ئا: ئاوێنە
لەدوای ساڵێك تێپەڕبون بەسەر تەمەنی كابینەی حكومەتەكەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی وەزیرانی عێراقدا، پەرلەمانتارێكی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، سودانی له‌ژێر كاریگه‌ری ناوخۆیی و ده‌ره‌كیدا ناتوانێت بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكات.
سه‌باح سوبحی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی، ئەمڕۆ هەینی، لەبارەی تێپەڕبونی ساڵێك بەسەر حكومەتەكەی سودانیدا، بە میدیای حزبەكەی راگەیاند، هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ر سیسته‌مێكی حوكمڕانی له‌سه‌ر سێ بنه‌ما ده‌بێت، ئه‌وانیش ئاستی جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی حكومه‌ت و رێژه‌ی جێبه‌جێكردنی كارنامه‌كه، هه‌روه‌ها رێژه‌ی متمانه‌ی هاوڵاتییان به كارنامه‌كه و جێبه‌جێكردنی، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ده‌ستهێنانی پاڵپشتی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به وردبونه‌وه له كابینه‌كه‌ی سودانی، رون ده‌بێته‌وه ئه‌و حكومه‌ته روبه‌ڕوی چه‌ندین كێشه بوه‌ته‌وه، له‌وانه‌ش نه‌بونی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كان و دانه‌مه‌زراندنی ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكان و چه‌ندین كێشه‌ی دیكه‌ی رۆژانه‌ی هاوڵاتییان.
سه‌باح سوبحی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه كرد، له كارنامه‌ی كابینه‌كه‌ی سودانیدا هه‌ردو ته‌وه‌ری 20 و 23 تایبه‌ت بو به كورد‌و چاره‌سه‌ركردنی كۆمه‌ڵێك بابه‌تی سه‌ره‌كی و هه‌ڵپه‌سێردراو، به‌ڵام سودانی له‌ژێر فشاری هه‌ندێك لایه‌ندا نه‌یتوانی ئه‌و بابه‌تانه چاره‌سه‌ر بكات و داواكارییه‌كانی كورد له‌باره‌یانه‌وه جێبه‌جێ بكات.
په‌رله‌مانتاره‌كەی پارتی وتیشی، ئه‌وانه‌ی له‌ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پشتیوانیان له سودانی كرد، ئێستا دژایه‌تی ده‌كه‌ن و فشاری ده‌خه‌نه‌سه‌ر، به‌تایبه‌ت ئه‌وان پێشتر ده‌یانویست سودانی ته‌نیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و ئه‌جێنداكانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌كاربهێنن، به‌ڵام سودانی تاڕاده‌یه‌ك توانی ئه‌و بابه‌ته تێپه‌ڕێنێت و به ته‌واوه‌تی نه‌چێته ژێر فشاره‌كان.
ناوبراو رونیشیكرده‌وه، كورد بۆ داواكارییه‌كانی و جێبه‌جێكردنیان رێگای سیاسی و یاسایی و ده‌ستوری هه‌یه. وتیشی، كورد به‌وپێیه‌ی له په‌رله‌مان زۆرینه نییه، بۆیه لایه‌نه‌كانی دیكه هه‌ر بابه‌تێكیان بوێت به زۆرینه ده‌توانن تێیبپه‌ڕێنن، بۆ ده‌ستور و سیاسه‌تیش به هه‌مان شێوه‌یه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، له‌ناو عێراق ده‌وڵه‌تی قوڵ هه‌یه، كه هه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌ته قوڵه‌یه له‌ناو چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تدا دژایه‌تی ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت ده‌وڵه‌تی یاسا و هادی عامری و عه‌سائیب و ئه‌وانی دیكه‌ش، كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت سودانی ئه‌جێندای ئێرانی له‌ناو عێراق و حكومه‌تدا جێبه‌جێ بكات، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به دارایی و ئابورییه‌وه هه‌یه، كه ئێران ده‌یه‌وێت پشكی شێری هه‌بێت.
هه‌روه‌ها وتیشی، ئه‌مه‌ریكاش له‌لای خۆیه‌وه فشاری ده‌خاته‌سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌رییه‌كانی ئێران و گروپه‌كانی سه‌ر به ئێران.