فۆتۆی سێڵفی له‌م
سه‌رده‌مه‌ماندا ڕۆچۆته ناو كایه‌ی سیاسه‌ت و بووه به کولتوورێکی نوێ بۆ به‌بازاڕكردنی
خۆشه‌ویستیی سیاسه‌تمه‌داره‌كان له‌ناو ڕووبه‌ری گشتیی و نماییشکردنی خاكییبونی خۆیان.
ئه‌م ته‌كنیكه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێم و به‌غداشدا گه‌یشته ناو
بازاڕی سیاسیی ئێمه و بوو به مۆدێلێكی نوێی ناو پروپاگه‌نده‌ی سیاسیی. سێڵفیسته
سیاسییه نیولیبراڵه‌كانی ئێمه‌ش له‌ڕێگای فۆتۆی سێڵفییه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ن نه‌ك ته‌نها
له‌ڕێگای ئه‌م ته‌كنیكه تازه‌یه‌وه وێنایه‌ك بۆخۆیان به‌رهه‌مبهێنن كه ئه‌وان منداڵی
گه‌لن و خۆشه‌ویستی ناو هاووڵاتیانی خۆیانن، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت خۆیان وه‌ك سیاسه‌تمه‌دارێكی
مۆدێرن نماییشبكه‌ن و دابڕانێكیش له‌گه‌ڵ كولتووری پروپاگه‌نده‌ی سیاسییه ته‌قلیدییه‌كانی
تردا دروستبكه‌ن.
تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
له‌م سه‌رده‌مه‌ماندا وه‌ك كایه و ڕووبه‌رێكی نوێی كاری سیاسیی، بوونه‌ته فاكته‌رێكی
گرنگ و كاریگه‌ر بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان. له كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنه‌كانی
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا ته‌نها دۆناڵد ترامپ بڕی 85 ملیۆن دۆلاری له‌بواری
(ئۆنڵاین و ریكلامكردن له وێب)دا خستۆته‌گه‌ڕ و هێلاری كڵینتۆنیش 31 ملیۆن دۆلار.
له كۆی ئه‌م دوو كهمپینهشدا كۆمپانیای فه‌یسبوك 81 ملیۆن دۆلاری ده‌ستكه‌وتووه.
زۆرینه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه بردنه‌وه‌ی ترامپ،
جگه له گوتاره پۆپۆلیستییه‌كانی، پابه‌ندی ئه‌و گۆڕانه بونیادییانه بوو كه له‌ناو
میدیا و دونیای دیجیتاڵدا ڕوویانداوه و كاریگه‌ریی گه‌وره له‌ناو ڕووبه‌ری گشتیی‌دا
به‌جێده‌هێڵن. (بڕوانه: سیمۆن هێگهلیش، 2018) من لێره‌دا باس له‌و ئیحراجییه ناكه‌م
كه كۆمپانیای فه‌یسبووك دوای بردنه‌وه‌ی ترامپ تووشی بوو، چونكه به‌وه تاوانبار
كرا كه داتای به‌كاربه‌ره‌كانی فرۆشتووه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه ره‌هه‌ندی
سێڵفیزمه وه‌ك دیارده‌یه‌كی نوێی ناو دونیای دیجیتاڵیی و میدیا و سیاسه‌ت.
هه‌موو سێلفیسته
سیاسییه‌كان شەیدابوونێکی خودئەڤینانەی ڵایکیان ھەیە لەناو ڕووبەری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا.
به‌بازاڕكردنی ئه‌م خودئهڤینییهش گه‌یشتۆته ئاستێك كه پاره‌یه‌كی خه‌یاڵیی له
كڕینی ڵایك و خۆشه‌ویستییدا سه‌رفبكه‌ن. حاڵه‌تێكی نامۆ نییه كه ژماره‌ی فۆتۆی سێلفیسته
سیاسییه‌كان لە وێنەی ھەموو سەرکردەکانی سەردەمی فۆتۆگرافیی پێش سمارتفۆن زیاترە. سیاسه‌تمه‌داری
سێڵفیست دێوانه‌ی وێنەی خۆیەتی. ئەم عەشقە له جه‌وهه‌ردا خۆشەویستییەکی بێناوەڕۆکە،
چونکە هه‌ر كاتێك كه‌سی سێڵفیست سمارتفۆنێک بە ئاسمانەوە دەبینێت، ڕاسته‌وخۆ بزە دەچێتە
سەر لێوانی. ئەوە جەبری ده‌زگای سمارتفۆنە ڕهقهكهیه کە خەندەی بۆ بەرھەمدەھێنێت،
نەک پەیوەندیی پۆزه‌تیڤ و نه‌رمی ئەو لەگەڵ خەڵکدا. سیاسەتی سێڵفی دروستکردنی کارخانەیەکی
گەورەی بزەی درۆیە لەناو جەماوەردا. سێڵفی ئاوێنەی ڕاستەقینەی پەیوەندیی قووڵی نێوان
سیاسەتمەدار و خەڵک نییە، بەڵکو تەعبیر لە پەیوەندییەکی ڕووکەش و تێپەڕ دەکات. شادی
و خه‌نده و بزه‌ی ناو وێنه‌ی سێڵفی سیاسه‌تمه‌داره‌كان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا به‌قه‌د لووسی
ڕووی سمارتفۆنهكان خلیسك و خۆنه‌گره.
