ساڵانێكی زۆرە ئاینی ئیسلام لە ڕێڕەوە ڕاستەقیننەكەی خۆی بە لاڕێدا براوە لە بری ئەوەی دین ڕێگایەك بێت بۆ خواپەرستی و جێ بەجێ كردنی پەیامەكانی خوای پەروەرگار، ئێستا ئایین كراوەتە بابەتێكی بازرگانی لە هەر وڵاتێكی ئیسلامیدا چەندین حیزب و ڕێكخراوی ئیسلامی زۆر دروست بون و گوایە لە ڕێگای حیزبە ئیسلامیەكەناوە دەیانەوێت خزمەتی كۆمەڵگا بكەن و خەڵك بخەنەوە سەر ڕێگای ڕاستی خواپەرسی .
بەڵام لە ڕاستیدا ئەم حیزب و ڕێكخراوە ئیسلامیانە بە تەواوی كۆمەڵگایان تێكداوەو خودی موسوڵمانانیان كردۆتە دوژمنی یەكتری . ئەم حیزب و ڕێكخراوە بەناو ئیسلامیانە بەڵام لە ناوەرۆكدا هەڵگری ئایدۆلۆجیای سیاسین و هەموو هەوڵێكیان ئەوەیە لەو ڕێگایەوە بگەنە دەسەڵات . بۆیە ئەوان بۆ شاردنەوەی مەرامەكانیان هاتون ئیسلامیان كردۆتە بەرنامەی كاریان . ئەگەر نەیانتوانی بگەنە دەسەڵات ئەوە گورگن و لە پێستی مەڕدا خۆیان مەڵاس ئەدەن . خۆ ئەگەر توانیان بگەنە دەسەڵات ئەوە هەر گورگە ئەسڵەكەن .
باشترین نمونە دەسەڵاتی ئیسلامی لە ئەفغانستان . لە یەكەم هەنگاوی ئەحمەد شەرعدا دوای بونی بە سەرۆك كۆماری سوریا ئامادە نەبوو تەوقە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بكات چونكە ئافرەت بوو . بە چاوی خۆتان دیتان چی لە عەلەویەكان كرد . خۆ ئەگەر حیزبە ئیسلامیەكانی هەرێمی كوردستانی ئێمەش بگەنە دەسەڵات هەمان بابەتن .
ئەوەتا هیچیان لە دەست نایەت خەڵكی سەربەخۆیان وا تێگەیاندووە كە نەورۆز جەژنی ئاگرپەرستەكانە نەك كورد بۆیە حەرامە بەشداری ئاهنگی جەژنی نەورۆز بكەن . كار گەیشتۆتە ئەوەی هەندێك بەناو مامۆستای قوتابخانەكان دژی بەشداریكردنن لە ئاهنگی نەورۆزدا ، لە كاتێكدا یادی نەورۆز و خودی سرودی نەورۆزو ئەی ڕەقیب گەورەترین پایەكانن كە كورد تا ئێستا توانیویەتی ناسنامەی خۆی لە دەست نەدات لەناو ئەو هەموو دوژمنانە . ئەگەر كەسێك كەمێك ڕوحی كوردایەتی تێدابێت و سەرنجی یادی نەورۆزی لە ڕؤژهەڵاتی كوردستان و ئامەد دابێت گرینگی ئەو یادەی بۆ دەردەكەوێت كە چۆن دوژمنی خستۆتە لەرزە . یەكێك لە هۆكارەكانی بڕیاری لابردنی پۆلیسی ئاداب لە ئێران لە ترسی ئەو یادە گەرم و گوڕەی نەورۆزی كوردانی ڕؤژهەڵات بوو .
بۆیە حەق وایە ئەوانەی كە دژی یادكردنەوەی نەورۆزن نەك هەر سزا بدرێن ، بەڵكو زمانیان ببڕن . مامۆستایەكی قوتابخە كە دەبێ ئەركی ئەوە بێت گرینگی یادی نەورۆزبۆخوێند كارەكانی باس بكات نەك دژی یادكردنەوەی بێت ، حەق وایە بە پەڕۆیەكی پیس كلكی بگرن و بەشەق لە دەرگای قوتابخانەوە فڕێی بدەنە دەرەوە .
