"هەمیشە كاك بافڵ دەڵێ كاك مەسعود مامی منە"
  2023-05-09     

ئا: ئاوێنە

 

سەعدی پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی رایگەیاند، لە ڕۆژانی ئایندە پەیوەندیی باشتری پارتی و یەکێتی دەبینن. دەشڵێت: "هەمیشە کاک بافڵ دەڵێ کاک مەسعود ماممە، مام و برازا دەبێ کۆببنەوە."

 

سەعدی پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، ئەمڕۆ سێشەممە، بە ماڵپەڕی رەسمی پارتی راگەیاند: "پێویستە میدیای پارتی و یەکێتی بەفەرمی و سێبەرەوە، یارمەتیی کاک مەسرور و کاک قوباد بدەن بۆ ئەوەی لە گفتوگۆکانیان سەرکەوتو بن، تەفسیری خراپی بۆ نەکرێت، پێم وایە دەبێت هەموان پشتیوانیی ئەم پڕۆسە بکەین و دەبینین هاوڵاتییانی کوردستان پەروشن کە ڕێککەتنمان لەگەڵ عێراق بەرەو پێشەوە دەچێ."

بەبڕوای سەعدی پیرە "چەندە پەیوەندیی پارتی و یەکێتی و لایەنە سیاسییەکان خراپ بێت، ئەوە پێگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لاواز دەبێت، ئێمە دۆستمان زۆرەو دوژمنمان کەمە، بەڵام کەمەکە بە فەعالی بەکاردەهێندرێت، تاکو شەڕەکە توند بکەن، زیان لە میللەتەکەمان بدەن".

وتیشی"''دەستپێکردنەوەی کارەکان لە حکومەت و نەمانی کێشە هەمو شتێک مومکینە لەسەر ئاستی باڵای یەکێتی و پارتی کۆبونەوە ئەنجام بدرێت، هەمیشە کاک بافڵ دەڵێ کاک مەسعود ماممە، مام و برازا دەبێ کۆ ببنەوە.''

ئاماژەی بەوەشداوە"بەدڵنیاییەوە دەڵێم لە ڕۆژانی ئایندە پەیوەندیی باشتری پارتی و یەکێتی دەبینن، بەگوێرەی کۆبونەوەکەی کاک مەسرور و کاک قوباد، لێکتێگەیشتنی ئەرێنی هەبوە، ئەنجامی باشی دەبێت."

زۆرترین بینراو
تا کارلەکار نەترازاوە ناوی خوا بهێنن و ئارامبگرن...
عەگید کەلاری: گەلی کورد دوو ئیدارەیی قبوڵ ناکات و پارچەبوون پارتی و یەکێتیش دەڕوخێنێت
ئەنجوومەنی ئیسلامیی عێراق: یەکێتی داوایکردووە سلێمانیی ببێت بە دووەمین ئیدارە لەهەرێم
سەعدی پیرە لەبارەی دووئیدارەیی: ئەوە هەوڵێکی کەمی بافڵ تاڵەبانییە بۆ ئەو کردە نادروستە
تونجەر باقرخان: لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی سکرتارێتییەکەی ئۆجالان گۆڕاوە
ئەلحورە: زەیدی و قائانی لەسەر کشانەوەی حزبوڵڵا لە جرف لسخر رێککەوتن
مەسرور بارزانی لەبارەی دابەشبوونی هەرێمەوە هەڵوێستی راگەیاند
دوای هەڕەشەی بۆردومانکردنی ناوچەی سەوز؛ زەیدی و قائانی لەسەر کشانەوەی کەتائیبی حزبوڵڵا لە جورف ئەلسەخر ڕێککەوتن
شاندێکی ئێرانی بۆ هێورکردنەوەی دۆخی جورف ئەلسەخر لە بەغدادە؛ دەنگۆی رێگریکردن لە فڕۆکەکەی قائانی کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە
​بە پەیامێکی خامنەییەوە.. قائانی بۆ ڕێگریکردن لە پێکدادانی چەکداری دەگاتە بەغدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×