کێ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دەناسێتەوە؟
ئاراس فەتاح
2019-06-19   3007
به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پرۆسه‌ی "عاقڵبوون"ی كۆتایی ئه‌م رێكخراوه سیاسییه‌یه كه له دوای مردنی رێكخه‌ره گشتییهكهیهوه به خێراییه‌كی ترسناك له عه‌قڵه‌وه بۆ غهفل و له ڕادیكاڵییهتهوه بۆ تهسلیبوون هه‌نگاو ده‌نێت. ئه‌م سیاسه‌ته نوێیه‌ی بزوتنه‌وه‌كه به‌رجه‌سته‌كردن و به‌دیهێنانی ته‌واوی ئه‌و گوتاره‌ی پارتییه كه ده‌ڵێت گۆڕانی دوای نه‌وشیروان عاقڵ ده‌بێت.
سیاسه‌تی حیزبه كوردییه‌كان له‌م چركه‌ساته مهترسییدارهدا كه بێده‌نگیی و سهركزكردن و خۆگێلكردن خه‌سڵه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانی پێكده‌هێنن، گه‌ر نوزهیهكی تێدا مابێت، ده‌نگ و ماندووبوونی چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی تهرهكهوتووه له به‌غدا و هه‌ولێر. ئه‌م پهرلهمهنتارانهی هه‌ندێ له هێزه سیاسییه‌كان كه ژماره‌یان به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێت، وه‌ك جه‌نگاوه‌رێكی تهنهاكهوتوو دژ به خێزانییكردنی ده‌سه‌ڵات و بهتاڵابردنی نه‌وت و مووچه‌ی هاونیشتیمانیانیان له په‌رله‌مانی عێراق و هه‌رێم كارده‌كه‌ن و خه‌بات بۆ شه‌فافییه‌ت و مافه خوراوهكانیان ده‌كه‌ن.
هه‌ندێك له پهرلهمهنتارهكانی گۆڕان له به‌غدا ده‌مێكه گۆشتێكی زیاده‌ن به جه‌سته‌ی سیاسیی بزوتنهوهكهیانهوه. ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ش هێمایه‌كی ئاشكرایه بۆ بڕینی دوا گۆشتی زیاده‌ی سه‌ر جه‌سته‌ی سیاسیی گۆڕان له ساڵۆنی ته‌جمیلی پارتی دیموكراتی كوردستان و دروستكردنی كولتووری بێده‌نگیی ناو گۆڕستانێكی سیاسیی.
له ساڵانی ڕابردوودا له‌گه‌ڵ كاك مه‌ریوانی هاوڕێم چه‌ندین وتاری شیكارییمان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی گه‌شه‌كردنی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه و كێشه‌كانی نووسیوه. لێره‌دا هێما به دوانیان ده‌كه‌م. له ساڵی ٢٠١٧ له وتارێكدا به‌ناوی (بزوتنەوەی گۆڕان: گیرخواردن لەنێوان گوتاری ڕوخاندن و ھیچنەکردندا) باسمان له بوونی ململانێكانی ناو بزوتنه‌وه‌كه كرد كه ئه‌وكات به‌ته‌واوی یهكلانهبووبووهوه. ئه‌وكات نووسیمان:
„بزوتنەوەی گۆڕانی دوای نەوشیروان مستەفا بووە بە ھێزێکی چەقیو لە نێوان رادیکالیزم و ھیچنەکردندا. بووە بە ھێزێک کە لە نێوان ھیوایەکی موغامیرانەی بیرلێنەکراوە و بێھیواییەکی شکستپەرستدا قەتیسماوە. بزوتنەوەیەکە لە نێوان خواستی ریفۆرمی بنەڕەتیی تا ئاستی شۆڕشکردن و لە نێوان ترسان و بوون بە برابچووک و سەیرکەرێکی وەڕسبووی ڕووداوەکاندا گیریخواردووە. بەبۆچوونی ئێمە کێشەی سەرەکیی ئەم بزوتنەوەیە گریخواردنیەتی بەدەست ئەم دابەشبوونەوە؛ دۆشدامان و چەقبەستن لەنێوان بژاردە پەڕگیرەکاندا. ھەندێکیان پێیان وایە یان ئەوەتا دەبێت ھێزی ئەوەت ھەبێت بتوانیت سەری ڕەش و دەباشان بگریت، یان کە ئەوەت نییە لەسەر مۆدێلی یەکگرتوی ئیسلامیی لەبەردەم خواستەکانی دوو بنەماڵەکەی ناو پارتی و یەکێتیدا، نووچبدەیت. چەقین لەنێوان ئەم دوو دۆخە پەڕگیرەدا بنبەستیی سیاسیی ئێستای بزوتنەوەی گۆڕانە. ئەمەش تەواو ناکۆکە بە سیاسەتکردن وەک چالاکییەکی عەقڵانیی، سیاسەتی عەقلانیی ھەرگیز ھەڵبژاردن نییە لەنێوان دووجۆر لە بژادەی پەڕگیردا. بەڕای ئێمە لەنێوان شۆڕش و تەسلیمبووندا زۆر کردەی سیاسیی و کۆمەڵایەتی و میدیایی ھەیە کە پێویستە بکرێت، بەڵام ئەمە نەک ھەر نەکراوە بەڵکو بیریشی لێنەکراوەتەوە.“
لهدواوتاریشماندا به‌ناوی (بزوتنەوەی گۆڕان: شكستی نوخبەیەکی سیاسیی نوێ) باسمان له ساغبوونه‌وه‌ی ئه‌م ململانێیه كرد و شیكاری ئه‌وه‌مان كرد كه „بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو بە وێنەیەکی تری پرۆژەی دروستکردن و بەھێزکردنی خێزانە سوڵتانییەکانی ناو ھەرێم. نوخبە سیاسییە تازەکەی ناو گۆڕانیش بەشێوەی جیاواز لەم پرۆژەیەوە ئاڵاون“...
له‌دیدگای ئێمه‌دا „لەماوەی دە ساڵدا گۆڕان لە ھێزێکی سیاسیی تازە و ڕادیکاڵەوە گۆڕا بۆ ھێزێکی نیمچە سوڵتانیی کە تەوریسی سیاسیی بەشێکی زۆری ئاکار و جوڵە و ھەڵوێستە سیاسییەکانی دەستنیشاندەکات.
به‌بۆچوونی ئێمه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به مانا سیاسییه ته‌قلیدییه‌كه‌ی خیانه‌تی له ستراتیژی هه‌نووكه‌یی و سیاسه‌تی ئێستای خۆی نه‌كردووه، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه زۆر ڕاستگۆیانه په‌یڕه‌وی ئه‌و سیاسه‌ته نوێیه‌ی ته‌وریسی سیاسیی و بهخێزانییكردنی حیزب ده‌كات كه له‌دوای مردنی نه‌وشیروان مسته‌فاوه بۆی ماوه‌ته‌وه.
ئه‌م كولتووره له داهاتوودا ته‌نها متمانه‌ی ده‌نگده‌ر به ئه‌خلاقیی سیاسیی و چه‌مكی ئۆپۆزیسیۆن لهقناكات، به‌ڵكو كۆی پرۆسه‌ی سیاسیی و خه‌باتی پهرلهمانتارییش ده‌خاته ژێر پرسیاری گه‌وره‌وه.“