بابەتەكە كەمێك دوورودرێژە ،بەڵام لە خوێندنەوەی پەشیمان نابیتەوە .
لە ئێستادا گەلی كورد لە چەقی ڕوداوەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدایە و بونی خۆشی سەلماندووە وتا ڕادەیەكی باشیش بۆتە جێگەی بایەخ و موتمانەی وڵاتە زلهێزەكان . ، ماوەتەوە ئەوەی چۆنن كورد دەتوانێت بونی خۆی دەسەلمێنێت وچۆن هەڵسوكەوت ئەكات و چۆن دە توانێت سود لەو گۆڕانكاریانە وەرگرێت ر ئەگرن كە ئێستا لە ئارادایە و ، چۆن سیاسەتێك بكات كەبتوانێت لەو ڕێگایەوە بە مافەكانی خۆی بگات ؟.
ئێمە كورد وەكو میللەتێكی شەڕكەرو ئازاو نەترس ناسراوین بەڵام هەمیشە لە كاتی وتووێژو لەسەر مێزی دانوسان دۆڕاوین لە ئەنجامی ساویلكەیی خۆمان فێڵمان لێكراوەو خەڵەتێنراوین . ئەمەش خاڵیكی زۆر نەرێنی ولاواز و كارەسات بارە بۆ گەلی كورد . هۆكاری ئەوشكستانەشمان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئیمە سیاسەت نازانین . كەواتە جێی خۆیەتی لە خۆمان بپرسین : بۆچی ئێمەش وەكوگەلانی ترتوانای فێربونی سیاسەتمان نییە ؟.
من زۆرجاری تریش بۆ ڕونكردنەوەی هەندێك لایەنی شاراوەی هۆكاری شكستی سیاسەتی كوردی پێناسەكەی مسس بیڵ ژنە سیاسەت مەداری ئینگلیزبۆ میللەتی كورد بە نمونە هێناوەتەوە كە لە ساڵی 1919 بە زۆری لە عێراق[D1] و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە و شارەزاییەكی باشی هەبووە لەسەر نەتناسینی نەتەوەكانی ئەو ناوچەیە بەم شێوەیە باسی كوردی كردووە : میللەتی كورد میللەتێكی خێڵەكی زۆر دواكەوتون لە ئەویتریان و. هەمیشە لەناوخۆیاندا ناكۆكن و دژ بەیەكن و شەڕی یەكتری ئەكەن وخەرێكی تۆڵەكردنەوەن لە یەكتری و ڕوحی لێبوردەییان تێدا نییە بەرامبەر یەكتری . .
لە درێژەی قسەكانیدا دەڵێت : ئەوەندەی ڕقیان لە خۆیانە ئەوەندە ڕقیان لە شەیتان نییە . هەرگیز لەسەر سەركردەیەك ڕازی نابن چونكە كەسیان خۆیان بە كەمتر نازانن لە بەرامبەرەكەیان . بەە هۆكاری ئەوپەیوەندیانەیان لە گەڵ یەكتری ،ناتوانن خۆیان حوكمڕانی خۆیان بن چونكە ڕێك ناكەون و ناچاردەبێ لە دەرەوەی خۆیان حوكمڕانیان بۆ بهێنیت وخۆشیان پێی ڕازی دەبن . . لە سۆنگەی ئەم لێدوانیەوە وەكو دوژمنێكی كورد ئاماژەی بۆ دەكرێت و دەڵێن : ئەو هۆكاری ئەوە بووە كە كورد بەمافەكانی خۆی نەگات . من لە دواییدا قسە لەسەر ئەم بۆچونە ئەكەم . با بەویژدانەوە لە خۆمان بپرسن دوای تێپەڕبونی 125 ساڵ بەسەر ئەو لێدوانی ئەوژنە سیاسەت مەدارە بارودۆخی ئێستای ناوخۆمان لەوكاتە خرابتر نییە؟.
هۆكاری سەرەكی و بنەڕەتی نەگەیشتنی كورد بە مافەكانی خۆی لە نەزانین و دواكەوتویی خۆیەوە سەرچاوە دەگرێت كەتا ئێستا فێری سیاسەت نەبووەو پێ دەچێت تا زەمانێكی تریش هەر فێر نەبێت زۆر گرنگە سەرنجی ئەم خاڵە بدەن : ئەگەر سەرنجی شۆڕشەكانی ڕابوردوی كورد بدەین هەموو سەركردەو ڕابەرەكانی پاشخانێكی ئایینی یان خێڵەكیان هەبووە . واتە ئەوانەی بونە ڕابەری شۆڕشەكان لە بەر ئەوە نەبووە كە كەسانی سیاسی و شارەزاولێزان بوبن ، بەڵكو لەبەر ئەوەی شێخ وئاغاو دەرەبەگ و سەرۆك خێڵ خاوەن پێگەی كۆمەڵایەتی بوون . بۆیە هەمیشە لە كاتی پێویستدا نەیان زانیوە چۆن هەڵس و كەوت بكەن و لە لایەن دوژمنەكانەوە خەڵەتێنراون .