به‌شێوه‌یه‌كی
گشتیی سێڵفیسته سیاسییه‌كان خاوه‌ن ئیگۆیهكی فووتێكراون كه خواستێکی پەنھانی دیکتاتۆرییانەی
نێوەندبوونی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی دەیانجوڵێنێت. سیاسەتی سێڵفی مانای بوون بەبەشێک
نییە لە خەڵک، بەڵکو کردنی خەڵکە بە بەشێک لە خۆت. ئەم فۆرمە نوێیە لە سیاسەتکردن نیشاندان
و نماییشكردنی خۆشه‌ویستیی و ھێزی سیاسەتمەدار نییە لەناو خەڵکدا، بەڵکو وێناکردنی
ئەو حەزە نێرجسییە پەنھانەیە کە سیاسەتمەداری سێڵفیست دەیەوێت لەناو خەڵکدا ھەیبێت.
سیاسەتی سێڵفی
مانای لووسبوونی سیاسەتە، سیاسەتێک کە ھیچ قوڵاییەکی نییە. ئەم فۆرمە لە سیاسەتكردن
كرده‌یه‌كی لووس و ڕووکەشگەرایە، نایەوێت ھیچ فەزایه‌كی زبر و نێگەتیڤ بێتەئاراوە و
کەس بریندار بکات. ئامانجی سێڵفیستی سیاسیی ئەوەیە ھەموو بەشداربووان مەشرەفخۆش لەبەر
دڵان بن، بزەدار و بزەبەخش و بزەکەر بن، بەبوونی ئەو وەک سه‌رۆك و فریادڕەسێک بۆ چارەسەری
کێشەکانیان، گەشکە بیانگرێت. سێڵفیستی سیاسیی کۆمپۆزیسیۆنی خۆشەویستییەکی ڕووكه‌ش و
تێپەڕە کە کەسی سیاسیی خۆی لە یەک کاتدا ئاوازدانەر و ژەنیار و مایسترۆ و بینەرەکەشیەتی.
لەڕاستیدا ئەو وێنەی خۆی لەگەڵ خەڵکدا ناگرێت، بەڵکو وێنەی خۆی له‌گه‌ڵ ئەو پەیکەرەدا
دەگرێت کە له‌به‌ر خۆشه‌ویستییه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی له‌داهاتوودا لەناو رووبەری گشتیی‌دا
بۆی دروستده‌كرێت.
فەیلەسوفی ئەڵمانیی
(بوینگ - چول ھان) ڕای وایە کە "جەستەی مرۆڤی مۆدێرن لە قەیراندایە“. فۆتۆی سێڵفیش
ته‌عبیر له فۆرمێکی نوێی ئه‌م بهقهیرانبوونه ده‌كات. سێڵفی سیاسیی کردەی شه‌فافبوونی
سیاسه‌ت نییه له‌ناو خه‌ڵكدا، به‌ڵكو بەپۆرنۆگرافیکردنی جه‌سته‌ی سیاسییه له‌ناو
بازاڕی ده‌نگداندا. سیاسه‌تمه‌داری سێڵفیست لەڕێگای به‌بازاڕكردنی نێرجسییه‌تی خۆی
و كڕینی ڵایك لەناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا به پاره‌یه‌كی خه‌یاڵیی بۆ وێنه سێڵفییه‌كانی،
ده‌گات به فۆرمێكی زۆر تایبه‌ت له ئۆرگازمی سیاسیی. سێڵفی سیاسیی دەرھێنانی فیلمێکی
بەلاشە لە یه‌ك چرکەساتدا، به‌ڵام بۆ به‌بازاڕكردنی هه‌موو سیاسییه سێڵفیستهكان پێویستیان
به وه‌به‌رهێنانی گه‌وره هه‌یه.
