„فیكره‌یه‌كی خراپه“، ئه‌مه پوخته‌ی پووچترین په‌یامی ناو به‌یاننامه‌كه‌ی كۆشكی سپییه كه له دوای ده‌ستپێكردنی هێرشی ئاسمانیی و زه‌مینیی له‌شكری سوڵتانهكهی توركیا دژ به رۆژاڤا، بڵاوكرایه‌وه.
به‌پێچه‌وانه‌ی به‌یاننامه‌كانی ئیداره‌ی فه‌ره‌نسی و بریتانیی و هوڵهندیی و زۆرینه‌ی ده‌وڵه‌تانی جیهان، ده‌سته‌واژه‌ی „فیكره‌یه‌كی خراپه“، „ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌م شه‌ڕه‌دا نین“، مانای ئیدانه‌كردنی جه‌نگێكی ناڕه‌وا و نابه‌رابه‌ر نییه دژ به رۆژئاوای كوردستان و هاوپه‌یمانه داعششكێنهكانی ئه‌مریكا، به‌ڵكو قبوڵكردنێكی ناوه‌كیی و موباره‌كه‌ی ناڕاسته‌وخۆی له‌شكركێشی سوڵتانهكهی ده‌وڵه‌تی توركیایه كه جینۆسایدكردنی گه‌لی كورد و وێرانكردنی ئه‌زموونه ده‌سه‌ڵاتدارێتییه‌كی ئامانجێتی.
ئه‌و به‌ڵێن و زه‌مانه‌تانه‌ی ترامپ به‌رامبه‌ر به‌م „فیكره خراپه“ له ئه‌ردۆگانی وه‌رگرتووه، بۆئه‌وه‌ی جه‌نگێكی پاكوته‌میز دژ به گه‌لی كوردستانی رۆژئاوا و كه‌مینه‌كانی تر بگێڕێت، بریتیین له: „تورکیا بەڵێنی داوە خەڵکی سیڤیل بپارێزێت، پارێزگاری لە کەمینە ئاینیـیەکان بکات، لەوانە مه‌سیحییه‌كان، دڵنیاییشی داوە لەوەی قەیرانی مرۆیی ڕوونادات.“ پاشان ده‌ڵێت „تورکیا بەرپـرسە له مسۆگەركردنی ئه‌وه‌ی هەموو چەکدارە دەستگیرکراوەکانی داعش لە زینداندا بمێننەوە وە داعش بە هیچ شێوەیەک خۆی ڕێکنەخاتەوە.“ ئه‌م رستانه‌ی ترامپ هێنده شه‌رمئاوه‌ر وبێمانا و سه‌خیفن كه ناتوانن قه‌ناعه‌ت به گهمژهیهكیش بهێنن، چونكه هه‌موو گێژێك ئه‌و راستییه سانایه ده‌زانێت كه جه‌نگ مانای وێرانكردنی هه‌موو ئه‌و به‌هایانه‌یه كه ترامپ داوای ڕێزلێگرتنیانی له كوردكوژێكی وه‌ك ئه‌ردۆگان كردووه.
ناڕوونی و شپرزه‌یی كه‌سایه‌تیی سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ناكۆكیی به‌رده‌وامی ناو كرده و قسه‌كانیشی وایكردووه كه هه‌ندێك شرۆڤه‌كار به‌ته‌نزه‌وه بڵێن، بۆئه‌وه‌ی له سیاسه‌تی ترامپ بگه‌یت، ده‌بێت فاڵچی بیت. ترامپ یه‌كێكه له فیگه‌ره هه‌ره پڕناكۆك و پڕكێشه‌ی ناو ئیداره و مێژووی سیاسه‌تی ناوه‌كیی و ده‌ره‌كیی ئه‌مریكیی. ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری دۆست و كارمه‌ندانی ئیداره‌ی ئه‌مریكییش له ڕابردوودا به‌هۆی ناڕازایبوونیان له سیاسه‌تی ده‌ره‌كیی سه‌رۆكه‌كه‌یان، دوا پێشهات نه‌بوو. ئه‌م سیاسه‌تمه‌داره پۆپۆلیسته رۆژ له‌دوای رۆژ پێگه و خۆشه‌ویستیی و توانا و لێهاتوویی خۆی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌موو ئه‌مریكییه‌كان و وه‌ك سه‌رۆكی یه‌كێك له بهههیبهترین ده‌وڵه‌تی دوای جه‌نگی جیهانی دووهه‌م، له‌ده‌ستده‌دات. دۆخی به‌دی ئه‌م سه‌رۆكه گه‌یشتۆته ئاستێك كه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا به‌هۆی تاوانباركردنی له پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی به سه‌رۆكی ئۆكرانیا و كاریگه‌ریی بۆ سه‌ر ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی وه‌ك 45هه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا، رووبه‌ڕووی پرۆسه‌ی له‌سه‌ركارلابردن ببێته‌وه. هه‌ر ئه‌مه‌شه واده‌كات كه شرۆڤه‌كارێكی زۆر وایببینن ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ترامپ له رۆژائاوا تاكتیكێك بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و فشاره زۆر و گه‌وره‌یه‌ی كه له‌ناوخۆی وڵاته‌كه‌یدا به‌سه‌ریه‌وه‌یه‌تی. بێگومان ئه‌م شرۆڤه‌یه هه‌موو راستییه‌كان ناپێكێت.
