"كه‌شتییه‌كانی باركردنی نه‌وتی هه‌رێم بە بەتاڵی‌ به‌نده‌ری جه‌یهان جێده‌هێڵن"
  2023-04-24     

ئا: ئاوێنە

 

ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویكردەوە، ئەو كەشتیانەی ماوەی مانگێكە چاوەڕێی باركردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دەكەن، نائومێدانەو بەبەتاڵی دەستیان كردوە بە جێهێشتنی بەندەری جەیهانی توركی، ئەوەش وەك ئاماژەیەك بۆ ئەوەی كە بەم نزیكانە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێ ناكاتەوە.

 

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسەكە، لە كۆی پێنج كەشتی كە مانگێكە چاوەڕێی باركردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دەكەن، لە دو رۆژی رابردودا هەردو كەشتی "نێڤەرلاند" و "ئەماكس ئەنسیم" ئاوەكانی نزیك بەندەری جەیهانی توركییان جێشتوە بەبێ باركردنی هیچ نەوتێك، بەڵام سێ كەشتییان هێشتا لە نزیك بەندەرەكە چاوەڕێن.

ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەداوە كە ئەو پێنج كەشتییە بەكرێ گیراون بۆ باركردنی نزیكەی چوار ملیۆن بەرمیل نەوت.

بلومبێرگ هێمای بۆ ئەوەش كردوە، جێهێشتنی بەندەرەكە لەلایەن ئەو كەشتیانەوە ئاماژەیەكە بۆ ئەوەی كە بەم نزیكانە دەست بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم ناكرێتەوە بەهۆی ناكۆكی نێوان حكومەتی پەیوەندیدارەكان.

زۆرترین بینراو
"سوپرایز به‌ڕێوه‌یه‌وه‌و سه‌ری گه‌وره‌ له‌ دۆسیه‌ی قاچاخچێتی نه‌وتدا ده‌كه‌ون به‌تایبه‌ت له‌ كه‌ركوك و رۆژئاوای نه‌ینه‌وا"
مامۆستا عه‌لی ره‌ئوف بۆ جاری دوه‌م له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركرا
زەیدی لەگەڵ فەیاز کۆبووەوە؛ هەڵمەتی سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە جورف سەخرەوە بەرەو دەروازەکانی باشماخ و زاخۆ فراوان دەکرێت
نەتەنیاهۆ و سوپای ئیسرائیل لەسەر قەبارەی هەڕەشە ئەتۆمییەکەی تاران ناکۆکن
دوو ڕۆژ لە جرف ئەلسەخر؛ وێنەی ناوچە چۆڵکراوەکە و وردەکاریی گەڕانەوەی هێزە هاوبەشەکان
ئاسایشی هه‌ولێر: "نوره‌دین"ی تیكتۆك ده‌ستگیركرا
ئەو 4 کوردە کێن کە لەلیستی "500 موسڵمانە کاریگەرەکەی جیهاندان"؟
مەهەپە: دوو هەزار و 800 زیندانیکراوی پەکەکە بەر یاسای پڕۆسەی ئاشتی دەکەون
پژاك: ئێران بۆردومانی سنوری مه‌ریوانی كردو له‌ سه‌رده‌شت خۆی بۆ ئۆپه‌راسیۆن ئاماده‌ده‌كات
حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاره‌كه‌ی عێراق بۆ داخستنی ته‌له‌گرام جێبه‌جێ ده‌كات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×