ئا: كاوە ڕەش، بەریتانیا
پۆلیسی بەریتانیا دەڵێ، زۆر نیگەرانن لەدیارنەمانی باوكێكی كوردو كچە سێ ساڵانەكەی و داوای هاوكاری دەكات بۆ دۆزینەوەیان.
ئەحمەد کاروان عەبدوڵڵای تەمەن 36 ساڵ و دونیا عەبدوڵڵا تەمەن 3ساڵان، دوایین جار لە 10ی نیسان لەناوچەی پرۆمێنێدی شاری (بلاک پوڵ) بینراون، كارمەندانی پۆلیس دەڵێن: ئەوان لە 18ی نیسانەوە بێسەروشوێن بوون و پۆلیس زۆر نیگەرانە لەو بارەیەوە.
لەوەسفی ئەو باوك و كچە كوردە بۆ دۆزینەوەیان پۆلیس وێنەیەی هەردووكیانی لەگەڵ خەڵكی هاوبەش كردوەو ڕایانگەیاندوە:
ئەحمەد بەناوی كاروانیشەوە دەناسرێت و دەڵێ; باوكەكە قەدو باڵایەكی پڕی هەیەو چاوەكانی قاوەیەو لەگەڵ قژێكی كورت و ڕیش و سمێڵكی تۆخ
باڵای ١٧٢سم
دونیای كچیشی بەو شێوەیە وەسف كردوە، کەقژی قاوەیی لوول و باڵای سێ پێ دەبێت و چاوەکانی قاوەییە.
هاوكات پۆلیس دەڵێ:
ئەو دووانە پەیوەندیی و هاتوچۆیان لەنێوان هەردوو شاری مانچستەر و کێنتەوە هەبووە. كارمەندانی پۆلیس دەڵێن; لەوانەیە هێشتا لەشاری بلاکپوڵ بن، بەڵام دڵنیاش نین، ڕەنگە ئەوان بۆ شوێنی دورتر گەشتیان كردبێ.
پۆلیسی هەرێمی لانکاشایر، لەمانچستەر، دوای بڵاو كردنەوەی وێنەی ئەحمەد و دونیایی كچی، لەبانگەوازێکی گشتیدا داوای یارمەتی دەكات بۆ دۆزینەوەیان.
كارمەندی پۆلیس، کات ئەنگوس، لەپۆلیسی بلاکپوڵ، دەڵێ: ئێمە بەشێوەیەكی لەڕادەبەدەر نیگەرانین لەچارەنوسی ئەحمەد و دونیا و ئەو دووكەسە هەرگیز پێشووتر بەو شێوە دەرنەچوونە دەروەو بێ هەواڵ ونادیاربن. ئەو كارمەندە ڕایگەیاندوە، پێویستە ئێمە شوێن پێی ئەو باوک و کچە هەڵبگرین، بۆ ئەوەی دڵنیابین کە سەلامەتن و پارێزراون.
ئەو باوك و كچە منداڵە كەلە 10ی نیسانەوە نەبینراون و بێ هەواڵن، بۆتە جێی نیگەرانی قوڵی پۆلیس، بۆیە داوا دەكەن كەهەركەسێك ئەوانی بینیوە ، یان ڕەنگە ئەحمەد بناسن و پێشتر بیستبێتتان باس لە پلانی گەشتکردن بۆ شوێنێکی تر بكات، یان هەر زانیارییەکتان هەبێت سەبارەت بەوەی کەلەوانەیە لەكوێ بن، پۆلیسی بەریتانیا دەڵێ، تکایە ئاگادارمان بكەن و دەتوانن پەیوەندی بکەن بە ژمارە 101یان بۆ بینینی دەستبەجێ پەیوەندی بکەن بەژمارە999, هێڵی فریاگوزاری خێرا.