وه‌ك ئاشكرایه ترامپ له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانییه‌وه چه‌ندین به‌ڵێن و په‌یمانی به ده‌نگده‌رانی خۆی دا. یه‌كێك له به‌ڵێنه‌كان گێڕانه‌وه‌ی سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كانه له ئه‌فغانستان و عێراق و سوریا. ئه‌و ده‌توانێت به ده‌نگده‌رانی خۆی بڵێت: فه‌رموون ته‌ماشاكه‌ن، من ده‌مه‌وێت به‌ڵێنه‌كانی خۆم جێبه‌جێبكه‌م، به‌ڵام ئه‌وانی تر ناهێڵن و رێگرییم لێده‌كه‌ن. راستییه‌كی تر ئه‌وه‌یه كه بڕیاری كێشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی له‌سه‌ر سنوور له بناغه‌دا مانای جێبه‌جێكردنی ئه‌و په‌یمانانه نییه كه له‌كاتی هه‌ڵبژاردندا به ده‌نگده‌رانی دابوو. بۆ تێگه‌یشتن له‌م ڕوانینه‌ش پێویستمان به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیارێكی زۆر سانایه. پرسیاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه بۆچی ترامپ سه‌ربازه‌كانی له یه‌كه‌م وڵات ده‌كشێنێته‌وه كه كه‌مترین سه‌ربازی ئه‌مریكی تێدایه؟
یه‌كه‌م ترامپ سه‌ربازه ئهمركییهكانی له سوریا نه‌كشاندۆته‌وه، به‌ڵكو له خاڵه سنوورییه‌كان كشاندنییهوه كه مانه‌وه‌یان له كاتی له‌شكركێشییه‌كه بۆ سه‌ر رۆژئاوا ده‌بوو به مه‌ترسیی بۆ سه‌ر ژیانیان و رێگرێك بۆ پلانه جهنگاوهرییهكانی ئه‌ردۆگان. به‌مانایه‌كی تر، كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان پێشكه‌شكردنی كلیلی ده‌رگای رۆژاڤا بوو به ئه‌ردۆگان بۆ پیاده‌كردنی هێرشی زه‌مینیی و ده‌ستپێكی هێرشی ئاسمانیی. به‌كورتییه‌كه‌ی، كشانه‌وه‌یه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكی له‌سه‌ر سنوور، مانای هه‌ڵكردنی گلۆپی سه‌وز بوو بۆ ئه‌ردۆگان و سیاسه‌ته ڕهگهزپهرستییهكهی دژ به گه‌لی كورد و ده‌ستكه‌وته‌كانی له رۆژاڤا، نه‌ك جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانی بۆ ده‌نگده‌رانی.