كاتێكیش ئەم سەركردانە مردون نەوەكانیان وەكو مێراتگری باوانیان بونە سەركردەو هیچیان لە بارەی سیاسەت و ئیدارەدانی شۆڕش و كۆمەڵگا نەزانیوەو ئەوەی بیریان لێكردۆتەوە بەهێزكردنی پێگەی كۆمەڵایەتی خۆیان وكۆكردنەوەی سامان و كۆنتڕۆڵ كردنی كۆمەڵگا لە ژێر فەرمانی خۆیاندا . واتە درێژەدان بە كارو كردەوەكانی باوانیان . ئەمە گەورەترین هۆكاری شكستی سیاسەتی كوردی بووە بە درێژایی مێژوو . بۆ پشت ڕاستكردنەوەی ئەم بۆچونە سەیری بارودۆخی ئێستای میللەتی كورد بكەو بزانە كێ بۆتە سەركردەو ڕابەر .
دوای وەفاتی مەلا مستەفا مەسعود بارزانی بۆتە جێگرەوەی هەموو هەوڵی ئەو بۆ ئەوەیە كە چۆن پێگەی خۆی قایم بكات و وەكو كەسی یەكەمی كورد بناسرێت و هەموو ئەوانەش لەناو بەرێت كە دژایەتی ئەكەن . ئەم هەڵس و كەوتانەشی بە میرات لە دیوەخانەكەی مەلا مستەفاوە بۆی ماوەتەوە و ئەو وەكو سەركردەیەكی خاوەن دەسەڵات ئاوا حوكمڕانی كردووە. ئەمیش لەسەر هەمان ڕێچكەی مەلا مستەفای باوكی بەردەوامە و هێشتا خۆی لە ژیاندایە مەسروری كوڕی وەكو كەسی یەكەمی خێڵەكەی بۆ سەرۆكی دیوەخان ئامادە كردووەو زۆرلە خۆی توندو تێژترە بۆ لێدانی نەیارەكانی و گومانی تێدا نابێت ئەویش دەبێتە ئاوێنەی باوكی خۆی و لەسەر ڕێوشوێنی ئەو هەنگاودەنێت و ناوماڵی كورد بۆ مانەوەی خۆی وێران ئەكات .
بە هەمان شێوەش ئەگەر سەرنجی یەكێتی نیشتمانی كوردستانیش بدەی كە خاوەنی خەباتێكە كە جێگەی شانازییەو بە هەزاران شەهیدی داوەو دوای ئاشبەتال بو بە پێشەنگی دەست پێكرندەوەی شۆڕرش و خاوەنی سەدان سەركردەی شەهیدو سەدانی زیندوشە . بەڵام دوای وەفاتی مامجەلال كوڕەكانی بونە میراتگری یەكێتی كە تا دوای ڕپەڕین هیچیان هەوای كوردستانیشیان هەڵ نەمژێوە و ئێستا ئەوان خاوەن بڕیارن ، لە كاتێكدا ئەمانە شارەزایی ئەلف و بێی سیاسەت نین .
ناتوانرێت بە ئەمانە بوترێت سەركردەی كورد بە ڵكو ئەمانە بازرگانن و بازرگانی بە شۆڕش و خوێنی كوردەوە دەكەن وبە درێژایی مێژوو ئەمانە خۆیان ڕێگربون لەوەی كورد بە مافەكانی خۆی بگات وهەر كاتێك فرسەتێكی مێژویی بۆ كورد هاتبێتە پێشەوەو ئەمان بونە كۆسپ و ڕێگر لەبەردەمیداو چونە بەرەی دوژمنەوە . ئەمانە دژی یەكبونی ڕیزەكانی كوردن چونكە ئەوە لە بەرژەوەندی ئەواندا نابێت و ئەوان ڕۆڵیان نامێنێت . ئەمانە بونە دێوە زمەو ڤایرۆس و غودە ی سەرەتانی و ڕیگا نادەن كەسی تر جڵەوی سیاسەتی میللەت بگرنە دەست لە كاتێكدا بە هەزاران كەسی خاوەن بڕوانامەی باڵاو شارەزاو لێزانمان هەیە كە دەتوانن بە باشترین شێوە سیاسەت بكەن و مافەكانی میللەت بە دەست بهێنن .
سەیری ئەم نمونەیە[D2] بكەن : لە كۆتایی جەنگی جیهانی یەكەمدا هاوپەیمانان لە پاریس كۆبونەوە بۆ قسە كردن لەسەر چۆنیەتی دابەشكردنی میراتی دەوڵەتی عوسمانی و پێكهێنانی چەندین دەوڵەتی تازە . بەڕاستی باش ناوەكانیانم لە بیر نەماوە بەڵام هەندێك لە خەمخۆرو ڕۆشنبیرانی كورد هەوڵی زۆریان دا لە ڕێگای سوریاوە بچن بۆپاریس بۆ بەشداری لەو كۆنگرە چارە نوسسازە . بەڵام هەرچەند هەوڵیان داو تێكۆشان ڕێگایان پی نەدان و دواجار كورد بێ بەشكرا لەوەی ببێتە خاوەنی دەوڵەتی خۆی .