سیاسەتی سێڵفی
به‌ته‌نها خودئەڤینیی یان نێرجسییەتی سیاسیی نییە، بەڵکو بەنێرجسییکردنی پەیوەندیی
سیاسەتیشە بە خەڵکەوە. یەکەم شت مرۆڤ لە فۆتۆی سێڵفیدا ده‌یبینێت وێنەی روخساری منی
سێڵفیگرە لەپێشەوە و پاشان بوونی ئەوانی ترە لەدواوە. له‌وێنه‌ی سێڵفییدا ئەوانی تر
ستافێکن لە پشتی كه‌لله‌سه‌ر و ده‌موچاوی كه‌سی سێڵفیگرهوهن. هه‌رئه‌مه‌شه واده‌كات
كه سێڵفیزم نماییشکردنی من بێت له‌پێش ئەوانیتر، نەک نماییشكردنی ئێمە بێت وه‌ك گشتێكی
هاوتا، وه‌ك له وێنه‌ی ده‌سته‌جه‌میی ئاسایی‌دا ده‌یبینین. له وێنه‌ی سێڵفی سیاسیی‌دا
ئەوانه‌ی پشته‌وه سێبەری منن بەبێئەوەی درێژكراوه‌ی من بن. سێڵفی مانای دروستکردنی
پەیوەندی نییە لەگەڵ ئەوانیتر، بەڵکو مانای نابودکردنی پەیوەندیی قووڵی مرۆڤە لەگەڵ
خۆی. (بڕوانه: بوینگ - چول ھان 2015) فۆتۆی سێڵفی پەنجەرەیەکە بۆئەوە دروستنەکراوە
سێڵفیست واقیع وه‌ك خۆی نماییشبكات، بەڵکو وەزیفەی سەرەکی ئەوەیە کە لە ناوەوە تەنھا
تەماشای خۆی بکات و لە دەرەوەش تەنھا خۆی ببینێت.
وه‌زیفه‌ی سێڵفیزمی
سیاسیی نماییشکردنی پەیوەندییەکی پۆزەتیڤە، پەیوەندییەک کە ھیچ نێگهتیڤێتیی و زبریی
و شوختییهكی تێدا نییە. سێڵفی سیاسه‌تمه‌داره سێڵفیستهكان پیاده‌كردنی سیاسەتی لووسێتییەکی
ڕەھایە. (بڕوانه: بوینگ - چول ھان، 2010 وه 2012) ئەم لووسێتییە لە نماییشکردنی دەموچاوێکی
لووس و رومەتێکی ساف و ددانێکی پۆلیشکراوی سفتی درەوشاوە و خەندەیەکی درۆزنانەدا خۆی
بەرجەستەدەکات. سێڵفیگرتنی ھەموو سیاسییەک له‌گه‌ڵ گروپدا نماییشکردنی باوەشێکی سارد
و تێپەڕە بە دەنگدەرانی. سێڵفی سیاسیی بەرھەمھێنانی وەھمی پەیوەندییەکی گەرموگوڕی سیاسییە
بەو تاکانەوە کە دەیانەوێت تەقەموسی کەسایەتی ئەو بکەن. سیاسه‌تی سێڵفی وه‌همێك بۆ
گه‌نجان به‌رهه‌مده‌هێنێت كه ئه‌وان ته‌نها له ته‌نیشت سیاسه‌تمه‌داره سێڵفیستهكهوه
نین، به‌ڵكو شانسی ئه‌وه‌یان هه‌یه وه‌كو ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌هێز و بوێر و به‌ناوبانگ
بن. سیاسه‌تمه‌داری سێڵفیست نماییشی خۆی وه‌ك کوڕی گەل و بەشێک لەخهڵك ده‌كات، بانگه‌شه‌ی
ئه‌وه‌ده‌كات كه لە پەیوەندییەکی ئۆرگانییدایە لەگەڵیان، بەڵام لە جەوھەردا پەیوەندیی
سیاسەتمەدار به ده‌نگده‌رانه‌وه پەیوەندییەکی چروك و ناپەیوەندییە. کردەی سێڵفی بەرھەمھێنانی
ئیگۆی سێڵفیگره وەکو نێوەند و کردنی جەستەی سێڵفیسته بە بکەری سەرەکیی لە پەیوەندییدا
بە ئه‌وانی ترەوە. سیاسەتی سێڵفییش بەجەماوەرییکردنی فیکر نییە لەناو خەڵک، بەڵکو بهتاقانهكردنی
وێنەی سێڵفیستی سیاسییه لەناو جه‌ماوه‌ردا.
سێڵفیزم کولتوورێکی
سیاسیی زۆر تایبه‌تی لیبرالیزمی نوێی سه‌رده‌می دیجیتاڵبوونی په‌یوه‌ندییه مرۆییهكانمانه،
چونكه سێڵفیسته سیاسییه‌كان له‌بازاڕی كڕینی ده‌نگدا گه‌وره‌ترین وه‌به‌رهێنان له
تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستیی جه‌ماوه‌ر بكڕن. ئه‌و وێنایه‌ی
سێڵفیستی سیاسیی لەسەر خۆی و لەسەر کۆمەڵگاکەی هه‌یه‌تی زۆر سادە و ڕووكهشگهرایە؛
ئەو وایدەبینێت کە کۆمەڵگا وەکو بەرنامەی گەڕان بەدوای "سوپەرستار“ وایە، کێ سیاسەتەکەی
سێکسییتر بوو، به پاره بازاڕی ڵایکی خۆی گەرم كرد و خۆی بەباشترین شێوە فرۆشت، دەبێت
بە سوپەرستارێكی مۆدێرنی سیاسیی.