2023-08-31   2990     
ئا: ئاوێنە
ئاراس شێخ جه‌نگى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى ڕه‌تیده‌كاته‌وه به‌شداریى كۆنگره‌ى پێنجه‌مى حزبه‌كه‌ى بكات‌و ده‌ڵێت، "چونکە خوێندنی فاتیحەیە لەسەر گۆڕی یەکێتی‌و تەسفیەی حیسابە، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "ئەم کۆنگرە بۆ ئەوەیە بافڵ تاڵەبانی بەفەرمی بکەنە سەرۆک".
ئاراس شێخ جەنگی ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى رایگەیاند "بەهیچ شێوەیەک بەشداریی لەکۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا ناکه‌م، چونکە خوێندنی فاتیحەیە لەسەر گۆڕی یەکێتی‌و تەسفیەی حیسابە".
ئه‌و ئەندامه‌ى سەرکردایەتیی یەکێتیی كه برا گه‌وره‌ى لاهور شێخ جه‌نگیه، ئه‌وه‌شى وتوه، "بەشداریی لەکۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیدا ناکەم، چونکە ئەم کۆنگرەیە هیچ شەرعییەتێکی نییە، لانیکەم دەبوو چەند مانگێک دەرفەت هەبوایە بۆ ئامادەکاریی".
ئاراس شێخ جەنگی باسى له‌وه‌شكردوه، "لەئێستاوە لیستی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتییان ئامادەکردوەو ئەوانەشی نابێت بەشداربن یاخود دەربچن دەستنیشانکراون، هەروەها بڕیاریانداوە هەندێ لەسەرکردە دێرینەکان بگەڕێننەوە، ئەمە تەسفیە حیسابەو دەشیانەوێ کاک بافڵ بەڕەسمی بکەنە سەرۆک".
سه‌باره‌ت به‌داهاتوی خۆیشی وتی، "واز لەسیاسەت ناهێنم‌و بەردەوامدەبم، بەڵام جارێ نامەوێ لەبارەی داهاتومەوە باسی هەموشتێک بکەم".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه ڕۆژى 2ى 11ى 2021 بەبڕیاری بافڵ تاڵەبانی، (لاهور شێخ جەنگی) هاوسەرۆکی یەکێتی‌و (ئاڵا تاڵەبانی، شادومان مەلا حەسەن‌و ژینۆ محەممەد) ئەندامانی سەرکردایەتیی یەکێتی لەڕیزەکانی یەکێتی دورخرانەوە، هەروەها ئاراس شێخ جەنگیش سڕکراو دواتر سزاكه له‌سه‌ر ئه‌و لابرا.
لاى خۆیشیه‌وه ئارێز عەبدوڵڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی ئاشكرایكردوه، "لەم کۆنگرەیەدا کۆتایی بەسیستمی هاوسەرۆکی دەهێنین، چونکە سیستمێکی شکستخواردوو بوو، لەکاتی خۆیدا زۆر هەوڵماندا ئەو سیستمە نەبێت، بەڵام دانرا، هاوكات لەکۆنگرەی پێنج‌دا ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی لانیکەم بۆ نیوە کەمدەکرێتەوە".
لەکۆنگرەی چوارەمی یەکێتیدا ژمارەی ئەندامانی سەرکردایەتیی یەکێتی بۆ 124 ئەندام زیادکراو له‌م كۆنگره‌یه‌شدا هه‌وڵده‌درێت بۆ 65 ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى كه‌مبكرێته‌وه.
له‌كۆبونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیدا كه له‌شارى كه‌ركوك به‌ڕێوه‌چوو، 20ى ئه‌م مانگه بافڵ تاڵه‌بانى بڕیاریدا 27ى ئه‌یلولى ئه‌مساڵ کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی ببەسترێت، زانیاریه‌كانیش باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، كۆنگره‌ى پێنجه‌مى یه‌كێتى له‌قه‌ڵاچوالان ده‌به‌سترێت‌و ته‌لار له‌تیف وته‌بێژى كۆنگره‌ى 5ى یه‌كێتیش ده‌ڵێت، 600 کەس دەبنە ئەندامی کۆنگرە.