لەم ڕۆژانەی ڕابوردودا بە هەمان شێوە لەسەر داوای فەڕەنسا كۆنگرەیەك لە پاریس گیراوە بۆ قسەكردن لەسەر ئایندەی سوریای دوای بەشار ئەسەد . لەكاتی بەستنی كۆنگرەكەی پاریسدا مەسروربارزانی سەرۆكی كار بەڕیكەری بەناو حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەی مونتەدای ئابوری جیهان بووە لە دوبەی و چاوی بە وەزیری دەرەوەی سوریای دوای بەشار ئەسەد كەوتوە كە ئەویش زۆڵە كوردێكە وەكو زۆڵە كوردەكەی توركیا .
كاتێك كە قسەیان لەسەر بارودۆخی سوریا كردووە لە بری ئەوەی ئەو دەرفەتە بۆ بەرژوەندی كورد بقۆزێتەوە بە وەزیری دەرەوی سوریا بلێت : براتۆش وەكو من كوردی و خۆشت ئەزانی كوردانی سوریا ماڵ وێرانن و شەهیدی زۆریان داوەو تا ئێستاش وەكو هاوڵاتی سوری حسابیان بۆ ناكرێت و جنسیەی سوریایان نیە ، بۆیە كارێكی باش ئەكەی ئەگەر هەوڵێك بدەی ئەوانیش لەم دەرفەتەدا كەمێك لە مافەكانیان بەدەست بێنن. بەڵام لە بری ئەوە وتویەتی هێزەكانی سوریای دێموكرات نوێنەری هەموو كورد نین . ئەمە لە كاتێكدایە ناو ناوبانگی كورد لە سوریا بە هۆی خوێنی شەهیدانی ئەوانەوە بە هەموو جیهان گەیشتووە .
دوای ئەوەی ئەم لێدوانەی مەسرور بارزانی بەسەدان جار لەكەناڵی (حدث) لێدرایەوە ، پارتییەكان ویستیان بۆی پینە بكەن و ئەڵین مەبەستی كوردانی سوریا بووە نەك هەموو كورد . بەڵام ئەگەر مەبەستی كوردانی سوریاش بوبێت ئەوە عوزر لە قەباحەت خرابتر . بەڕاستی ئەم لێدوانەی مەسرور بارزانی زۆربە خراپی ڕەنگی داوەتەوە لەسەر ناوبانگی كورد .
ئەگەر مەسرور بارزانی بەناوی ئاغای دیوەخانی بارزانیانەوە ئەم لێدوانەشی دابێت ، هەر ئابڕوبەرانەیە ، بەڵام ئەوە هەر وەكو بنەماڵە خۆیان پێی ڕیسوا دەبن . بەڵام ئەگەر بەناوی حكومەتی هەرێمەوە ئەو لێدوانەی دابێت ، ئەوە كاریگەری زۆر نەرێنی بۆسەركۆی كێشەی كوورد دەبێت . مەسرور بارزانی لە ئێستادا كار بەڕێكەرەوپەڕلەمانی تازە موتمانەیان پێ نەداوە ، نەدەبووئەوحەقە بە خۆی بدات لێدوانی لەو شێوەیە بدات كە زیان بە دۆزی كورد دەگەیەنێت . لە هەموو ئەمەش خرابترئەمجارەیان مەسرور بارزانی بە خێری خۆی قوبادی جێگریشی لە گەڵ خۆی بردوە . بەڵام سەیركەن چۆن ئابڕوی بردووە . كاتێك كۆبونەوەی كردوە ، مەسرور بارزانی كوڕەكەی خۆشی بردووە بۆ كۆبونەوەو لەڕێزی كاك قوبادەوە دایناوە . سەیركەن ئەمیش لە ئێستاوە ئاغای دیوەخان بۆ دوای خۆی ئامادە دەكات و فێری ئەتەكێتی ئەكات . من لە ناخی دڵمەوە بەزەیم بە قوباد تاڵەبانیدا دێت كە ئاوا فەقیرو داماوەو سوكایەتی پێ ئەكەن و لە ڕاستیدا من خەمی ئەمم نییە ،بەڵام پێم ناخۆشە ناو ناوبانگی مامجەلالیش ناشیرین دەكات . ئەگەر من بومایە لە شوێنی قوباد تاڵەبانی هەرگیز بەشداری كۆبونەوەیەكم نەدەكرد كوڕی مەسروربارزانی بەشداری تێدا بكات كە تا ئێستا مناڵێكەو شیری لەدەم دێت لەكۆبونەوەیەكی ئاوادا بەشدار بێت كە هیچ بەرپرسیاریەتێكی حكومی نییة .
