"داوای جوڵاندنی سكاڵا دژی ئاشتی هەورامی‌و كۆمپانیای كار دەكرێت"
  2023-04-24     

ئا: ئاوێنە

 

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لەڕێی داواكاری گشتی عێراقەوە داوای جوڵاندنی سكاڵای نوێی كردوە دژ بە حكومەتی هەرێم و ئاشتی هەورامی، وەزیری پێشوی سامانە سروشتییەكان و كۆمپانیای كار.

 

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"سێ مانگە کار لەسەر ئەم دۆسیەیە دەکەم: حکومەتی هەرێم و وەزارەت و وەزیری سامانە سروشتیەکان و کۆمپانیای کار چەندین کێڵگەی نەوتی عێراقیان دەستبەسەردا گرتوەو نەوتەکەیان فرۆشتوەو پارەکەشیان بردوەو بۆ وەزارەتی دارایی و موچەو پرۆژەو خەڵکی کوردسانیان خەرج نەکردوە."

ئەوەشی خستۆتەڕو"لەڕێی داواکاری گشتی عێراقەوە داوای جوڵاندنی سکاڵای نوێ لەسەر حکومەتی هەرێم و وەزیری پێشوی سامانە سروشتییەکان ئاشتی هەورامی و کۆمپانای کارو داوای ئەنجامی دو سکاڵا کۆنەکەی سەر وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەکەم کە لە ساڵی ٢٠١٠وە کێڵگەی نەوتی خورمەڵەیان دەست بەسەرداگرتوە کە هی عێراق بوە، لەساڵی ٢٠١٤ تاکو ٢٠١٧ دەستیان بەسەر نەوتی کێڵگەکانی بای حەسەن و هاڤاناو جمبورو خەبازو بابەگوڕگوڕدا گرتوەو نەوتەکەیان فرۆشتوەو داهاتەکەشی دیار نییە، جگە لەوە کێڵگەی کۆرۆمۆری دانەغاز عێراق داوای دەکاتەوە وەک خورمەڵە هی هەرێم نییە!"

 

زۆرترین بینراو
"سوپرایز به‌ڕێوه‌یه‌وه‌و سه‌ری گه‌وره‌ له‌ دۆسیه‌ی قاچاخچێتی نه‌وتدا ده‌كه‌ون به‌تایبه‌ت له‌ كه‌ركوك و رۆژئاوای نه‌ینه‌وا"
مامۆستا عه‌لی ره‌ئوف بۆ جاری دوه‌م له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركرا
زەیدی لەگەڵ فەیاز کۆبووەوە؛ هەڵمەتی سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە جورف سەخرەوە بەرەو دەروازەکانی باشماخ و زاخۆ فراوان دەکرێت
نەتەنیاهۆ و سوپای ئیسرائیل لەسەر قەبارەی هەڕەشە ئەتۆمییەکەی تاران ناکۆکن
دوو ڕۆژ لە جرف ئەلسەخر؛ وێنەی ناوچە چۆڵکراوەکە و وردەکاریی گەڕانەوەی هێزە هاوبەشەکان
ئاسایشی هه‌ولێر: "نوره‌دین"ی تیكتۆك ده‌ستگیركرا
ئەو 4 کوردە کێن کە لەلیستی "500 موسڵمانە کاریگەرەکەی جیهاندان"؟
مەهەپە: دوو هەزار و 800 زیندانیکراوی پەکەکە بەر یاسای پڕۆسەی ئاشتی دەکەون
پژاك: ئێران بۆردومانی سنوری مه‌ریوانی كردو له‌ سه‌رده‌شت خۆی بۆ ئۆپه‌راسیۆن ئاماده‌ده‌كات
حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاره‌كه‌ی عێراق بۆ داخستنی ته‌له‌گرام جێبه‌جێ ده‌كات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×