ئا: ئاوێنە
فشاره‌كانى ئه‌مریكا له‌سه‌ر پارتى‌و یه‌كێتى زیاتر چڕبۆوه‌و سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو وه‌فدێكى باڵاى وه‌زاره‌ته‌كانى به‌رگرى‌و ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ده‌گه‌نه هه‌رێمى كوردستان‌و دوا قسه‌ى خۆیان به‌دوو حزبه‌كه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ى هه‌رێم ده‌ده‌ن له‌باره‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان‌و یه‌كخستنى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت "ماتیۆ ماركفارلن فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌عێراق و سوریا ڕاسته‌وخۆ به‌نێچیرڤان بارزانى وتوه، به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وامبن، ئێمه هاوكاریه‌كان ڕاده‌گرین".
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى میدیاى نزیك له‌پارتى ئاشكرایكردوه، بڕیاروایه کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو شاندێکی باڵای ئەمریکا، کە لەوەزارەتی بەرگری‌و دەرەوە پێکهاتون بۆ مەبەستی یەکلاییکردنەوەی ئەو کێشانەو ژمارەیەک بابەتی دیکە، سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.
ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه، تیمی یەکێتیی بەسەرۆکایەتیی لیوا ڕوکن بەختیار محەممەد ئەمینداری گشتیی وەزارتی پێشمەرگە له‌به‌رامبه‌ریشدا فەریق ڕوکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگەو نوێنەرانی یەکەکانی 70ی یەکێتی‌و 80ی پارتیی هێزی پێشمەرگەو بەئامادەبوونی نوێنەرانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی شەڕی دژی داعش کۆبوونەتەوە.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا بڕیاردراوه کێشەکانی نێوان هەردولا لەوەزارەتی پێشمەرگە سفر بکرێنەوەو گرژییەکانی یەکێتی‌و پارتی لەحکومەت کاریگەرییان لەسەر وەزارەتەکەو هەردوو تیمەکە نەبێت، هەروەها بڕیارەکانی پێشتر کە یەکێتی لێیان نیگەران بون، بەتایبەت نەهێشتنی سیستمی 50 بە 50و خشتەی دابەشکردنی ئەفسەران ڕابگیرێن‌و جێبەجێنەکرێن.
هه‌روه‌ك نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و فەرماندەی گشتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، پێشوازیى كردووه له‌ماتیۆ ماركفارلن فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌عێراق و سوریا‌و كۆبونه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له‌یان ئه‌نجامداوه.
ئه‌گه‌رچى ڕاگه‌یه‌نراوێكى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم دانى به‌وه‌داناوه، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا سه‌ربارى ئه‌وه‌ى باسى پرۆسه‌ی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و یه‌كخستنه‌وه و رێكخستنی پێشمه‌رگه و كێشه و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌می تاوتوێكران، جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ى، فه‌رمانده‌كه‌ى ئه‌مریكا راشكاوانه وتویه‌تى، “پرۆسه‌ی یه‌كخستن و یه‌كگرتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه بۆی دانراوه، وه‌ک پێویست به‌ڕێوه‌نه‌چووه”.
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا بەرپرسانی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی شەڕی دژ بەداعش ئاماژەیان بەوەشکردووە کە سەرەتای هەفتەی داهاتوو شاندێکی وەزارەتەکانی بەرگری و دەرەوەی ئەمریکا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن و لەبارەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەو چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان یەکێتی‌و پارتی کۆدەبنەوە.
سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له‌شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیرى پێشمه‌رگه كه ماوه‌ى 10 مانگه ده‌وام ناكات، ئاماژه‌ى به‌وه‌دا "له‌ئێستادا سه‌رۆكى حكومه‌ت‌و جێگره‌كه‌شى ڕه‌زامه‌ندن به‌وه‌ى بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ى، به‌ڵام تا ئێستا بافڵ تاڵه‌بانى له‌و باره‌یه‌وه بڕیاری نه‌داوه".