جیاوازی كۆنگرەی دوای جەنگی جیهانی یەكەم لە پاریس لە گەڵ ئەم كۆنگرەیەی ئەمجارەش لە سەر سوریا هەر لە پاریس بووە كە لە هەردوو كۆبونەوەكەدا ، كورد بەشێك بووە لە تەوەری باسەكانی ناو كۆبونەوەكە لەكوێدایە ؟. لە كۆنگرەی دوای جەنگی جیهانی یەكەم لە پاریش وڵاتانانی زلهێز بە تایبەتی فەڕەنساو بەریتانیا بە مەبەست هەوڵیانداوە نوێنەرانی كورد بەشدار نەبن بۆئەوەی كورد نەكەن بەدەوڵەت و وڵاتەكەیان دابەش بكەن . بەڵام لەم كۆنگرەیەدا پێچەوانە بووەو ئەوەتا عەدل باخەوان سەرۆكی ناوەندی فەڕەنسی بۆ توێژینەوە كە لە نزیكەوە زۆر بە وردی ئاگاداری وتووێژەكانی ناو كۆبونەوەكە بون ئەڵێت :
سەرۆكی فەڕەنسا وەك سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕۆلی بینیوەو بە ئاشكرا وتویەتی : هێزەكانی سوریای دێموكرات دۆستی نزیكی ئێمەو هاوپیەمانی ئێمەبون لەشەڕی دژی داعشداو شەهیدی زۆیان داوەو دەبێ شوێنی خۆیان هەبێت لە حكومەتی داهاتوی سوریادا . تەنانەت ئەڵێت: دەستی وەزیری دەرەوەی سوریای گرتوەو پێی وتوە : ئەگەر دەتانەوێت هەمووڕێگریەكان لەسەر حكومەتی سوریا لاببرێن و بگەڕیتەوە بۆ سیاسەتی نێودەوڵەتی ، دەبێ مافی كوردانی سوریا دەستەبەر بكرێت . بە پێچەوانەی كۆنگرەی پاریسی دوای جەنگی جیهانی یەكەم كە ویستویانە كورد بێ بەش بكەن لە مافەكانی ، بەڵام ئەمجارەیان بەرپرسانی كورد خۆیان دژی مافەكانی كوردی سوریا وەستاونەوە .
باشە كێ لە بیری ئەوەدابێت هەڵەیەكی حەماس دەبێتە هۆكاری ئەوەی هەموو غەزە تەخت بكرێت و ئێستاش ترامپ بڵێت نابێ خەڵكەكەی بچنەوە غەزەو دەبێ بۆ میسرو ئەردەن ڕاگوێزرێن ؟. كێ لە بیری ئەوەدابوو ئیسڕائیل ببیـە تاكە هێزی گەورەی رؤژهەڵاتی ناوەڕاست و عەرەبیش بۆ هەتا هەتایە نەتوانن پڕ بە چاویش سەیری بكەن ؟. كێ لە بیری ئەوە دابوو بەشار ئەسەد ئاوا بە خێرایی ڕابكات و بارودۆخی سوریاو ناوچەكەش ئاوا گۆڕانی بەسەردا بێت ؟.
لەم كاتەدا كە تڕامپ دەڵێت دەبێ خەڵكی غەزە ڕاگوێزرین داوایەكی زۆر گەورەو پارویەكی زۆر گەورەیەو قوت دانیشی زۆر زەحمەتە . بەڵام ئەوەش حساباتی خۆی تێدایە . ئەمڕۆ ئەمەریكاو ئیسڕائیل لە جەنگەكەدا سەركەوتون ولەوپەڕی بەهێزیدان و دەیانەوێت ئەوهەلە بۆ بەرژەوەندی خۆیان بقۆزنەوەو زۆرترین دەسكەوت بەدەست بهێنن . ئێستا سەرۆكی ئەمەریكا لە بری ئیسڕائیل دەڵێت :
نابی خەڵكی غەزە بگەڕێنەوە و ڕابگوێزرێن بۆ وڵاتانی ترو خۆشم ئامادەم غەزە بكڕم . ترامپ خۆی دەزانێت ئەوە داوایەكی زۆر گەورەیە ، چونكە لە ڕوی مرۆڤایەتیەوە دەربەدەركردنی زیاتر لە دوو ملیۆن مرۆڤ لە زێدی خۆیان قابیلی قبوڵ نییە لە لایەن كۆمەڵگای ێودەوڵەتییەوە . لە لایەكی تریشەوە وڵاتانی زلهێزی تری دنیاش دژی ئەو بڕێارەی ترامپن ، چونكە ئەگەر بەو بڕیارەی ئەو ڕأزیبن تارامپ ئەكەنە كەڵەگای خۆیان . بەڵام ترامپ بە خۆڕایی و بێ حسابات ئەم قسەیەی نەكردووە مەبەستی تری لە پشتەوەیەو خۆشی ئەزانێت ئەمە ناكرێت .