بەرنامەی ئەو حیزب و ڕێكخراوە ئیسلامیانە نە لە پێناوی خزمەتكردنی ئایینی ئیسلام و موسوڵمانان و نە كۆمەڵگا بە گشتی و هەمویان بۆ ئەوە كار دەكەن بگەنە دەسەڵات و بەرژەوەندی خۆیان بهێننە دی . یەكێك لە هەرە مەترسییە گەورەكانی بونی ئەم ڕێكخراوو حیزبە ئیسلامیانە لە سەر كۆمەڵگا ئەوەیە كە زوربەیان لە لایەن دوژمنانی ئیسلامەوە دروست دەكرێن و دوایش هەر خۆیان لە لایەن دوژمنەكانیانەوە بەكار دەهێنرێن بۆ دژایەتی میللەتی خۆیان .
ئەگەر زۆر بە كورتی باسێكی كورتی مێژووی حیزب و بزوتنەوە ئیسلامیەكان بكەین زۆر ڕاستیمان بۆ ڕون دەبێتەوە . دوای ڕوداوەكانی بەهاری عەرەبی گۆڕانكاری گەورە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی ئیسلامی ڕویان دا .
سەرەتا با لەئەفغانستانەوەدەست پێ بكەم كە یەكەم دەوڵەتە بە یاسای ئیسلام بەڕێودەبرێت و هەموتان باش دەزانن میللەتەكەی لە چ باردوخێكی سەختدایەو چۆن ژن كراوە بە كۆیلەوئەم دنیایەیان لێ كردونە جەهەننەم. ئێران بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەكانی خۆیی و بە هێزكردنی دەسەڵاتەكانی بە چاوی خۆتان دیتان چۆن لە ڕێگای هیلالی شیعیەوە دەستی گرت بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ودواجار بوو بە هۆكاری وێرانبونی :
سوریا ، لوبنان ، غەززە ، یەمەن و ئێستا سەرە لەسەر عێراقەو شەڕیش گەیشتۆتە دەروازەكانی وڵاتەكەی خۆی. ئەو هەمو وێرانكاری[D1] و كوشتنی خەڵك ولەناو بردنی ژێرخانی ئابوری هەموو ئەو وڵاتانە هۆكارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو حیزب و ڕێكخراوە ئیسلامیانەی كە هەر یەكەیان لە لە لایەن وڵاتێكی ترەوە هاوكاری دەكرێن و بەكاریان دێنن بۆ گەیشتن بە مەرامەكانی خۆیان.
كەواتە دەتوانین بڵێن هەموو حیزب و ڕێكخراوە ئیسلامیەكانی ئەمڕوی سەر گۆرةپانی سیاسی دەچنە خانەی تیرۆرەوە چونكە هەرچی خراپەیە لە سەردەستی ئەوان و بە هۆی ئەوانەوە ڕودەدات و دەكرێت . ئەو كەسەی ئێستا سەرۆك كۆماری سوریایە دەزانن پێشتر چی بووە ؟. باشە كەسێك كەمێك عەقڵ و هۆشی هەبێت ، چاوەڕوانی هیچی باشە لە كۆنە داعشێكی وەكو ئەحمەد شەرع و جەماعەتە تیرۆریستەكانی دەكات ؟. ئەو داعشانەی كە كوردی ئێزدیان قەتڵ و عام كردو كچ و ژنیان كردنە كەنیزە وەكو سەردەمی پێغەمبەرو ئیسلام ، دەزانن لە كوێوە و چۆن دروست بون . كێ حیزبوڵاو حەماسی دروست كردو بۆچی دروست كران و چ سودێكیان بە عەرەب و ئیسلام گەیاند ؟.
لە بیرتانە كە لە تەوێڵە جوندولئیسلام دروست بون چ كارەساتێكیان بەسەر خەڵكی ئەو ناوچەیەدا هێناو بون بە هۆكاری كوشتنی چەندین كەس ، لە بیرتانە كێ كارەساتی خێڵی حەمەی ئەنجامدا . باشە پرسیار لە خۆتان بكەن ئەو كوردە بەناو موسوڵمانانە ، بەڵام لە حەقیقەتدا پیاو كوژ چییان دەویست و كێ لە پشتیانەوە بوو ؟. ئەی ئێستا گەراو پاشماوەی ئەو میكروبانە لە كوردستان كۆتاییان هاتوە ؟. ئەگەر ئەوانە بۆیان بچویایە سەر ئەوەی ئێستا بەسەر خەڵكی غەزەدا هاتوە ، هەمان شتیان بەسەر خەڵكی ئەم ناوچەیەدا نە دەهێنا؟. ئەمانە بەناو كورد بون و هاتبون هەر كوردیان بەناوی ئیسلامەوە بەوە كالەت دەكوشت ، چۆن حەماس بە وەكالەت شەڕی بۆ لایەنی تر دەكرد .
