سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان كەمێك بەرزبوەوەو بەرمیلێك نەوتی برێنت لەسەرو 87 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت.
ئاوێنە: بەپێی داتاكانی بازاڕەكانی نەوتی جیهان، لە ئێستا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 87.08 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
هەروەها یەك بەرمیل نەوتی تەكساس بە 82.77 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێ.
بەرزبونەوەی نرخی نەوت لەكاتێكدایە كە بۆ هەفتەی دوەمی لەسەریەك روی لە دابەزین كردبو ئەوەش بەهۆی كەمبونەوەی نیگەرانییەكان لەبارەی ئەوەی كە ململانێكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بتوانن ببنە هۆی كەمبونەوەی بەرهەمهێنان و هەروەها بانكی ناوەندی ئەمریكا ئەگەری بەرزبوكردنەوەی رێژەی سودی بەكراوەیی هێشتۆتەوە.