هێشتا ترامپ بە فەڕمی لە بڕیارەكەی پەشیمان نەبۆتەوە ، حەماس خۆیان بڕیاریانداوە كە واز لەوە بهێنن كە لە داهاتودا غەزە بەڕێوەبەرن لە بەر بەرژەوەندی هاوڵاتیان چونكە دەزانن ئیسڕائیل ڕێگای مانەوەیان نادات .ئەوەتا ئیسڕائیل بە ئاشكرا دەڵێت :غەزە دەبێ ئیدارەیەكی تایبەت بە خۆیان هەبێ دوور لە دەسەڵاتی حەماس و ڕێكخراوی فەتح و بە تەواویش لە چەك داماڵرێن .كەواتە بەم بڕیارە بۆ هەتا هەتایە مەترسی لەسەر حەماس لائەبات . بارودۆخی لوبنانیش بە هەمان شێوە گۆرانی بەسەردا دێت و تا حیزبوڵلا كۆتایی نەیەت ، مەترسی ئیسڕائیل بۆسەر لوبنان هەر ئەمێنێت و گومانیشی تێدا نییە حیزبوڵلاش كۆتاییان هاتوەوئەو پرسە تەنها لەسەر كات ماوە .
سەبارەت بە سوریاش دەبینن كە ئیسڕائیل بەردەوامە لەسەربەزاندنی سنووری نێوانیان و هەرڕۆژە شوێنێك داگیر دەكات و شوێنێك موشەك باران دەكات بە بەهانەی جۆراو جۆر . لە دوای نەمانی دەسەڵاتی بەشارەوە ئیسڕائیل حەوت شوێنی زۆر ستراتیجی لەناو خاكی سوریاد داگیر كردون و بنەكەی سەربازی لێ داناون . ئیسڕائیل بۆیە ئەمە دەكات بۆ ئەوەی دوایی بڵێت من لەو شوێنانە پاشە كشە دەكەم كە دوای نەمانی بەشار ئەسەد داگیرم كردووە ، بەو مەرجەی بۆم ئیمزا بكەن كە بەرزایەكانی جۆلان بەشێكن لە خاكی ئیسڕائیل و جارێكتر داوای ناكەنەوە . وەكو هەمومان دەزانین كە حوسیەكان و حەشدی شەعبی عێراقیش كە بونە مەترسی بۆسەر ئیسڕائیل لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەكران و ئێستا ئەو پشتیوانیەی ئێران بڕاوەو مانگا مردوو دۆش بڕا . ئەوانیش دەچنەوە قاوغەكەی خۆیان و دوژمنی سەرەكی ئیسڕئیل دەمێنێتەوە سەر ئێران كە سەری مارەكەیە .
ئەوە ئێرانیش ئامادەی خۆی دەربڕیوە بۆ ڕێكەوتن لەگەڵ ئەمەریكا. ئەمەریكاش دەڵێت :ئەگەر ئێران مل بدات بۆ داواكانمان ئەوە ڕێكەوتن دەبێت ڕێگاش نادەین ئیسڕائیل هێرش بكاتە سەر بنكە ئەتۆمیەكانی ئێران و ئەگەر ئامادەی ڕێكەوتنیش نەبێ ئۆباڵی خۆی بە ملی خۆیی و ئێمە حەقی ئیسڕائیلمان نییە چی ئەكات و چی ناكات بەرامبەر بە ئێران . ئێستا سەیری ئەم سیناریۆیە بكەن لە كاتێكدا ئەمەریكا لێدوانی لەو شێوەیە ئەدا لە میدیاكانیشەوە بڵاوی ئەكەنەوە كە بۆمبە گەورەكان لە ئەمەریكاوە بۆ ئیسڕائیل بەڕێكران ، بۆ لێدانی بنكە ئەتۆمیەكانی ئێران كە لە قوڵاییەكی زۆری ژێر زەویدان . كەواتە ئیسڕئیل و ئەمەریكا دەبنە خاوەنی ڕۆهەڵاتی ناوەڕاست و عەرەبیش بۆ هەتا هەتایە ناتوانێت لە دژی ئیسڕائیل بوەستێتەوە . ئەوكات ئەمەریكا زۆر بە ئاسانی دەست دەگرێت بەسەر ئابوری وڵاتانی عەرەب و هەر ڕؤژە بەهانەیەكیان پێ دەگرێت .
ترامپ كەسێكە هەوڵ ئەدات سەرانە وەرگرێت . ئەگەرسەركردەكانی كورد سیاسی ولێزان و شارەزا بونایەو خاوەنی لۆبییەكی بەهێزبونایە لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی و دۆستی زۆر لە ئاستی بەرزدا بۆ كورد پەیدا بكرانایە و ناوماڵی كوردیش كۆك و یەكگرتوو بەهێزبوایەو بە یەكگرتویی بهاتنایە مەیدانەكە دەبوو بە گەورەرەترین فاكتەری سەركەوتن .