ئەگەر خۆمان نەخەڵەتێنین هەرچی حیزب و ڕێكخراو بەناوی ئیسلامەوە دروست بووە كاری بازرگانی ئەكەن و دەچنە خانەی تیرۆریستانەوە دوژمنی سەرسەختی هەم ئیسلام و هەم میللەتی خۆیانن . باشە بە گشتی سەیركەن چی بەسەر میللەتانی ئیسلامی ڕؤژهەڵاتی ئیسلامی هاتووە لە سایەی ئەمانەوە . خۆ ئەگەر ئەو پیاوەتیەی ڕێكخراوی تیرۆریستی حەماس نەبوایە كە ئەو هەڵە گەورەیەی كردو نانی شوانی خوارد ، دوای ماوەیەكیتر هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی ئیسلامی بە گشتی وێران دەبونزبە و دەبون بە گۆرەپانی شەڕی ئیسلامیە توند ڕەوەكان و كەس بە تەمای خۆی نەدەبوو . بەڵام ئەوەی حەماس كردی سەرەتای كۆتایی هەموو ڕێكخراو حیزبە ئیسلامیەكانە.
دوای ئەوپێشەكیە لەسەر حیزب و ڕێكخراوە ئیسلامیەكان بە گشتی و ڕوداوەكانی نێوان حەماس و ئیسڕائیل ، دەمەوێت بە تایبەتی باسی حیزبە ئیسلامیەكانی هەرێمی كوردستان بكەم كە بەشێكن لە حیزب و ڕێكخراوە كانی دەوڵەتانی ئیسلامی و لە ئەوانەوە ئیلهام وەردەگرن و خۆشیان بە بەشێك لە ئەوان ئەزانن و سەیرەكە لەوەدایە ڕؤژ لە دوای ڕۆژ میللەتی كورد دەكەنە قوربانی ئەودەوڵەتە ئیسلامیانە.
لە ڕاستیدا میللەتی كورد لە سەرەتاوە ئیسلام نەبوەو خاوەنی دینی خۆی بووە كە زەردەشتییە . بەڵام كە ئیسلام هات بە شەق و لە ڕێگای فتوحاتەوە كوردستان داگیر كراو بە زۆر كردیانن بە ئیسلام . سەیرەكە لەوەدایە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئیسلام لەناو عەرەبدا كاڵ دەبێتەوە و ئەو گەرم و گوڕیەیان بۆ دینەكەیان نامێنێت ، بەڵام تازە بە تازە میللەتی كورد گەرم و گوڕتر دەبن بۆیی و ئەگەر بۆیان بكرێت هەر كەسێك بە خراپە باسی ئیسلام بكات سەری دەبڕن . لە كاتێكدا دەبینین شازادەی سعودیە دەڵێت :
ساڵێكیتر لە گەڵ نوێژی عەسر ڕؤژوش دەشكێنین . مەلیكی ئەردەن و مەغرێبیش پشتیوانیان لێ كرد . شازادەی سعودیە هەموو كتێبەكانی حەسەن بەناو قوتب و هەموو ئەوانەی سەبارەت بە ئیخوانەوە نوسراون لە مەكتەبەكانیش قەدەغەی كردن چونكە بەسەرچاوەی فكری تیرۆریان دەزانن . شازادە نەخشەی داناوە بۆ دروستكردنی شارێكی گەشتیاری ڕیك وەكو شارێكی سویسڕاو دەڵێت ئەگەر وڵاتەكەی ئێمە شارێكی تێدا نەبێت بۆ گەشتیاری ، لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دوادەكەوین . كوردیش تازە بە تازە دەچن بەدواداچون بۆ فەرمودەكانی جەنابی بوخاری دەكەن كە نە عەرەب بووەو نە لەسەر زەمینی عەرەب ژیاوەو 183 ساڵیش لە دوای وەفاتی پێغەمبەر لە دایك بووەو هیچ حەدیسێكی پێغەمبەریش وەكو دەست نوس [D2] دوای خۆی بەجێ نەماوەو كەس نازانێت چۆن ئەم پیاوە