هاوسەرۆکانی نوێی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) هەڵبژێردران
  2023-08-27     
سوڵتان ئۆزجان‌و جیهاد کرکازاک، هاوسەرۆکی نوێی هەدەپە

لەچوارەمین کۆنگرەی نائاسایی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، هاوسەرۆکانی نوێی پارتەکە هەڵبژێردران‌و ژمارەی ئەندامانی سەرکردایەتی لە 100 ئه‌ندامەوە کەمکرایەوە بۆ  39 ئەندام. 

 

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 27ی ئاب، لەناوەندی بازرگانی جیهانیی لەئەنقەرە، پارتی دیموکراتی گەلان چوارەمین کۆنگرەی خۆی بەبەشداری 904 نوێنەری پارتەکە ئەنجامدا.

بەدەنگدانی ئەندامانی‌ كۆنگره‌، هەریەک لەسوڵتان ئۆزجان‌و جیهاد کرکازاک، وەک هاوسەرۆکی نوێی گشتیی هەدەپە هەڵبژێردران‌و جێگای‌ پەروین بوڵدان‌و میتحەت سانجار، هاوسه‌رۆكانی‌ پێشوی‌ هه‌ده‌په‌یان گرته‌وه‌.

هەر لەکۆنگرەکەدا ئەنجومەنی پارت‌و لیژنە پەیوەندیدارەکان لەناو هەدەپەدا هەڵبژێردران. هەروەها ئەندامانی ئەنجومەنی پارت، ئەندامانی جێگری ئەنجومەنی پارت، ئەندامانی لیژنەی دیسپلین‌و ئەندامانی لیژنەی دانوستان هەڵبژێردران.

له‌كۆنگره‌كه‌دا ژمارەی ئەندامانی سەرکردایەتی هه‌ده‌په‌ لە 100 ئه‌ندامەوە کەمکرایەوە بۆ  39 ئەندام، هەروەها 15 ئەندامیش بەیەدەگ هەڵبژێردران. 

هەدەپە تائێستا پێنج کۆنگرەی ئاسایی‌و سێ کۆنگرەی نائاسایی بەستووە، دوایین کۆنگرەی ئاسایی ئەو پارتەش لە 3/7/2022 بوو بەدروشمی (ئێمە چارەسەرین) لەکۆنگرەکەدا پەروین بوڵدان و مەدحەت سنجار وەک هاوسەرۆکی هەدەپە هەڵبژێردرانەوە.

چوارەمین کۆنگرەی نائاسایی هەدەپە لەکاتێکدایە لەماوەی رابردودا پرسی داخستنی هەدەپە بووەتە پرسێکی گەرم لەنێو سیاسەتی تورکیا، لەو چوارچێوەدا لە 5/1/2023دا دادگای دەستوری تورکیا بڕیاریدا بەشێوەیەکی کاتی هاوکارییەکانی هەدەپە لەحكومه‌ت رابگیرێت.

هۆكارێكی‌ دیكه‌ی‌ كۆنگره‌ نائاساییه‌كه‌ی‌ هەدەپە دوای ئەوە دێت كه‌ لەهەڵبژاردنەکانی 14ی ئایاری 2023، دەنگەکانی بەشێوەیەکی بەرچاو كه‌میكرد. 

به‌جۆرێك لەنێوان ساڵانی 2013 بۆ 2015 و بەدیاریکراویش لەقۆناغی ئاشتی‌و چارەسەرکردنی کێشەی کورد لەتورکیا، هەدەپە توانی دەنگی خۆی بگەیەنێتە لوتکەو 80 کورسی پەرلەمان بەدەستبهێنێت، بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا بارودۆخەکە پێچەوانەبو، دەنگێکی زۆری لەدەستدا، دوای راگەیاندنی ئەندامەکانی هەڵبژاردن لە (4ی حوزەیرانی 2023)، هەریەکە لەمەتحەت سەنجارو پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکانی هەدەپە بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیان لەهەڵبژاردنەکان رایانگەیاند، لەکۆنگرەی پێشوەختەی پارتەکەیان خۆیان کاندید ناکەنەوە.

زۆرترین بینراو
"سوپرایز به‌ڕێوه‌یه‌وه‌و سه‌ری گه‌وره‌ له‌ دۆسیه‌ی قاچاخچێتی نه‌وتدا ده‌كه‌ون به‌تایبه‌ت له‌ كه‌ركوك و رۆژئاوای نه‌ینه‌وا"
مامۆستا عه‌لی ره‌ئوف بۆ جاری دوه‌م له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركرا
زەیدی لەگەڵ فەیاز کۆبووەوە؛ هەڵمەتی سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە جورف سەخرەوە بەرەو دەروازەکانی باشماخ و زاخۆ فراوان دەکرێت
نەتەنیاهۆ و سوپای ئیسرائیل لەسەر قەبارەی هەڕەشە ئەتۆمییەکەی تاران ناکۆکن
دوو ڕۆژ لە جرف ئەلسەخر؛ وێنەی ناوچە چۆڵکراوەکە و وردەکاریی گەڕانەوەی هێزە هاوبەشەکان
ئاسایشی هه‌ولێر: "نوره‌دین"ی تیكتۆك ده‌ستگیركرا
ئەو 4 کوردە کێن کە لەلیستی "500 موسڵمانە کاریگەرەکەی جیهاندان"؟
مەهەپە: دوو هەزار و 800 زیندانیکراوی پەکەکە بەر یاسای پڕۆسەی ئاشتی دەکەون
پژاك: ئێران بۆردومانی سنوری مه‌ریوانی كردو له‌ سه‌رده‌شت خۆی بۆ ئۆپه‌راسیۆن ئاماده‌ده‌كات
حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاره‌كه‌ی عێراق بۆ داخستنی ته‌له‌گرام جێبه‌جێ ده‌كات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×