بانکى ناوەندى عێراق زیاتر لە ٢٣٥ ملیۆن دۆلارى خستە بازاڕەوە
  2023-11-09       1440       


بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٣٥ ملیۆن و ٥٦٩ هەزار و ٧٢١ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ٢١ ملیۆن و ٥٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢١٤ ملیۆن و ١٩ هەزار و ٧٢١ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٣٥ ملیۆن و ٥٦٩ هەزار و ٧٢١ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، لەو بڕە ٢١ ملیۆن و ٥٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢١٤ ملیۆن و ١٩ هەزار و ٧٢١ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى چەند مانگێگە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٦٥ هەزار و ٥٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت و ئەوەش نیگەرانى هاوڵاتییانى بەدواى خۆیدا هێناوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×