارەسەر نەكەن ئەوە ئەمانە بە ناوی ئیسلامەوە هەم بازرگانی ئەكەن هەرێمی كوردستانیش ڕوبەڕوی مەترسی ئەكەنەوەو بە دووری مەزانن ڕۆژێك بونی ئەم گروپە ئیسلامیانە نەكرێتە بەهانە بۆ ئەوەی وەكو غەزەمان لێ بكەن .