هه‌موو ئه‌و ریتۆریكه سیاسییانه‌ی تاوه‌كو ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن ترامپه‌وه دژ به توركیا و ئه‌ردۆگانیش گوێمان لێ بوون، جگه له نمایشێكی میدیایی و هێمنكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه گه‌وره‌یه‌ی له وڵاته‌كه‌ی و جیهاندا هه‌بوو، هیچ مه‌به‌ستێكی راسته‌قینه‌ی تری له‌پشته‌وه نه‌بوو. ترامپ پۆپۆلیستێكه كه ته‌نها ده‌نگده‌ره ناسیۆنالیست و ره‌گه‌زپه‌رست و كۆنزێرڤاتیڤهكانی خۆی له ئه‌مریكا به‌لاوه گرنگه، نه‌ك نیوه‌كه‌ی تری گه‌له‌كه‌ی كه دژ به سیاسه‌تی ناوه‌كیی و ده‌ره‌كیی و ژینگه‌یی ئیدارهكهین. ئه‌م پیاوه هه‌روه‌ك چۆن بڕوای وایه كێشه‌ی ژینگه بوونی نییه بۆیه هیچ بیركردنه‌وه و گفتوگۆ و چاره‌سه‌رێكیشی له‌ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی ناوێت، ئاواش بڕوای وایه كه كێشه‌ی تیرۆر بۆ ئه‌مریكا ته‌واوبووه و له سه‌دا سه‌د له‌ناوبراون و كۆتایی هاتووه. ئه‌و ده‌یه‌وێت كێشه‌كانی جیهان له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌خۆی بسپێرێت. برواشی وایه كه سه‌رۆكه‌كانی پێشووی ئه‌مریكا گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌یان كردووه كاتێك خۆیان خستۆته ناو زه‌لكاوی جه‌نگه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه. بۆیه كێشه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه كێشه‌ی ئه‌مریكا نین، به‌ڵكو كێشه‌ی مێژوویی قووڵی ئه‌و قهبیلانهن كه له‌ناوچه‌كه‌دان و با خۆیان چاره‌سه‌ری بكه‌ن و تێچوونی گیانیی و مادیی جه‌نگه‌كان هه‌ڵگرن. بزوێنه‌ری سه‌ره‌كیی سیاسه‌تی ئه‌م سه‌رۆكه لۆژیكی سه‌رمایه‌یه و ئامانجی سهرهكییشی مانه‌وه و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌یه‌تی له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا. بۆیه هه‌موو هاوپه‌یمانه‌كانی وه‌ك مورته‌زه‌قه ده‌بینێت و هه‌ر كاتێك پێویستی پێیان نه‌ما وه‌كو په‌تاته‌ی گه‌رم فڕێیانده‌داته سه‌ر زه‌وی.
ئه‌م پیاوه جگه له میزه‌ڵانێكی گه‌وره كه پڕه له فشه‌ی میدیایی و زمانزبریی و هه‌ڕه‌شه و دووباره‌كردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی „گه‌وه‌ریی ئه‌مریكا“ و „به‌هێزیی بێوێنه‌ی له‌شكره‌كه‌ی“، ئاماده نییه هیچ موجازهفهیهك به داهاتووی خۆیه‌وه بكات و چاره‌نووسی له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا بخاته مه‌ترسییه‌وه. ئه‌م سه‌رۆكه‌ی ئه‌مریكا ماوه‌یه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوبردنی كۆریای باكووری ده‌كرد، پاشان كه‌وته وێزه‌ی ئێران و پێیده‌گوتن „من جه‌نگم ناوێت، به‌ڵام گه‌ر شهڕبكهم ئێران له‌سه‌ر نه‌خشه ده‌سڕمه‌وه“. ئێستاش پاش فشاره زۆره ناوه‌كیی و ده‌ره‌كییه‌كانی دژ به بڕیاره‌كه‌ی له ڕۆژاڤا، هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوبردنی ئابووریی توركیا ده‌كات گه‌ر كورد له‌ناوببات. ئه‌م پیاوه یه‌كه‌م سه‌رۆكی وڵاتێكی دیموكراسییه كه نازییه‌ت و فاشیزمی تێك‌شكاند، كه‌چی چاوه‌ڕوانی كوشتنی به‌كۆمه‌ڵی میلله‌تێكه بۆئه‌وه‌ی دوایی بیر له له‌ناوبردنی ئابووریی وڵاته تاوانكارهكه بكاته‌وه. گه‌مژه‌یی ئه‌م پیاوه گه‌یشتۆته ئاستێك كه ئه‌گه‌ری گه‌وره‌ی له‌ناوبردنی گه‌لێك وه‌ك تاوانێكی جه‌نگ نه‌بینێت، به‌ڵكو وه‌ك جێبه‌جێنه‌كردنی په‌یمانێك ته‌ماشای ده‌كات كه سه‌رۆكێكی دیكتاتۆر پێش ده‌ستپێكی جه‌نگه‌كه‌ی له‌ڕێگای په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییه‌وه پێیداوه.