ئەو هەموو قسانەی بەدەم پێغەمبەرەوە دروست كردووەو خەڵكیش دەچی دكتۆرا لەسەر قسەكانی بوخاری وەردەگرێت . ئەوە شازادەی سعودیەی پارێزەری ماڵی خواو ئەمانەش كوردی دواكەوتوی داماو كە لە بنەڕەتدا هەر ئیسلامیش نەبون . لە مەغریب داوا دەكرێت مانگی ڕەمەزان بە فەڕمی هەر نەمێنێت و هەموو كەسێك ئازاد بێت بەڕۆژو دەبێت یان نابێت . خەریكن قوربانی كردن قەدەغە دەكەن .هەرچی ئایەتی قورئان هەیە كە بۆنی توندو تیژی لێ دێت ، لە پڕۆگرامی خوێندن دەریان هێناوە . لە وڵاتی تونس ئایین هیچ ڕۆڵێكی نەماوە لە یاسای وڵاتدا . زۆربەكەی كتێبەكانی (نەوال سەعداوی)یان كردونە پڕۆگرامی خوێندن .
بەڵام ئەگەر سەرنج بدەین دوای ئەوەی لە هەرێمی كوردستانیش دین كرا بە جۆرێك لە بازرگانی بەناوی سیاسەتەوە ، هەموو شتێك گۆرا. ئێستا ئەگەر شاری سلێمانی بە نمونە بهێنمەوە ، دەبینی چەندین حیزب بەناوی ئیسلامەوە دروست بون وەكو : یەكگرتوی ئیسلامی كە هەڵگری بیرو باوەڕی ئیخوانین .
كەواتە ئەمانە بەناوی ئیسلامەوەولە ژێر ناوی یەكگرتوی ئیسلامی كار بۆ وڵاتانی تر دەكەن نەك بۆ میللەتی كورد. كۆمەڵی دادگەریش هەن كە بەشێكن لە پاشماوەكانی ئەو جەماعەتەی تەوێڵەو بیارە كە دەیان ویست ئیمارەتێكی ئیسلامی لێ دامەزرێنن . بزوتنەوەی ئیسلامیش هەن و ئێستا ئەوانیش بون بە دوو بەشەوە . ئەمانە هەمویان هەڵگری پاشگری ئیسلامین ، بەڵام لە پشت ئەمەوە ئایدۆلۆجیەتی سیاسی پەیڕەو دەكەن بۆ ئەوەی لەو ڕێگایەوە بگەنە دەسەڵات .
لە كاتێكدا سەرچاوەی ئایینی ئیسلام قورئانەو هەموشیان خۆیان بە ئیسلام دەزانن كەواتە بۆچی هەمویان نابنە یەك حیزبی ئیسلامی عەیار یست و چوارو ئەو كات بە هێزتریش دەبن . خۆ ئەگەر بۆ كوردیش كار دەكەن هەر هەمویان یەك حیزب بن باشترەو كاریگەری زۆرتریان دەبێت . كەواتە ئەوەی ئەوانە ئەیكەن نە بۆ ئیسلامەو نە بۆ كورد و هەر یەكەیان دوكانی بازرگانی خۆی بە تەنیا هەبێت بۆیان باشترە .
سەلاحەدین بەهادین گەورەی یەكگرتوی ئیخوانەكانی سەربە میسرو توركیا و قەتەرهەستاوە چۆتە توركیا بۆلای خەلیفەی موسوڵمانان . باشە ئەم پیاوە چ بەرپرسیاریەتێكی[D3] حكومی هەیە تا بچێتە توركیا؟. ئەی بۆچی چووە ؟. لە لێدوانێكیدا دەڵێت : دەبێ هەسەدەش وەكو پەكەكە چەك دانێت . ئەمە وەكو ئەوە وایە نوێنەری ئەردۆغان بێت . قەتر دۆستی هەرە نزیكی توركیایە. یەكگرتوی ئیسلامیش ئەردۆغان بە خەلیفەی موسوڵمانان دەزانن ، كەواتە یەكگرتوی ئیسلامی دۆستی قەتریشن . ئەو قەتەرەی كە پارەی هەموو ئەو ئۆردوگایانەی خستە سەر شانی خۆی كە لە عەفرین بۆ خەڵكی هاوردە دروست كراون . لێرەوە بیرلە كوردایەتی یەكگرتو بكەنەوە .
