ئا: ئاوێنە
نوسەرو مێژونوسی ناودار جەمال بابان، کاتژمێر ١١ی شەوی پێنجشەممە ٧ی ئەیلول، لەتەمەنی ٩٦ ساڵیدا لەسلێمانی کۆچی دوایی کرد.
جەمال بابان خاوەنی زیاتر لە ٣٠ی کتێبی مێژووییە، بەزمانی کوردیو عەرەبی.
جەمال عەبدولقادر عەزمی بەگ بابان، کە یەکێکە لەنەوەکانی ئیبراهیم پاشای بابان، لەساڵی ١٩٢٧ لە شاری سلێمانی دایکبوە، لەساڵی ١٩٥٠ کۆلێژی مافی زانکۆی بەغدای تەواوکردووە.
پاشان چەندین پۆستی وەرگرتووە وەک بەڕێوبەری ناحیە، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی، سەرۆکی شارەوانی سلێمانی، ئەمینداری گشتی کۆڕی زانیاری کوردو بەڕێوەبەری دەزگای رۆشنبیری و بڵاوکردنەوەی کوردی لەبەغدا.
لەساڵی ١٩٧٠ بووەتە یەکەم سەرۆکی یەکێتی نووسەرانی کورد. لە ژمارە ١٤ تا ٣٥ سەرۆکی نووسینی گۆڤاری “بەیان” بووە.
ساڵی ١٩٧٢ لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی “یانەی سەڵاحەدین”ی لە بەغدا دامەزراندووە.
ساڵی ٢٠٠٥ سەنتەری ڕۆشنبیریی "بابان"ی لەسلێمانی دامەزراندوەو ساڵی ٢٠٠٦ بوە بەخاوەنی ئیمتیازی گۆڤاری “بابان”.
ئەمانەی خوارەوە بەشێکە لە کتێب و چاپکراوەکانی:
- خانزاد- چیرۆک، 1957.
- پەڵەهەورێکی چڵکن، چاپخانەی المعارف- بەغدا، 1958.
- مامەیارە، چاپخانەی دار الجاحظ- بەغدا، 1973.
- خەڕەکە شکاوەکە، چاپخانەی الحوادث- بەغدا، 1989.
- هەندێک داوەریی بەناوبانگ، چاپخانەی کۆڕی زانیاریی کورد- بەغدا، 1981.
- سلێمانی شارە گەشاوەکەم، 4 بەرگ (بەرگەکانی 1-2، چاپخانەی دار الحریة- بەغدا، 1992، 1998)، (بەرگەکانی 3-4، دەزگای سەردەم- سلێمانی، 2000، 2002).
- بابان في التاریخ ومشاهیر البابانیین، مطبعة الحوادث- بغداد، 1993.
- أعلام کرد العراق، دوو بەش، 2006.
- یاداشتنامەی ژیانم، سلێمانی، 2007.
- گەشتێک بە ناخی تەمەندا، دەزگای سەردەم- سلێمانی، 2007.
- أصول أسماء المدن والمواقع العراقیة، سێ بەش
- واقع کرکوک، دار آراس- أربیل، 2012.
- بابان لە مێژوودا و گەورەپیاوانی بابان، ناوەندی رۆشنبیریی ئەندێشە- سلێمانی، 2018.
- خاڵە ڕەجەب، ترش و شیرین، چاپخانەی کامەرانی- سلێمانی، 1969.
- جەمیل صائیب، لە خەوما، چاپخانەی کۆڕی زانیاریی کورد- بەغدا، 1975.
- کاکینە و مستەفا صائیب، قسەی نەستەقی پێشینان.
- مذکرات علي کمال عبدالرحمن، مطبعة شرکة الخنساء- بغداد، 2001.