به‌ده‌ر له‌وه‌ی ترامپ و ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی دوو وڵاتی زۆر جیاواز و ناكۆكن له‌ڕووی سیسته‌می سیاسیی و ده‌زگایی و یاسایی و هتد، به‌ڵام وه‌كو دوو پۆپۆلیستی تهمامعهیار له‌زۆر خه‌سڵه‌تدا نزیكن. ترامپ و ئه‌ردۆگان ته‌نها له لۆژیكی سیاسیی و تێگه‌یشتنیاندا بۆ پرسی تیرۆر و كورد له‌یه‌كتر نزیك نیین، به‌ڵكو له‌زۆر شت‌دا هاوتان. ئه‌ردۆگان ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌ی له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه و بۆ پاراستنی ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ی ده‌بێت ناوچه‌ی ئارام به زه‌بری چه‌ك دروستبكات و سنووره‌كانی له „تیرۆریستان“ی رۆژاڤا پاكبكاته‌وه. ترامپیش ده‌ڵێت ئه‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه‌ی سه‌رۆكه‌كانی تر له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا كردیان، من دووباره‌ی ناكه‌مه‌وه بۆیه سه‌ربازه‌كانم دهكشێنمهوه، تۆش دوای ئه‌وه چی ده‌كه‌یت بیكه، به‌ڵام تكایه ئاگاداری كریستهكان به‌و كارێكیش به‌رامبه‌ر به كوردان مه‌كه كه به كۆمه‌ڵكوژ بناسرێیت. گه‌ر ئه‌ردۆگان پۆپۆلیستێكی نه‌ته‌وه‌په‌رستی توركیی و فهندهمێنتالیستێكی ئیخوانیی بێت، ترامپیش نوێنه‌ری شه‌پۆلی پۆپۆلیزم و گروپه كۆنزێرڤاتیڤ و مه‌سیحییه توندڕه‌وه‌كانی ئه‌مریكایه.
ئه‌ردۆگانیش وه‌ك ترامپ، ده‌رگیریی چه‌ندین كێشه‌ی ناوخۆیی و هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌یه له سیاسه‌تی ناوه‌كیی و ده‌ره‌كیی. دۆخی حیزبه حاكمه‌كه‌ی له‌ناوخۆدا زۆر خراپه و دۆڕاندنی ده‌نگێكی زۆر و له‌ده‌ستدانی چه‌ند میترۆپۆلێك له دواهه‌ڵبژاردندا، وه‌ك ئیسته‌نبول، واده‌كات كه ئه‌ردۆگان پێویستی به ئاشتكردنه‌وه‌ی ده‌نگده‌ره تۆراو و ناسیۆنالیست و فهندهمێنتالیستهكانی بێت. بۆیه هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له سیاسه‌تدا وه‌ك مۆدێلێك بۆ هه‌نارده‌كردنی كێشهناوهكییهكانی دیكتاتۆرێك تاكتیكێكی نوێ نییه. به پێچه‌وانه‌ی ئۆپۆزیسیۆن و په‌رله‌مان و رووبه‌ری گشتیی ئه‌مریكاوه، دروستكردنی فاكتی نه‌ته‌وه‌یی له توركیا له‌ڕێگای جه‌نگه‌وه دژ به گه‌لی كوردستان، واده‌كات هه‌موو حیزبه نه‌یاره‌كانی ئه‌ردۆگان نه‌ك هه‌ر نه‌توانن دژایه‌تیی ئه‌م له‌شكركێشییه بكه‌ن، به‌ڵكو ده‌بێت شاباشیشی بكه‌ن و هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ له له‌شكره نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌یان بخوازن.
بێگومان ئه‌م خاڵه‌ش به‌ته‌نها ناتوانێت هه‌موو وێنه‌كه‌مان پیشانبدات. هه‌موو هێزه ناسیۆنالیست و فهندهمێنتالیستهكانی توركیا ته‌ماهیی له‌گه‌ڵ ئه‌و ستراتیژه كه‌مالیستیی و ئیخوانییه‌ی ئه‌ردۆگاندا ده‌كه‌ن كه بوونی ئه‌و بنه‌ما ده‌زگایی و سیاسیی و سه‌ربازییه‌ی كوردانی رۆژاڤا، مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا. ئامانجێكی گه‌وره‌ی تری ئه‌ردۆگان له‌م جه‌نگه‌دا بریتییه له شێواندنی نه‌خشه‌ی دیمۆگرافیی ناوچه كوردنشینه‌كان و نیشته‌جێكردنی خێزانی هێزه مورته‌زه‌قه‌كانی خۆی كه زۆرینه‌یان عه‌ره‌بی سه‌له‌فیی و ئیسلامیی توندڕه‌ون. خاڵێكی جه‌وهه‌ریی كه له پشت ستراتیژی جه‌نگاوه‌رانه‌ی ئه‌ردۆگانه‌وه كارده‌كات بریتییه له دروستكردنی فاكتێكی مێژوویی نوێی بۆ دانیشتوانی به‌شی خۆرهه‌ڵاتی فورات و بهپهناههندهكردن و بێوڵاتكردنی سیسته‌ماتیكی گه‌لی كوردستانی رۆژئاوا و پیاده‌كردنی هه‌مان ئه‌زموونی عه‌فرین له دوو كانتۆنه‌كه‌ی تریشدا. بێگومان پاساوی بردنه‌وه‌ی په‌ناهه‌نده‌كان بۆ سوریا و نیشته‌جێكردنیان له „وڵاتی خۆیان“، یه‌كێكه له به‌هێزترین كارته سیاسیی و بهناوئینسانییهكانی ئه‌ردۆگان به‌رامبه‌ر به ئه‌وروپا و جیهان. لێره‌دا پرسیاره‌كه له تره‌مپ و ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپیی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان زۆر ساكاره: ئایا كوشتن و هه‌ڵكه‌ندن و ده‌ربه‌ده‌ركردنی چه‌ند ملیۆنێك خێزانی كورد له نیشتیمانی خۆیان و بهپهناههندهكردنی كۆی گه‌لی رۆژئاوای كوردستان له سوریا، به چ پێوه‌رێك ئینسانییتره له هێنانه‌وه‌ی یه‌ك ملیۆن په‌ناهه‌ندی سوریی كه له توركیا ده‌ژین؟
به‌بۆچوونی من دواخاڵیش بۆ هۆكاری ئه‌م جه‌نگه بریتییه له شكستپێهێنانی پرۆسه‌ی دانانی ده‌ستووری نوێی سوریا كه ده‌كرا تیایدا مۆدێلێك له ئۆتۆنۆمیی یان فیدرالیزم ببێت به چاره‌سه‌رێكی سیاسیی بۆ كوردانی رۆژاڤا. ستراتیژی ئه‌ردۆگان بریتییه كه‌وتنه پێش ڕووداوه‌كان و ڕێگه‌گرتن له‌و پرۆسه‌یه بۆئه‌وه‌ی شتێك نه‌هێڵێت به‌ناوی نوێنه‌ری كوردان له‌و دانوستانانه‌دا و هه‌ڵوه‌شادنه‌وه‌ی هه‌موو هه‌وڵێك بۆ دووباره‌كردنه‌وه مۆدێلی عێراق و هه‌رێمی كوردستان. بهمچهشنهش وێرانكردنی خه‌ونی جێكردنه‌وه‌ی مافی ژیان و ئازادیی بۆ گه‌لی كوردستان له ده‌ستووری داهاتووی ده‌وڵه‌تی سوریا هۆكارێكی بنه‌ڕه‌تیی تری ئه‌م له‌شكركێشییه‌ی ئه‌ردۆگانه.
گه‌ر له‌دوای شكستپێهێنانی له‌شكره ئایدیۆلۆژییهكهی خه‌لافه‌تی داعش شتێك هه‌بێت ناوی „جه‌نگی ڕه‌وا“ بێت، جه‌نگی ئه‌م گه‌له بچووكه‌ی كوردستانی رۆژئاوایه دژ به گه‌وره‌ترین و دڕنده‌ترین له‌شكری ئایدیۆلۆژیی سه‌رۆكێكی سوڵتانیی. ئه‌م له‌شكركێشییه نموونه‌ی پیاده‌كردنی یه‌كێكه له ناته‌باترین جه‌نگ كه له مێژووی نوێی مرۆڤایه‌تییدا ڕوویدابێت. ئه‌م جه‌نگه، جه‌نگی كه‌مینه‌یه‌كی بچووكه به خه‌ونی ئینسانیی گه‌وره‌وه دژ به ده‌وڵه‌تێك كه خاوه‌نی دووهه‌م گه‌وره‌ترین له‌شكری ناتۆیه و له پله‌به‌ندی حهوتهمین له‌شكری به‌هێزی جیهاندایه.