باشە ئەم پیاوە چ كارێكی بەسەر كوردانی ڕۆژ ئاواو هەیەونەخشەیان بۆ دادەنێت و خۆی كردووە بە وەكیلیان ؟. جەنابی عیرفان عەبدوڵ عەزیزی بزوتنەوە كاتێك بەشار ئەسەد ڕای كردو ئەحمەد شەرع دەسەڵاتی گرتە دەست ئەم كەللە شەكرەی شكاند: لە سایەی خواوە لە ئەفغانستان حوكمی ئیسلامی دەمەزرێنراو ئەوەتا لە سوریاش خەریكە حوكمی ئیسلامی دامەزرێت و خوا بیكات بەم زوانە شنەباكەی دەگاتە ئێرە ، خوشكەكەشی لێدوانی داو دەڵێت :
دەمێك ساڵە ئێمە و ئەحمەد شەرع یەكتری دەناسین . ئەو قسەیەی عیرفان عەبدول عەزیز مانای ئەوە دەگەیەنێت بەم زوانە ئێوەی دەسەڵات داریش لەناو دەچن و ئێمەی نەوەی داعشەكان جێگەتان دەگرێنەوە . باشە ئەی نەدەبوو دەسەڵاتدارانی ئەم سنوورە بانگی بكەن و بڵێن وەرە پێمان بڵێن پێشتر لە كوێ یەكترتان ناسیووەو ئەوە دیارە كە ئەحمەد شەرع و جەماعەتەكەی سەرەتا داعش بون و چەندین جار ناوی جیا جیایان لە خۆیان ناوە ، كەواتە ئێوەش داتش بون و دەبو لەسەر ئەو لێدوانە خۆیی و خوشكەكەی زیندانی بكرێن نەك ڕێگایان پێ بدرێت بە ئازادی هەوای كوردستان هەڵمژن . كۆمەڵی دادگەریش هاتوە بەیانی دەركردووە لەسەر ئیلهام ئەحمەدی كوردانی ڕۆژ ئاوا گوایە مەدحی ئیسڕئیلی كردووە . باشە بەڕاست ئەگەر ئەمانە خۆیان بە كورد بزانن ئەم جاشایەتی و كلكایەتیان لە چێدایە لە كاتێكدا لە هەرێمی كوردستان دەژێن و بەناوی كوردیشەوە نوێنەریان لە بەغدا هەیە ، بەخوا خۆش نوێنەر .
جگە لەم حیزبانە سەلەفیەكانیش هەن كە زۆر بەهێزترن لە ئەمان ولە زۆر شێوازو داب و نەریتی ئیسلامیش جیاوازن لەو حیزبانە. جاری بەوە خۆیان جیاكردۆتەوە كە ڕیشی درێژو شەرواڵی كورتیان لە پێدایە گوایە وەختی خۆی پێغەمبەر شەڕوالی كورتی لە پێدا بووە . كە نوێژدەكەن دەست وەكو ئیسلامەكانیتر ناگرن . تەڵقینی مردوناكەن . بازرگانی ئەمان جۆرێكی ترە زۆر لە دەسەڵاتەوە نزیكنیكن وستایشی دەسەڵات دەكەن وبە بە هەموو شتێكی دەسەڵات ڕازین و گومانی تێدا نییە لە بەرامبەر ئەوەدا دەسكەوتیان دەبێت پارەی موفت وەردەگرن و لە بەرامبەردا دەنگ بۆ دەسەلات ئەدەن. جگە لەوانەش كوڕی حەمەی شێخ عەبدول كەریم هەیە و خاوەن تەكیەیەو مریدی زۆرەو پەیوەندی نێودەوڵەتیشی زۆر بە هێزە كاریگەری زۆری لەسەر خەڵك هەیە .
