ئاراس شێخ جەنگی: شتێک نامێنێت بەناوی یەکێتییەكەی مام
  2023-09-25     

ئا: ئاوێنە

 

ئاراس شێخ جەنگی رایدەگەیەنێت بەشداری لە كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی ناكات و دەشڵێت "دوای کۆنگرەی پێنجەم شتێک نامێنێت بەناوی یەکێتیەكەی مام جەلال."

 

ئاراس شێخ جەنگی، لەپەیامێكدا لەبارەی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە كە بڕیارەی ٢٧ی ئەیلول بەڕێوەبچێت، رایگەیاند "نەمدەویست هیچ بنوسم لەسەر ئەم وەزعەی کە یەکێتی تێدایە، کە من چەند هەفتەیەک پێش ئێستا ڕای خۆم وت کە بەشداری لەم مەهزەلەیە ناکەم کە ناونراوە کۆنگرە."

راشیگەیاند "من حەز ئەکەم بەو هەڤاڵانەو جەماوەری یەکێتی بڵێم کە ئەمە بەشی کۆتایی فلیمەکەی 8ی تەمموزە کە بە هاوکاری دامودەزگای ئیقلیمی و بەپاڵپشتی هەندێک کەس لەناو پارتی دیموکراتی کوردستان كرا."

بەقسەی ئاراس شێخ جەنگی "دوای دو ڕۆژی تر کە کۆنگرەی پێنجەم دەبەسترێت شتێک نامێنێت بەناوی یەکێتییەكەی مام جەلال. حیزبێکی نوێ‌ لەمانە دروست دەكرێت کە هەردەم لەدژی مام جەلال کاریان کردوە. پێموایە ئێستا کۆمەڵێک کەس دەستیان گرتوە بەسەر یەکێتی و بەکاری دەهێنن بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان و خەڵکە تێکۆشەرو ماندوەکانیش پەراوێز دەخرێن."

هەروەها دەڵێت "ئەمەی ئەم کارەش دەكات دو کەس بەناوی کوڕانی مام جەلالەوە دەیکەن کە کۆمەڵێک خەڵکی هەڵپەرستیان لەدەور کۆبۆتەوە تا ئەو ڕۆژەی لێیان دەقەومێت ئیتر وەک حەرەسەکانی قەزافی دەکەن. مام جەلال هەرگیز بڕوای بەبنەماڵەكردنی حزب و تێكدانی چەپكە گوڵەكە نەبو."

ئاراس شێخ جەنگی دەشڵێت "داوا لەهەمو تێکۆشەرە بە ئەمەکەکانی یەکێتی دەکەم کە خۆیان بەدور بگرن لەم بارودۆخەو لەكۆتاییهێنان بەم حزبە كە زیاتر لە 20 هەزار شەهیدی لەپێناو دراوەو بۆ خزمەتی خەڵكی كوردستان دروستبوە."

زۆرترین بینراو
"سوپرایز به‌ڕێوه‌یه‌وه‌و سه‌ری گه‌وره‌ له‌ دۆسیه‌ی قاچاخچێتی نه‌وتدا ده‌كه‌ون به‌تایبه‌ت له‌ كه‌ركوك و رۆژئاوای نه‌ینه‌وا"
مامۆستا عه‌لی ره‌ئوف بۆ جاری دوه‌م له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركرا
زەیدی لەگەڵ فەیاز کۆبووەوە؛ هەڵمەتی سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە جورف سەخرەوە بەرەو دەروازەکانی باشماخ و زاخۆ فراوان دەکرێت
نەتەنیاهۆ و سوپای ئیسرائیل لەسەر قەبارەی هەڕەشە ئەتۆمییەکەی تاران ناکۆکن
دوو ڕۆژ لە جرف ئەلسەخر؛ وێنەی ناوچە چۆڵکراوەکە و وردەکاریی گەڕانەوەی هێزە هاوبەشەکان
ئاسایشی هه‌ولێر: "نوره‌دین"ی تیكتۆك ده‌ستگیركرا
ئەو 4 کوردە کێن کە لەلیستی "500 موسڵمانە کاریگەرەکەی جیهاندان"؟
مەهەپە: دوو هەزار و 800 زیندانیکراوی پەکەکە بەر یاسای پڕۆسەی ئاشتی دەکەون
پژاك: ئێران بۆردومانی سنوری مه‌ریوانی كردو له‌ سه‌رده‌شت خۆی بۆ ئۆپه‌راسیۆن ئاماده‌ده‌كات
حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاره‌كه‌ی عێراق بۆ داخستنی ته‌له‌گرام جێبه‌جێ ده‌كات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×