ئا: ئاوێنە
كوڕێكی وهستا حهسهن كهبابچی كه لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا لە سلێمانی برایهكی به دهستڕێژی گوللـه كوژرا، رایگەیاند، شەوی رابردو جارێكی دیكە تەقە لە ماڵەكەیان كراوە. دەڵێت، كەیسی كوژرانی براكەم خەریكە وردە وردە بەلاڕێدا دەبرێت، لەبەرئەوەی تۆمەتباری بكوژ خۆی لە كۆماندۆ دەوام دەكات و باوكیشی
محهمهد كوڕی وهستا حهسهنی كهبابچی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، شهوی رابردو جارێكی دیكه تهقه له ماڵهكهیان كراوه.
وتیشی، جگه لهوهش لێره و لهوێ بهناوی ئێمهوه شت دروستدهكرێت كه دوایە دهچینه بهردهم ماڵی بكوژی براكهمان، یان دهچینه سهر رێگهی ئافرهتهكانیان، بهڵام ئێمه شتی وا ناكهین.
هەروەها وتیشی، كەیسەكەم داوەتە دەست یاسا و كاك بافڵ كە ئەو حاكمی ئەم شارەیەو من لە شارەكەی ئەودا دەژیم. ئۆتۆمبێلی براكەم براكەی من دەستی بەسەردا گیراوە، دوێنێ بەرم داوە، ئۆتۆمبێلەكەی ئەوان تا ئەم ساتە دەستی بەسەردا نەگیراوە.
هەروەها وتیشی، لایەنی بەرامبەر چەندین كەسی ناردوە بۆ ئەوەی سوڵحی لەگەڵدا بكەین بەڵام ئێمە بەهیچ شێوەیەك سوڵحی لەگەڵ ناكەین.
محەمەد ئاماژەی بەوەشدا "من ئەگەر هەڵەم بكردایە لەو شەوەوە كە براكەم كوژرا، هەزار هەڵەم دەكرد، هەڵەم نەكردو كەیسەكەم دایە دەست یاسا، بەڵام ئێستا یاسا وردە وردە خەریكە كەیسی براكەی من بچوك دەكاتەوەو بەلاڕێیدا دەبات، لەبەرئەوەی باوكی تۆمەتباری روداوەكە عەمیدی سكرتاریەتی یەكێتییە، كوڕەكە خۆی لە كۆماندۆ دەوام دەكات."
هەروەها وتیشی"من لەوە تێناگەم برای من تەقەی لێكراوەو ئۆتۆمبێلی برای من فیشەكی پێوەیە بۆ ئۆتۆمبێلی بەرامبەر نەگیراوە، ئەگەر ئەمە پشتگرتن نەبێت."
ئەو جەختیشی كردەوە"ئەو كەسە برای منی كوشتوەو دەبێ بكوژرێتەوە. ئێمە نە پیاوی پارە وەرگرتنین نە پیاوی ئەوەی بەپارە سوڵح بكەین، خوێنی برای من بە پارە ناكڕدرێتەوە."
بەپێی قسەی محەمەد، لەدوای روداوی كوشتنی براكەیەوە، لایەنەكەی دیكە تا ئێستا "سێ جار هەڵەیان بەرامبەر كردون"
وتیشی"ئێمە هیچمان نەوتوە، بەڵام وەك دەڵێن كە جام پڕبو لێی دەڕژێت."