ئەو موسوڵمانانەی لێ دەرچێت كە وەكو ساڵانی زوو سەر بە هیچ حیزب و لایەنێك نین و موسوڵمانی فەقیری ماڵی خۆیانن و نوێژو ڕۆژوی خۆیان دەگرن ، كە بە ئەمانە دەگوترێت موسوڵمانی بێ وەی ، ئەوانەی تر هەمویان بارزگانن بەناوی ئیسلامەوە ، واتە ئیسلامیان كردۆتە سەرچاوەی داهات بۆخۆیان و لەو لاشەوە كۆمەڵگایان وێران كردوە و ئەوەندەی وەلایان بۆ وڵاتانی تر هەیە ، بۆ كوردیان نییە . باشە دوا ڕۆژی ئەم هەرێمە بەرەو كوێ دەچێت ئەگەر هەرچی زووە هەوڵ نەدرێت سنورێك بۆئەو هەموانە دانەنرێت كە كلكایەتی بۆ دوژمنای كورد دەكەن .
ئەوەی زۆر بەلامەوە سەیرە ئەوەیە لە كاتێكدا دەبوو چونی سەلاحەدین بەهادین لە كاتێكدا بۆتوركیا كە فڕۆكەخانەی سلێمانی حەساری لەسەرە لەلایەن توركیاوە بە بەهانەی ئەوەی لە پەكەكەو كوردانی ڕؤژ ئاواوە نزیكن و دەچێت لە هەوڵێرەوە سواری تەیارەبێت ، لە كاتێكدا عیرفان عەبدول عەزیز ئەولێدوانە ئەدات و خوشكەكەشی دەڵێت ئێمە دەمێكە یەكتری دەناسین لە كاتێكدا ئەحمەد شەرع وەكو تیرۆریست ناسرابوو .
لە كاتێكدا كۆمەڵی دادگەری بەو پەڕی ئازایەتیەوە دێت و بەیان لەسەر ئیلهام ئەحمەد دەردەكات ستایشی ئیسڕائیلی كردوە زۆر ئاسایی دەبوو لە ڕوی یاسایشەوە كە لێ پێچینەوەو پرسینەوە لەوانە بكرێت كە بە چ حەقێك ئەوكارانە دەكەن لە كاتێكدا ئێوە نوێنەرتان لە پەرلەمان هەیەو بە حساب بەشێكن لەم كوردستانەو ئەوەندەی دلسۆزی خۆتان بۆ دوژمنانی كورد دەر دەبڕن ، ئەوەندە دڵسۆزی كورد نین . زۆر ئاسایی و زۆریش لە جێگەی خۆیدا دەبوو كە ئەمانە ڕوبەڕوی دادگا بكرێنەوە بۆ لێپرسینەوە ، چونكە ئەو كارەی ئەمانە كردویان دژ بە بەرژەوەندی كوردانەو خزمەت كردن و لایەنگیری كردنە بۆ دوژمنانی كورد نەك هەر لە باشور بەڵكو لە بەشەكانی تری كوردستانیش .
ئەم حیزبە ئیسلامیانە لە ئەنجامی ناكۆكیەكانی یەكێتی و پارتی گەورەبون و ئێستا بونە نەیاری هەردوك لایان . لە ڕاستیدا دەبێ یەكێتی و پارتی باش بیر لەمانە بكەنەوە چونكە بە دوور نازانرێت ئەمانە ببن بە هۆكاری تێكدانی ئارامی هەرێمی كوردستان و لایەنێك بۆ بەرژەوەندی خۆی بەكاریان بهێنێت و دوایش ئەمەریكا غەزەب لە هەرێم بگرێت .
لە كۆتایی نوسینەكەمدا دەمەوێت ئاماژە بەوە بكەم ئەگەر خەڵكی غەزە جۆرێك لە پەیوەندی و ئینتیمایان بۆ حەماس هەبوبێت و بە نوێنەری خۆیان زانیبن ، لە ئەمڕۆوە ئەوە تەواو بوو ئەوەتا خەڵكی غەزە خۆیان دەستیان كرد بە خۆپیشاندان و دەڵێن حەماس بۆ دەرەوە چونكە ئەوان هۆكاری هەموو نەگبەتیەكانی خەڵكی غەززە بون ، ئەمە لە كاتێكدایە ڕۆژگارێك هەبووە ئەمەریكاش و ئیسڕائیلیش هاوكاری حەماسیان كردووە بۆ ئەوەی لە ڕێكخراوی فەتح جیا ببنەوە بۆ ئەوەی عەرەب لاوازببن و لەناو خۆیاندا تێك بچن .