كورد بە هۆی شەڕی داعشەوە بوو بە معادەلەیەكی بەهێزی نێودووڵەتی و بوو بە جێگەی موتمانەی هاوپەیمانان و حسابی لەسەر دەكرێت چونكە بونی خۆی سەلماند . كوردەكانی سوریا بونە سونبولی ئازایەتی و كوردیان بە دنیا ناساند . ئەگەر لەم كاتە هەستیارەدا بە یەكدەنگی بچونایە مەیدانەكە و بیانگوتایە ئێمە میللەتێكی مەزڵوم و غەدرلێكراوو بەشەخوراو داگیركراو دابەشكراوین ، داوا لە هاوپەیمانی نێودەولەتی ئەكەین مافەكانی ئێمەش دابین بكەن و هیچ نەبێ بەشی كوردستانی باسوورو ڕۆژئاوامان بۆ بكەن بە دەوڵەت تا دەگاتە سەر بەحر بۆ ئەوەی كێشەی ئێمەش چارەسەر بكرێت ، داوایەكی ڕەوا دەبوو و لە كاتی خۆشیدا دەبوو.
ئەمڕۆ ئسڕائیل دۆست و هاوپەیمانی ستراتیجی ئەمەریكایە لە ڕۆهەڵاتی ناوەڕاست هیچ دەوڵەتێك و میللەتێك لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دۆستی نییەو بگرە هەمویان دوژمننی ، بۆیە ئەویش پێویستی بە دۆستێكی هەمیشەییە . ئەوانەی دوژمنی ئیسڕائیلن لە هەمان كاتیشدا دوژمنی كوردن . كەواتە ئێمەی كوردو ئیسڕائیل لە سەر بنەمای دوژمنی دوژمنەكەم دۆستمە باشترین دوو گەلین بۆ دۆستایەتی و پشتێوانی لە یەكتری و نابێ ئێمەی كورد شەرم بكەین لەوەی هەوڵی دۆستایەتی و دروستكردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسڕائیل بدەین . ئیسڕائیل بە ئاشكرا بەرگری لە كورد دەكات و دەبێ ئێمەش هەوڵی دروست كردنی پەیوەندی بدەین .
خۆ ئەگەر ئەم داوایەش گەورەبێت و قابیلی قبوڵیش نەبێت تۆ داوای بكەو خۆ ناتخۆن و ئەگەر ئەوە بكەی بونی خۆت دەسەلمێنێت. ئەگەر زانرا ئەوداوایە سەر ناگرێت ، داوابكرێت ڕۆژئاوای كوردستان جۆرێك لە سەربەخۆیی پێ بدرێت و ئەوداواكاریە نزیكە لە قبوڵ كردنەوە چونكە تا ئێستا سوریا لاوازەو جێگیر نەبووە . گرنگ ئەوەیە هەمو ڕێگاكان تاقی بكەرەوەو بێ دەنگ مەبەو هەمیشە بڵێ منیش هەم و زوڵمم لێكراوەو لە بیرمان مەكەن .
دۆستایەتی ئیسڕائیل بۆ ئێمە بۆ ناكاتە ئەوەی پێمان خۆشبێت خەڵكی بێ گوناهی غەزە بكوژن و ماڵ وێران و دەربەدەریان بكەن ، ئەگەر خۆشیشمان لێیان نەیەت ، خۆ ئەوانە مرۆڤن و گوناهیان نییە . تاوانی ئێمەش نییە كە ئەوكارە ساتەیان بەسەردا هاتوەو ئەوە خۆیان هۆكاربون نەك ئێمە . بەڵام لەبەر ئەو كارەساتەی بەسەر خەڵكی غەزەدا هاتوە نابێ خۆم بكەمە قوربانی وئایندەی خۆم لە بیر بكەم ئەوە جۆرێكە لەگەمژەیی . باشە بۆچی ئێمەی كورد شەرم بكەین داوای مافی خۆمان بكەین .. وەرن بابە یەكەوە سەیری ئەم لێدوانانەی بەرپرسانی فەلەستینی بەرامبەر بە ئێمەی كورد بكەن وجێی خۆیەتی ئەوە بكەینە وانەیەك بۆ داهاتومان و هەوڵ بدەین دۆست و دژمنی خۆمان بناسین :
لەكاتی كیمیا بارانكردنی هەڵەبجە كە هەموو دنیا ناڕەزایەتییان نیشاندا ، یاسر عرەفات فەرموی دەبوو كوردەكان هەر چاوەڕوانی ئەوەیان لە سەدام بكردایە و خۆ گوڵبارانیان ناكات . ئەحمەد عوقیل سەفیری فەلەستین لە عێراق دەڵێت : ڕیفراندۆمی كورد پلانێكی ئیسڕائیلییە . سائیب عورەیقات سەرۆكی ڕیخراوی ئازاد كردنی فەلەستین دەڵێت : دروست بونی دەوڵەتی كوردی وەكو خەنجەرێك وایە چەقێنرابێتە جەستەی دەوڵەتە عەرەبیەكانەوە . خالد مشعل سەروكی مەكتەبی سیاسی جولانەوەی حەماس لە سەر بوردومانەكانی عەفرین و داگیركردنی عەفرین پیرۆزبایی لە ئەردۆغان دەكات .
