لەسەر دۆسیەی کوژرانی کچێکی ١٦ ساڵان، چالاکوانێکی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کرا
  2026-11-23     

ناوەندی "دەنگی دەستگیرکراوانی ئێران" لە ڕاپۆرتێکدا نیگەرانی و هۆشداریی خۆی لەبارەی چارەنووسی چالاکوانێکی ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردەوە کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

ئاوێنە: ​بەپێی ڕاپۆرتەکە، ڕۆژی ٢١ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، سارا کازمی کەلهوڕ، چالاکوانی بواری ژنان و خەڵکی شارۆچکەی گیەڵان، بەبێ بوونی فەرمانی دادوەری و بە بەکارهێنانی توندوتیژی لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە دەستگیرکراوە و لەو کاتەوە چارەنووسی بە نادیاری ماوەتەوە.

​لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، پێشتر سارا کازمی بانگەوازی ئاراستەی هاووڵاتییان کردبوو کە بە مەبەستی سەرکۆنەکردنی توندوتیژیی سیستەماتیک دژی ژنان و کچان، لەسەر گۆڕی سەوگەند سەیادی لە گۆڕستانی "چوارمەرجان" ئامادە بن. بەڵام وەک ڕاپۆرتەکە ئاماژەی پێداوە، هێزەکانی سوپای پاسداران و ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئێران لە ڕێگەی داخستنی ڕێگاکانی گەیشتن بە گۆڕستانەکە و دانانی خاڵی پشکنین لە ناوچەکەدا، ڕێگرییان لە بەشداریکردنی هاووڵاتییان لەو ڕێوڕەسمەدا کردووە.

​هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی دەنگی دەستگیرکراوانی ئێران، فشارە ئەمنییەکان تەنیا بە دەستگیرکردنی ئەو چالاکوانە نەوەستاون، بەڵکو بنەماڵەی دایکیی سەوگەند سەیادیش لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە هەڕەشەیان لێکراوە. هاوکات لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ژمارەیەکی دیکە لە هاووڵاتییانی گیەڵان بەهۆی بەدواداچوون بۆ ئەم دۆسیەیە، ڕووبەڕووی هەڕەشە بوونەتەوە و بەڵێننامەیان لێ وەرگیراوە.

​ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدایە کە لە ١٦ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا، سەوگەند سەیادیی تەمەن ١٦ ساڵ، کە بە بنەچە خەڵکی گوندی عەلیڕەزاوەندیی سەر بە شارۆچکەی گیەڵان و دانیشتووی شاری کرماشان بوو، لەلایەن باوکییەوە بە ناوی "کیوومەرس سەیادی" و بە پاساوی "شەرەف"، لە نهۆمی پێنجەمی باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونەوە فڕێ درایە خوارەوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا.

زۆرترین بینراو
"سوپرایز به‌ڕێوه‌یه‌وه‌و سه‌ری گه‌وره‌ له‌ دۆسیه‌ی قاچاخچێتی نه‌وتدا ده‌كه‌ون به‌تایبه‌ت له‌ كه‌ركوك و رۆژئاوای نه‌ینه‌وا"
زەیدی لەگەڵ فەیاز کۆبووەوە؛ هەڵمەتی سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە جورف سەخرەوە بەرەو دەروازەکانی باشماخ و زاخۆ فراوان دەکرێت
مامۆستا عه‌لی ره‌ئوف بۆ جاری دوه‌م له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركرا
دوو ڕۆژ لە جرف ئەلسەخر؛ وێنەی ناوچە چۆڵکراوەکە و وردەکاریی گەڕانەوەی هێزە هاوبەشەکان
نەتەنیاهۆ و سوپای ئیسرائیل لەسەر قەبارەی هەڕەشە ئەتۆمییەکەی تاران ناکۆکن
ئاسایشی هه‌ولێر: "نوره‌دین"ی تیكتۆك ده‌ستگیركرا
مەهەپە: دوو هەزار و 800 زیندانیکراوی پەکەکە بەر یاسای پڕۆسەی ئاشتی دەکەون
ئەو 4 کوردە کێن کە لەلیستی "500 موسڵمانە کاریگەرەکەی جیهاندان"؟
پژاك: ئێران بۆردومانی سنوری مه‌ریوانی كردو له‌ سه‌رده‌شت خۆی بۆ ئۆپه‌راسیۆن ئاماده‌ده‌كات
حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاره‌كه‌ی عێراق بۆ داخستنی ته‌له‌گرام جێبه‌جێ ده‌كات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×