دوای ماوەیەكیتر خەڵكی غەزە بەوە ڕازی دەبن لە شوێنی خۆیان بمێننەوەونەهێڵن حەماس حوكمیان بكات و تەنانەت بە دووریش نازانرێت بگاتە ئەوەی بە ئیسڕائیلیەكان بڵین بابە وەرن ئێوە حوكممان بكەن . باشە حیزبە ئیسلامیەكانی هەرێمی كوردستان كە تا ئێستاش هەر ستایشی حەماس دەكەن و دەڵێن بەڕاستی ئازابون و سەر كەوتن و ئێستا خەڵكی غەزە ئەوانی ناوێت ، ئێستا چی ئەڵێن و لە بری حەماس دەچن بۆ غەزە ؟.
كەواتە ئەوخۆپیشاندانانەی ئەمڕوی خەڵكی غەزە دژی حەماس سەرەتای كۆتایی حیزب و ڕێخراوی ئیسلامین و لە هەمان كاتیشدا كۆتایی هاتنی بازرگانیەكەشیانە و ئەمەش بۆ حیزبەكانی هەرێمی كوردستانیش ڕاستەولێرە بەدواوە كەس كاری پێیان نامێنێت و ئەوەی ئەیكەن پەلەقاژەی مەرگە. ئەمەریكاو ئیسڕائیل شەڕ ڕاناگرن تا : حەماس و حیزبوڵاو حوسیەكان و حەشدی شەعبی بمێنن . لەلایەكی تریشەوە دەبێ ئێران خۆی ساغ بكاتەوە یان تەسلیم بێت یان ئامادەی شەڕ بێت و گومانی تێدا نابێت لە شەڕیشدا براوە نابێت . سەبارەت بە ئەحمەد شەرعیش ئەوە ئەمەریكاش و وڵاتانی ئەوروپاش مەرجی قورسیان بۆ ئەحمەد شەرع داناوە كە جێ بەجێی بكات لە پێناوی ئەوەی حەساری لەسەر لابەرن ، ئەگەر مەرجەكانی جێ بەجێ كرد ، ئەوە هیچ مەترسییەكی نامێنێت بۆ سەر هیچ كەس ، خۆ ئەگەر جێ بەجێشیان ناكات ئەوە سەری پان دەكەنەوەو ناهێڵن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەفغانستانێكی تر دروست ببێت . سەبارەت بە توركیاش بارودۆخی ناوخۆی خراپە ، ئەمەریكا زۆر لەگەڵێ ڕیك نییەوتوركیا دڵی بەوە خۆشە دەست بخاتە كاروباری سوریاوەوجێی ئێران بگرێتەوەو لەوڕیگایەوە زیان بەكورد بگەیەنێت . بەڵام ئیسڕائیل كورد بە دۆستی خۆی دەزانێت و بە ئاشكراش بەرگری لێ دەكات و ئەوەتا زۆر شوێنی لازقیەی بۆردوكان كردوە چونكە دەزانێت بنكەی توركی لەو ناوە هەن .
وەكو دەردەكەوێت و كار ئاوا بڕوات چۆن خەڵكی غەزە كەوتونە خۆپیشاندان دژی حەماس و دەڵێن : بڕۆنە دەرەوەو بەرۆكمان بەردەن ئێوەن هۆكاری هەموو نەگبەتیەكان ، چاوەڕوان دەكرێت خۆپیشاندانی لەو شێوەیە لە لوبنان دژی حیزبوڵاو لە یەمەن دژ حوسیەكان و ئەگەرئیسڕائیل لە عێراقیش بدات خۆپیشاندان دژی حەشدی شەعبی دەست پێ دەكات. كەواتە مانگا مردو دۆ بڕاو بازرگانیكردن بە ئیسلامەوە كۆتایی دێت و حیزبە ئیسلامیەكان دەبێ بچنەوە قاوغەكەی خۆیان بڵاوەی لێ بكەن و چیتر ناتوانن بازرگانی بە ئیسلامەوە بكەن و هەندێك لەسەركردەكانیان نازو نیعمەتەكەیان كۆتایی پێ دێت .