ئەم لێدوانە ژەهراویانەی بەرپرسانی فەلەستین لە كاتێكدایە كە تا زەمانێكی زۆ یەكێك لەدروشمەكانی شۆڕشی كورد بەرگریكردن بوو لە مافی فەلەستینیەكان و پێك هێنانی دەوڵەت بۆیان بە حسابی خۆمان پێمان وابوو ئەوانیش خاوەنی هەمان كێشەی ئێمەن و بەرگریمان لێ ئەكەن . مامجەلال بەردەوام سەردانی یاسر عەرەفاتی دەكردو بە هاوڕێی گیان بە گیانی خۆی دەزانی و بەرگری لێدەكرد .
كەواتە پیاوی عاقڵ ئەوەیە دۆست ودوژمنی خۆی بناسێت و ئەوان پیرۆزبایی لە ئەردۆغان بكەن بۆ كوشتنی خەڵكی عەفرین و ئەوەتا بە بەر چاوی خەڵكەوە دار زەیتونەكان لە ڕەگ دەردێنن و بۆ توركیایان دەبەن و منیش دانیشم شینیان بۆ بكەم بۆیان بگریم ؟. ئەی باشە نەتاندی لەودوو ڕۆژەی پێشودا چۆن سوپای عێراق پەلاماری جوتیارەكانی كەركوكیان ئەدا بۆ ئەوەی لە زێدی خۆیان دەریان كەن ، لە كاتێكدا ئێمە لە گەڵیان شەریكین لە حكومەتدا ، ئەی ئەگەر شەریك نەبین ، چیمان ڵی دەكەن . سیاسەت لەسەر بنەمای سۆزو عاتیفە ناكرێت و تا ئێستا كورد هەر ئاوا سیاسەتی كردووە و هەمیشە خۆی كردۆتە قوربانی خەڵكیتر .
بۆ ئەوەی كورد بە مافەكانی خۆی بگات ، دەبێ خۆی فێری سیاسەت بكات . وەكو دەڵێن : سیاسەت دایك و باوكی نییە. سیاسەت هەمیشە لە نێوان دوولایەندایە . لە سیاسەتدا دۆستایەتی هەمیشەیی نییە ، بەڵكو بەرژەوەندی هەمیشەیی هەیە . بۆیە دەبێ كە سیاسەتت كرد بزانێت چەند ئەبەخشیت و چەند وەردەگرێت . چاوەڕوان لە كەس مەكە لە ڕاهی خوادا هەموو شتێكت پێ ببەخشن و هیچیان بۆخۆیان نەوێت . بۆ بەدەست هێنانی بەرژەوەندیەكانیش دەبێ بزانی بەرژوەندی خۆت لە گەڵ كێدا یەك دەگرنەوەو هەوڵ بدەی لەو لایەنانە نزیك ببیتەوەو گوێ بە گلەیی كەس نەدەیی و دوژمنی دوژمنەكانت بە دۆستی خۆت بزانە ، ئەگەر وانەكەی دەبێ بە بێ شێو سەر بنێیتەوەو ووەكو ئێستامان لێدێت . ئەوەی لەكۆتایی ئەم نوسینەدا كە ماوە باسی بەكەم ئەمەی خوارەوەیە كە زۆر گرنگە هەموو تاكێكی كورد سەرنجی بدات : وەك پێشتر باسمكرد ئێستا ئێمەی كورد كەوتوینە نو بەرژەوەندی وڵاتە زلهێزەكانەوەو ئەوەتا بەرگریمان لی ئەكەن . لەبەرامبەردا سەرۆكی بەناو حكومەت لێدوانێكی داوە كە دژ بە كوردەو هەمومانی بریندارو لەكەدار كردووە . ئەوەی كە زۆر بەلامەوە سەرنج ڕاكێشە تا ئێستا چاوم بە نوسینێك نەكەوتوە كە هێمای ناڕازی بون بێت لەو لێدوانە لە كاتێكدا ڕۆژانە دەیان نوسین و وتار لە لایەن ڕۆشنبیروخاوەن بڕوانامەی زۆرباڵاوە لە سایتەكان بڵاو دەكرێنەوە .
سەدان نوسین دەبینی كە زۆر بێ بایەخن هەمویان ئەنجامن ، بەڵام كەس بەلای ئەوەدا ناچێت هۆكاری ئەمانە چییە . ئەگەر ئێمەی كورد میللەتێكی هوشیار بوینایەو بەڕاستی لە خەمی میللەت و وڵاتی خۆماندا بوینایە ، دەبوو لەسەر لێدوانی مەسرور بارزانی سەبارەت بە كوردانی سوریا نەك هەرنوسین بەڵكو خۆپیشاندانی گەورە ئەنجامدرایە . بەڵام پێشینان جوانیان وتوە : تا خوا كێو نەبنێت ، بەفریشی تێ ناكات و خوا ڕوحم بە عەقڵمان بكات .
