ئا: ئاوێنە
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن و هۆشیاری و نیشتیمانی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دەڵێت، له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردودا له كۆی 35 خاڵی پڕۆژەی چاكسازی وەزارەتی پێشمەرگە، 27 خاڵ جێبه‌جێ كراون.
لیوا عوسمان محه‌ممه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن و هۆشیاری و نیشتمانی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، بە میدیای پارتی راگەیاند"چوار ساڵی رابردوی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پڕ جوڵه بو، به‌شێوه‌یه‌ك پڕۆسه‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له رێگه‌ی دروستكردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تایبه‌ت به چاكسازی ده‌ستیپێكرد، كه له سه‌ره‌تادا 35 خاڵ وه‌ك خاڵه‌كانی كاركردن ده‌ستنیشان كرا و ته‌واوی جومگه‌كانی ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی گرته‌وه و به‌ش و بواره‌كانی لۆجستی، مه‌شق و راهێنان، راگه‌یاندن، رۆشنبیری و هه‌مو بواره‌كانی دیكه‌ی كارگێڕی و ژمێریاری سه‌ربازی له‌خۆگرتبو".
هه‌روه‌ها لیوا عوسمان محه‌ممه‌د وتی"له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردودا له كۆی ئه‌و 35 خاڵه، 27 خاڵ جێبه‌جێ كراون، به‌شێوه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاری سه‌ربازی، موچه‌ی هه‌ره زۆری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كردوه به هه‌ژماری بانكی، ئه‌مه‌یش كارئاسانییه‌كی باشی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كردوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك بچێت موچه‌كه‌ی خۆی له بانك رابكێشێت و هاوكات توانیویه‌تی تا راده‌یه‌كی زۆر كێشه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌كان له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كۆنترۆڵ بكات."
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن و هۆشیاری و نیشتمانی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وتیشی، "له كابینه‌ی نۆیه‌مدا توانرا رێككه‌وتن یان لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا به‌دیاریكراویش له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا واژۆ بكرێت، كه كۆمه‌ڵێك خاڵی گرنگی تێدایه و گرنگترینیان پابه‌ندبونی ئه‌مه‌ریكایه به پێشكه‌شكردنی هاوكارییه‌كانی به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، كه هه‌ر سێ بواری مه‌شق و لۆجستی و راوێژكاری له‌خۆده‌گرێت، جه‌ختیشیكرده‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له ئاستێكی باش دایه و به‌رده‌وام شانده‌كانیان سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كات، كه به‌گشتی ئه‌م پرۆسه‌یه بواری كۆنتڕۆڵ و سه‌ركردایه‌تی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئاسانتر ده‌كات."
لیوا عوسمان محه‌ممه‌د ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پێشتر 14 لیوای پێشمه‌رگه هه‌بو، به‌ڵام له كابینه‌ی نۆیه‌مدا ژماره‌ی لیواكان بۆ 22 لیوا به‌رز بوه‌وه، وتیشی، هه‌ردو یه‌كه‌ی هێزه‌كانی پشتیوانی یه‌ك و پشتیوانی دو كه چه‌كه قورسه‌كان له‌لای ئه‌و دو هێزه‌یه، خراونه‌ته سه‌ر ئومره‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ژماره‌ی سه‌ربازییه‌كانیان 11 هه‌زار كه‌سه، رونیشیكرده‌وه، دو فیرقه‌ی دیكه‌ی لیوای یه‌ك و دوی پیاده چالاك كراون و هه‌ر یه‌كێكیان ده‌ستبه‌كاربونه و سه‌ركردایه‌تی چوار تا پێنج لیوای پیاده ده‌كات له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ئه‌و دامه‌زراوه سه‌ربازییانه‌ی له‌ناو فیرقه‌كاندان.