فازڵ نه‌بی: له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا خه‌ریك بوو په‌لاماری ئاشتی هه‌ورامی بده‌م
  2023-07-09     

ئا: ئاوێنە

 

بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق لە سیمینارێکدا رایگەیاند، بەشێک لەو کێشە داراییانەی بە درێژایی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا دووچاری هەرێم بووەتەوە بەهۆی وەزیری پێشووی سامانە سروشتییەکانی هەرێمەوە بووە و وتیشی، "لە یەکێک لە کۆبوونەوەکان خەریک بوو پەلاماری بدەم".

 

 فازڵ نەبی، بریکاری پێشوی وەزارەتی دارایی عێراق لە تۆڕی ناوەندی رۆشنگەری چاودێر سیمینارێکی لە بارەی مێژووی دەربارەی پەیوەندییە داراییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا پێشکەشکرد.

لە سیمینارەکەدا فازل نەبی رایگەیاند، لە ماوەی 20 ساڵی رابردوو هۆکاری زۆربەی چارەسەرنەکردنی کێشە داراییەکان خودی حکومەتی هەرێم خۆیبووە، چونکە نەیتوانییەوە رێککەوتنی نووسراو و کۆنکرێتی لەگەڵ بەغدا بکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێک لەو کێشە داراییانەی دووچاری هەرێم بووەتەوە لە ئەستۆی ئاشتی هەورامی، وەزیری پێشووی سامانە سروشتییەکانە و دەشڵێت، "لە یەکێک لە کۆبوونەوەکان ویستم پەلاماری بدەم".

ئاشتی ھەورامی، لە کابینەکانی پێنجەم و شەشەم و حەوتەم و ھەشتەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان وەزیری سامانە سروشتییەکان بوو و چەندان جار لەلایەن پەرلەمانتاران و چاودێرانیشەوە بە گەندەڵی تۆمەتبار کراوە، فازل نەبیش لە هەمان ماوەدا بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق بووە.

زۆرترین بینراو
"سوپرایز به‌ڕێوه‌یه‌وه‌و سه‌ری گه‌وره‌ له‌ دۆسیه‌ی قاچاخچێتی نه‌وتدا ده‌كه‌ون به‌تایبه‌ت له‌ كه‌ركوك و رۆژئاوای نه‌ینه‌وا"
مامۆستا عه‌لی ره‌ئوف بۆ جاری دوه‌م له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركرا
زەیدی لەگەڵ فەیاز کۆبووەوە؛ هەڵمەتی سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە جورف سەخرەوە بەرەو دەروازەکانی باشماخ و زاخۆ فراوان دەکرێت
نەتەنیاهۆ و سوپای ئیسرائیل لەسەر قەبارەی هەڕەشە ئەتۆمییەکەی تاران ناکۆکن
دوو ڕۆژ لە جرف ئەلسەخر؛ وێنەی ناوچە چۆڵکراوەکە و وردەکاریی گەڕانەوەی هێزە هاوبەشەکان
ئاسایشی هه‌ولێر: "نوره‌دین"ی تیكتۆك ده‌ستگیركرا
ئەو 4 کوردە کێن کە لەلیستی "500 موسڵمانە کاریگەرەکەی جیهاندان"؟
مەهەپە: دوو هەزار و 800 زیندانیکراوی پەکەکە بەر یاسای پڕۆسەی ئاشتی دەکەون
پژاك: ئێران بۆردومانی سنوری مه‌ریوانی كردو له‌ سه‌رده‌شت خۆی بۆ ئۆپه‌راسیۆن ئاماده‌ده‌كات
حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاره‌كه‌ی عێراق بۆ داخستنی ته‌له‌گرام جێبه‌جێ ده‌كات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×