لە كاتێكدا كە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەكوڵێت و ڕێك وەكو ئەو كاتە وایە كە دەوڵەتی عوسمانی ڕوخاو چاوەڕوان دەكرا نەخشەی جیهان بگۆڕێت وكورد هەوڵ بدات دەسكەوتێكی هەبێت لەم گؤرانكاریەو بونی خۆی بسەلمێنێت و ئەوەتا توركیاش ترسی گەورەی هەیە لە ئەنجامی ئەوگۆڕاناكاریانەدا ، مەسرور بارزانی كە بەناو سەرۆكی بەشێكی كوردستانی گەورەیە لە بری ئەوەی هەوڵەكانی چڕ بكاتەوە بۆ ئەوەی كورد پارچەیەكی لە كێكەكەی دەسكەوێت ، ئەوەتا بە ئاشكرا لێدوان دژی بەرژەوەندیەكانی كورد ئەدات و ڕێزەكانی كورد تێك ئەدات ، لە لایەكی تریشەوە وەڤدی ئیمڕاڵی هاتون بۆ سەردانی مەسعود بارزانی و داوای لێ ئەكەن هاوكاریان بكات بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی لەگەڵ توركیا كە لە لایەن سەرۆك ئاپۆوە هەنگاوی بۆ نراوە لەسەر داوای توركیا . پرسیاری من ئەمەیە :
بە پێی لێدوانی كوڕەكەی بێت سەبارەت بە كوردانی ڕؤژئاواو ئەو پەیوەندیەی كە لە نێوان پەكەكەو بنەماڵەی بارزانیدا هەیە كە هەر كەسێك گومانی پەیوەندی لێبكرێت بە پەكەكەوە وداخستنی سنوور بە سەر كوردانی ڕۆژئاواداو ڕاستكردنەوەی ئەنەكەسە بەرامبەر بە هێزەكانی سوریای دێموكرات و پێك هێانی هێزێكی شەش هەزار كەسی بۆ دژایەتی كوردانی ڕؤژ ئاواو ، پێت وایە بارزانی هەنگاوێك بنێت كە خێری كوردی تێدا بێت ؟. وەڵامی من ئەوەیە ئەگەر ئەم هەنگاوە بۆ ئاشتی سەریش بكەوێت و كوردیش بەشێكی زۆری مافەكانی وەرگرێت بەڵام ڕۆڵی گەورەو دیاری بارزانی تێدا نەبێت ، دڵنیابن ئەوهەوڵی تێكدانی دەكات . تاكە شتێك كە لە ئێستادا بارزانی كاری تێدا دەكات و هەوڵی جدی بۆ دەدات ئەوەیە قەناعەت بە پەكەكە بكەن چەك دانێن و خەباتی مەدەنی بكەن . چونكە تا پەكەكە خاوەن چەكبن ، بارزانی بە جێگرەوەو دوژمن و مەترسی بۆسەردەسەڵاتی خۆیانی ئەزانێت . بەڵێ بۆ ئەمەیان زۆر بەجدی كار دەكات چەك دانێن و خەباتی مەدەنی بكەن وەكو ئەوەی خۆی زۆر جوان ڕێگا بدات خەڵكی سنووری خۆی خەباتی مەدەنی بكەن . ئەوەتا لە خۆپیشاندانی مامۆستایانی بێ چەك تۆقیوەو لە بازگەی دێگەڵە ڕێگایان نەدا مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی بچن بۆ هەوڵێر .ئەوەی هیوای بە هەوڵەكانی بارزانی هەبێت بۆ ئاشتەوایی و باشكردنی ناوماڵی كورد ، دەبێ بێ شێو سەر بنێتەوە . ڕێك وەكو ئەو قسەیەی دكتۆر علی وەردی كە دەڵێت : داواكاری دادپەروەری لە ستەمكار وەكو داواكردنی عەقڵ وایە لە شێت . كورد تا ئێستا سیاسەت بە بەعەقڵی خێڵەكی سەر دەمی مسس بیڵ ئەكەن پێش 125 ساڵ و تا بەو شێوەیەش سیاسەت بكەن ، هیچ دەسكەوتێكمان نابێت . سەرۆكی فەڕەنسا داوای مافی كوردانی سوریا بكات و سەرۆكی حكومەتی هەرێمیش ئەڵێت ئەوانە نوێنەری كورد نین . پەندێ كوردی زۆر هەن لەو بارەیەوە وەكو : دەوەرە ئەو كەرە لەو قوڕاوە دەرێنە وەكو: كەر لە كوێ كەوتوەو كوندە لە كوێ دڕاوە ، واتە ئەو چی ئەڵێت و ئەم چی ئەڵیت . یان لە هەرعەقڵە خەسارێك ، یان عەقڵ هەمیشە میوان نییە .