ئا: ئاوێنە
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا باس لهكۆنگرهی پێنجهمی حیزبهكهی دهكاتو دهڵێت، "ئەگەر ئەو كۆنگرەیە وەكو كۆنگرەكانی پێشو بێت، جێگای هیچ ئومێد نییە". هاوكات ڕهتیدهكاتهوه لهم كۆنگرهیهدا ههوڵی دورخستنهوهی بەرهەم ساڵح و كۆسرەت ڕەسوڵ لهئارادا بێت.
لهكۆبونهوهی دوێنێی مهكتهبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی كوردستان بڕیاردرا كه لەمانگی ئەیلولی ئهمساڵدا کۆنگرەی پێنجهمی حیزبهكه ئهنجادبدرێت، لهو بارهیهوه شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆكی هەرێمو ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسیو بەرژەوەندییەكانی یەكێتیی بهمیدیاكانی پارتی ڕاگهیاندووه، "من لەسەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی نیم، ئاگام لەبڕیارەكە نییە كە كەی كۆنگرە دەكرێ، بەڵام دەزانم یەكێتی پێویستی بەكۆنگرەیەكی ئیستسنائی هەیە."
راشیگهیاندووه، "ئەگەر ئەو كۆنگرەیەش وەكو كۆنگرەكانی پێشو بێت، هیچ ئومێدێكی نییە، بەڵام هیوادارم ئەو كۆنگرەیە كۆنگرەیەك بێت بەتەگبیرو دیراسە بێت تاوەكو گۆڕانێكی ڕیشەیی لەسیاسەت و پەیوەندییەكان ڕوبدات. بەڵام پێشتر كۆنگرە بۆ كۆنگرە بووە، هەر وایشی دەبینم كە بەو نیازە بێت بتواندرێت یەكێتییەكی بەهێز بهێندرێتە گۆڕەپانەكەوە."
سهبارهت بهئهگهری بهشداریكردنی لاهور شێخ جهنگی لهكۆنگره، ناوبراو ڕونیدهكاتهوه، "ئەوەی كە یەكێتی بێت بۆی هەیە بەشداری بكات بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی، بەڵام ئەوەی لەدەرەوەی یەكێتی بێت بڕوا ناكەم، بەپێی پەیڕەو هەموو حزبێك بۆی هەیە ئەندامانی حزبەكە بەشداری لەكۆنگرەكەیدا بكەن نەك لەدەرەوەی حزب."
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لهبارهی ئهو پرسیارهی كه لهم كۆنگرهیهدا بەرهەم ساڵح و كۆسرەت ڕەسوڵ دوردهخرێنهوه، بهمشێوهیه وهڵامدهداتهوه، "پێموانییە ئەم كۆنگرەیە بۆ دورخستنەوەی ئەوانە بێت، ئەوانە خەڵكی ماندونو كادیری ئەساسیی یەكێتین، بۆیە زۆر كەس هەیە مەگەر خۆی نەیەتە ناو كۆنگرەوە یاخود حەز نەكات بچێتە سەركردایەتییەوە، بەڵام كاك كۆسرەت هەتا بمێنێت بە هەر نەوعێك بێت جێگەو مەكانەتی خۆی هەیە، یان هێرۆ خان، هەرچەند ئەوانە ئەمڕۆ تەندروستییان تەواو نییە."
لهبارهی هەوڵەكانی یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە، شێخ جەعفەر دهڵێت، "بەداخەوە كە باسی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزی پێشمەرگە دەكەین، دەبوایە چەند ساڵ لەمەوبەر هەرێمی كوردستان ببوایە بە خاوەنی هێزێكی پێشمەرگەی یەكگرتووی پڕچەك بە باشترین چەك و مەشق، هێزێك بوایە لە ئاستی ئەوە بوایە كە بەرگری لەم هەرێمە بكات و ڕووبەڕووی هەموو هەرێمەكان ببێتەوە. بەداخەوە ئەوەی ئەمڕۆ لە وەزارەتی پێشمەرگە دەیبینین، مایەی دڵخۆشیی دوژمنان و داگیركەرانی كوردستانە.. هەنگاوەكان هیچ پێشوەچوونێكیان تێدا نییە، بگرە یەك دوو هەنگاویش بۆ دواوە كشاوەتەوە."